جەوانمێر مارابی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100041381628594


بارزانی عاشقی دوژمنانی کوردە

Tuesday, 28/09/2021, 16:30

3494 بینراوە


-  رێک لە ساڵوەگەڕی رێفراندۆمە ئەردۆغانییەکەی بارزانیدا (٢٠٢١-٩-٢٥) و لە ناو جەرگەی هەوڵێر، بەدەیان سەرۆک عەشیرەی عەرەبی سوننەی کۆنە بەعسی، کۆبوونەوەیەک دەگرن و داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل دەکەن!! هەڵبژاردنی ئەو رۆژە بۆ کۆبوونەوەیەکی لەمشێوە، بەهەڵکەوت نییە. لەو رۆژەدا و لە ساڵی ٢٠١٧، بەهۆی رێفراندۆمە ئەردۆغانییەکەی بارزانییەوە گەلی کورد نیوەی خاکی باشووری کوردستانی لەدەستدا. ئەمجۆرە کردەوانەش دەتوانێ ببێتە هۆی دۆڕاندنی نیوەکەی دیکەشی. ماوەیەکە کۆماری سێدارە هەڕەشە لە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە بۆ دەڕپەڕاندنیان لە باشووری کوردستان، هێز رەوانەی باشووری کوردستان. پلانی ئەمجارەی کۆماری ئیسلامی بەهەماهەنگی لەگەڵ پارتی داڕێژراوە. چوونی وەڤدێکی پارتی بەنهێنی بۆ تاران و دواتر بەشداری نێچیرڤان لە مەراسمی سوێندخواردنی رەئیسی و لێدوانەکانیان کە هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵگەی سەلمێنەری ئەم راستییەیە. ئەمە لە لایەک و لە ئێستاشدا کۆبونەوەی ئەم سەرۆک عەشیرە عەرەبانە، دەتوانێ باشترین بداتە دەست کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوە هەڕەشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان پراکتیزە بکات. بیهێننە پێش چاوی خۆتان، لەم کاتەدا کە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق هەیە، ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێ نازانم دەبێ بیگوازنەوە بۆ فڵانە دورگە، ئێران لە رێگەی گروپە توندئاژۆ و تێرۆریستەکانی سەربەخۆی، زەختی بۆ ئەمریکا هێناوە کە لە عێراق بکشێتەوە و دەیەوێ بەتەواوەتی عێڕاق بخات ژێر رکێف و کۆنترۆڵی خۆیەوە، رێک لەم کاتەدا گروپێک سەرۆک عەشیرەی سوننەی کۆنەبەعسی داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل دەکەن!!! ئەمە واتە فەراهەمکردنی باشترین بیانوو بۆ ئێران.
- پارتی رایگەیاندوە کە بێ ئاگایە. من پێم وایە بەهیچ جۆرێک راست ناکات. چونکە ئەو کۆنە بەعسیانە لە هەماهەنگی تەواودان لەگەڵ پارتی، بەپێی ئێعترافی ئەندامی مەکتەب سیاسییەکەی پارتی. پارتی چ ئاگاداری ئەم کۆبوونەوە بووبێت یان نەبووبێت، بەهەردوو بارەکەدا تاوانبارە.
- ئەگەر ئاگادار نییە، کەواتە فڕ و فیشاڵ شاری پڕ لە ئارامی و ئاسایش کە هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵدایە، فشەیە.
- ئەگەر ئاگادارە (من پێم وایە ئاگادارە) پلانێکی دیکەیە بۆ تەکلمیل کردنی پیلانەکەی رێفراندۆم و بۆ لەدەستدانی نیوەکەی دیکە خاکی باشووری کوردستان، بۆ مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وەکوو والی هەولێر و زۆنی زەرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە