داوایەکی بەپەلە و گرنگ بۆ داواکاری گشتی کوردستان ...

Tuesday, 28/09/2021, 13:40

2828 بینراوە


پێویستە ھەموو کەسوکاری بارزانیە ئەنفالکراوەکانی قوشتەپە و نوێنەر و کەس و کاری شەھیدانی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی و ھەر ھەشت قۆناغەکانی ئەنفالی ساڵی١٩٨٨ی گەرمیان و کۆیە و بادینان.
لەڕێی گردبوونەوە و پاڵپشتی جەماوەری و چالاکە سیاسیەکانی کوردستان ڕۆژنامەنووس و پارێزەران لەھەموو شارەکانی کوردستان.
فشار بخەنە سەر حیزبەکانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت پارتی و خودی بنەماڵەی بارزانی لەسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمانی کوردستان و ھەموو ئەو دۆست و لایەنگرە نێو دەوڵەتیانەی کاتی خۆی لەدیزە بەدەرخۆنەکردنی ئەو کەیسە مەترسی دارەی جینۆسایدی گەلەکەمان ھاتبوونە دەنگ بەوێنەی ھەریەک لەعەلی سیاسی و قادر نارد و دەرسیم پێشەواو نووسەرانی سەربەخۆی کوردستان پۆستی وەک مستەفای حەسەنە گەورە و حاکم ڕزگار و عارف قوربانی و  لەتیف فاتح فەرەج و سلاح مەزن و مەلا شاخی و مەلا فەرمان.
بۆ ئەوەی بەخێرایی داوای فەرمی لەداواکاری گشتی بکرێت داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا بکات بەپەلە دۆسیەیەکی نوێ لێکۆڵینەوە دەست پێبکەنەوە لەلێپرسینەوەی ھەموو ئەو تاوانبارە داڵدەدراوانەی لەھەولێرێ لەژێر دەسەڵاتی کوردی دەژین، ھەتاکو لەبەردەست ماون و لەژیان دا ماون.
چونکە ھەر یەک لەوانە ئەگەر لەساڵی ھەشتایەکانی دەمی ئەنفالی بارزانیەکان لە١٩٨٣ تەمەنیان چڵ ساڵ بێ ئەوا ئێستا لەسەرووی حەفتا ساڵین بائەو دەرفەتە گرنگە مەلمووسە بەڵگەدارە لەدەست نەچێت.
ئەوە ھەموو ئەو سەرۆک جاشە موستەشارانەی وەک قاسماغای کۆیە و عباسی باوڵاغە و ماڵی ئەنوەر بەگ و شێمەی ھارونی و میرزا کۆیی ھەموو سەرۆک جاشەکانی بادینان و کەسانی عەسکەری ئەودەمیش بگرێتەوە.
ئەگەر تەنیا بەمەبەستی ئیفادە لێوەرگرتنیش بێ. چونکە ھەموو ئەو ھەوڵانەی زوو لەڕێگای چالاکوانە خۆبەخشەکان و پارێزەران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان و عێراق بووە. قەت زانیاریەگرنگ و ڕاستەکان وەک ئەوە نیە کەلەدەمی خۆیان شاھێدی بۆ بدەن.

سەرنج:-

گرنگە خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بەگشتی و پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و بازگەکانی بەتایبەت نێوان ھەولێر و موسڵ کەرکوک و گوێڕ و مەخمور بخرێتە ژێر چاودێری چڕ. 
نەبادا بکەونە خۆو لەغەمی دەرباز کردن بن لە لێپیچینەوەو پێویستە ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن نەبنە ھۆی دەربازبوونیان و دیزە بەدەرخۆنەکردنیان.
بەلایەنی کەم وەک کاکەمین بەجا بتوانن خزمەتێک بەکەس وکاری قوربانیەکان بگەیەنن.
ھیچ یەک لەوانە مەحاڵ نیە، ئەگەر پشتگیری کەس و کاری قوربانیەکانی لەپشت بێت بەبەپشتگیری جەماوەری خەڵکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە