ئامێری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی دەنگی گەل یان

Sunday, 26/09/2021, 22:30

2082 بینراوە


ئامێری کەباب بۆ تێرکردنی ئارەزواتی شەیتانی و بێ یاسایی و بەردەوامی تاڵانی سامانی وڵات ؟
بۆ خەڵکی رێزمەند و سەرجەم حیزبەکانی باشوری کوردستان :
بە پێداگری لە سەربنەماکانی دیمۆکراسی و ڕێسای پرۆسەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی نێودەوڵەتی پێویستە حەڵک و حیزبەکانی باشور داوا لەحکومەتی ناوەند و کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عراق بکەن بەهۆی دزینی ئامێری دەنگدان لەلایەن
٭پارتی دیمۆکراتی بارزانی٭ یەوە 
ئەو پارتە لەخولی ئەمجارەی هەڵبژاردن محروم و بایکۆت بکرێ !
جاهەرحیزبێ خۆی بەخاوەن ئەخلاقی سیاسی و ویژدانی مرۆیی و نیشتیمانپەروەری دەزانێ با وەک دەسپێشخەر  دژبەم تاوان وخەیانەتە دەنگ هەڵبڕێ، ئەگینا قاو و قیژی زەڕنگرانەی هەڵبژاردن دژبەیەک تەنیا بەرژەوەندی حیزبیە نەبەرژەوەندی گەل و وڵات.
بێدەنگی وچاوپۆشیتان سەلمێنەری هەمان دزی و خەیانەتە دژبە بەرژەوەندیەگانی گەل و نیشتیمان،
 سزادانی بەرپرسی کومیتەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ئاستی ئەو فەزێحەت و سکانداڵە هیچ نرخێکی نییە و پێویستە ڕاشی  کە هۆکاری سەرەکیە سزابدرێت کە 
٭پارتی دیمۆکراتی بارزانیە٭ 
پاشان مرتشی کە بەرپرسیاری کۆمیتەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە !
داڕزن بۆ ممارسەی دیمۆکراسی ئیداری و سیاسیتان پاش 20ساڵ فەرمانڕەوایی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە