وا ھەڵبژاردنە

Sunday, 26/09/2021, 22:20

2138 بینراوە


پاش چەند رۆژێکی تر پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکرێت ، ئەو رۆژە ی کە بەدی و ماڵواێرانی دێنێت ، ئەو رۆژەی کە خەڵکی ڕەشوڕوت خۆیان بە ھەڵە داوان دەگەیەننە سەر سندوقەکانی دەنگ دان ، وەک ئەوەی لە وڵاتێکی زۆر دادپەروەرو زۆر دیموکراسی دابن ، جلی ئاڵو واڵا دەپۆشن و وەکو بۆنەیەک بەجۆش و خرۆشن ، تەبعەن ئەم جۆش خرۆشە لە نوخبە سیاسیە دەسەڵاتدارەکە نابینیت ئەگەریش بیبینرێن بە رپرسەکان بە و جۆرە تەنھا بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵکیەو بۆ گێل کردنە.
بەڵکو زیاتر خەڵکی عەوامە کە ھەموو موعاناتەکان و کوێرەوەریەکانی بیر دەچێتەوە ، مامۆستا بیری دەچێ کە ڕسواکراو بە سێ مانگ چارەکە موچەیەکی پێ دەدرا ، پێشمەرگە بیری دەچێت کە چۆن بەشەق تێی ھەڵدراو چەک کرا، مەلاکان و بانگخوازەکان لەبیریان نیە کە چۆن سوکایەتیان پێ کراو بێدین کران . شۆفێر ،دوکاندار ، کاسب، حەماڵ، کرێکار، ژنان، لاوان ....ھەموان لەبیری دەکەن ئەم حیزبانە ئەم کۆمپانیا گرگنانە بەقەد مێشێک سودیان نیە ، بە قەد مێرولەیەک کار لە وجودیاندا نیە ، ھەر خەریکی دزی و فیزین ھەرچی ئەبەن و ھەرچی ئەخۆن ھەر تێرنابن ، دەریالوشن زەوی دۆشن . بەناوی خەبات و بەناوی ئینتمای نیشتمانی گەورەو بچوکی ئەم وڵاتە ئەدۆشن ، لە ھەزارلاوە بە ھەزار دەست دزی ئەکەن ، نەک ھەر خۆیان کوری کورەکەشیان فێرە دزی کردوە ھەر نەوەیەک لە نەوەی ئەو مەسولانە بەرپرسی ناوچەیەکە و دەیان و سەدان باڵەخانەو شوقەو ڤێلایان ھەیە لەوڵاتان لەسەر زگی خەڵکی ھەژار خۆش دەژین . گەنجی خێر لە خۆ نەدیوی ئێمەش یا سەری خۆیان ھەڵ دەگرن و خۆیان بە ئاو و ئاگردا ئەدەن و دەیان سنور ئەبەزێنن تا بگەنە وڵاتێکی ئارام و کەمێک قەدریان بزانرێت ، کەچی لە رۆژی ھەڵبژاردندا لە بیری نیە و بیری دەچێ وەکو ئەوەی ھەر وا نەبوبێ دەچێت بۆ دەنگدان و دیسان ئەم گەندەڵانە دەکات بە کەڵەگا بەسەر مانەوە ، تاکەی دەبێ ئێمە وابژین و وا بیر بکەینەوە بۆ چی ھیچ کات پەند وەرناگرین و ھیچ کات فێر نابین .
ئەوە ئێستا یەکێتی دەستی کردوە بە رەنگ کردنی شۆستەی شەقامەکان و نۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگا سەرەکیەکان و حکومەتیش ئەوە دومانگە مووچە بە فولی دەدات ! ئەم بەرپرسە نابەرپرسیارانە باش مێشکی خەڵکی دەخوێننەوە تۆ تەماشاکە پێش ھەڵبژاردن ئەم کارانە دەکەن چونکە دەزانن خەڵکی شتی بیر نامێنێت و دووبارە ھەڵیان دەبژێرنەوە . پێویستە تاک بەتاکمان وشیاربین و سزایان بدەین بایکۆتی ھەلبژاردن بکەین و پێیان بڵێین ئێوە شیاوی حوکم رانی کردن نین ئێوە خائین و دزو جەردەن ئێوە بەدناون لای ئێمە بە ھەموجیھان بڵێین ئێمە ئەمانەمان ناوێت ئەمانە خۆیان سەپاندوە نەسەرماندا .ھەر حیزبەو بە جۆرێک لە خشتەمان دەبات چەندین ساڵە یەکێک بەناوی کوردایەتی یەکێک بەناوی ئیسلامەتی یەکێک بەناوی داکۆکی لە چینی چەوساوە ھەر ھەمووشیان درۆزنن و خیانەت لە دروشم و ھوتاف کێشانی خۆشیان دەکەن . چینەما لەم وڵاتەدا نەی دزن چی نەما پێمانی نەکەن . تکام وایە لە ھەر کوردێک ی خاوەن ویژدان بایکۆتی ھەڵبژاردن بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە