هونەرمەندێک چۆن دەبێتە کۆیلە؟

Tuesday, 28/09/2021, 16:35

4234 بینراوە


لە دونیای پێشکەوتووی زانستیی سەردەمدا کەسایەتی مرۆڤەکان بە رەواڵەتی مرۆڤ بون وپارە وەسەروەتووسامان پێناسە ناکرێ.ئەوانە پێداویستیی ژیانی رۆژانەن لە سەر زەوی.بەڵام لە سەروەت وپارە بە نرختر کەسایەتی مرۆڤەکانە،زانستیی مرۆڤەکانە.ژیان بۆ هەرکەس شیرینە وخۆشەویستە،بەڵام هەزاران مرۆڤی خاوەن کەسایەتی کوردوناکورد سەراسەریی تەمەنیان تەرخانکردوە بۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی،ئەوکەسانە ناوێکی بەرزوبەنرخیی جێگای متمانەی کۆمەڵگا بۆ خۆیان دیاری کردوە تا هەردەم لە دڵی کەسانی خاوەن هەستدا هەرمان بن.لەناو چین وتوێژەکانی جۆراوجۆری هەر کۆمەڵگایەکداهونەرمەند وشآعیرورووناکبیروزاناونووسەرپێگەی تایبەت بۆ خۆی هەیە.چون ئەو چین وتوێژە بابەتەکانی رۆژانە وەک مرۆڤە ئاساییەکان نابینن.ئەوچین وتوێژە سەرمایەی لە بن نەهاتووی نەتەوەیەکن کە تاڕادەیەک ژیانیان جیاوازە دەگەڵ خەڵکی ئاسایی.
لە وڵاتێکدا ئەو چین وتوێژە بوونە کۆیلەی دەسەڵات ودەستی سواڵیان بۆ بەرپەسانی دەسەڵات درێژ کرد،ئیدی دەبێ فاتیحای بەهرەی ئەو هونەرمەندە بخوێندرێ.بە تایبەت ئەگەر چینی سەردەست وبەرپرسیی وڵاتێک بنەمالەی خایینی بارزانی بن!ئەوکات کارەساتی مەزن روودەدا!هونەر بکەوێتە کۆشیی کەسانی رابوردووگڵاووکوردکوژ وترۆرریست ودزوگەندەڵ.
کەسایەتی وژیانی هەر هونەرمەندێک تەنیا هونەرەکەی نییە.ئاکارورەفتاروشێوەی ژیانکردن وهەڵسوکەوتی ئەو هونەرمەندە دەبێ بە شێوەیەک بێ کە دەورووبەری خۆی بخاتە ژێر کاریگەریی گووتاروئاکارەکانی خۆی.چون زۆر بەهاسانی هونەرمەندێک دەتوانی رفتاروکرداریی لۆمپەنێک رەچاوبکا.لە مێژووی هونەرییدا لە جیهان وکوردستانیشدا هونەرمەند هەبووە کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی سەربڵند ژیاوە.پێچەوانەی ئەو ژیانەش هەیە لە باشووری کوردستان کە بە سەدان هونەرمەند وشاعیرونووسەروزانکۆکاربونەتە کۆیلە وسەربەژێری ئەو دووبنەماڵەیە ونان بەنرخیی کۆیلایەتی دەخۆن!


عەزیزشاهرۆخی گۆرانیبێژم ئاوا نەدەناسی!

وێڕای وتارەکە،کورتە ویدئۆیەک هەیە کە وتووێژێکی چەند خولەکییە لە دوکانی عەزیزشارۆخ لە مهاباد دەگەڵ خۆی کراوە.لە خولەکی دووبەولاوە باسی بەرهەمەکانی خۆی دەکا ودەڵێ:بەشیک لە بەرهەمەکانم بە دەستوری / نێچیروان بارزانی / وپارەی ئەو لە باشووری کوردستان بڵاو بۆتەوە! ئەوکا… عەزیزە هیچکات لە خۆی پرسیوە نێچیروان بارزانی کوردکوژ ئەو پارەیە لە کوێ هێناوە؟تۆبڵێی ع،شآرۆخ هیچی لە مێژووی قیادەمووەقەت لە بیر مابێ؟ لەسەر رووداوی پڕ لە کارەساتی ٣١ی ئاب هیچ دەزانێ؟هونەرمەندێک کە سەردەمی ساواک وشآی ئێڕان زیندانیی کێشابێ چۆن دەبێتە کۆیلە بنەماڵەیەک کە تاسەربۆخۆیان سیخۆرو کۆیلەی داگیرکاری کوردستانن!
دوای رووخانی شآی ئێڕان وهاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی کا… عەزیزوەک ئەندام یان لایەنگریی حیزبێکی کوردیی دووبارە کەوتەوە ژێر غەزەبی کۆماری ئیسلامی وبێکار کرایەوە.ئەوکات بەنا چاری لە سەرشەقام لە نزیکیی دوکانێک لە ناو بازاڕی شآردا خزمێکی خۆی بستە جێگایەکی پێدابوو تا شینایی / سەوزە / بفرۆشێ.ژیانی ئەو سەردەمی هەزاران جار بەکەرامەتترە لەو ژیانەیە کە داوالە نێچێروانی قیادەمووەقەت بکەی لە سەر حیسابی پارەی دزیەتی لە خەڵکی هەژار بەرهەمەکانت بۆ بڵاوکاتەوە.
بنەماڵەی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی ڕاوکردنی کەسانێکن کە لە ناوکۆمەڵگادا ناودارن.ئەوکەسانە لە لایان بەکرێگیراوەکانی خۆیان بە پارە دەکڕدرێن ودەبنە چاپەزیی بنەماڵەی بارزانی.ئەوکەسانە رەنگە شاعیربن،یان نووسەر،یان خۆشناو،یان گۆرانیبێژێکی وەک کا…عەزیز.بە پارە وقەول قەراربۆ لە چآپدانی بەرهەمەکانیان فریویان دەدەن ودووراودوور دۆستایەتیان دەگەڵ دەکەن!ئەو کەسانەش وەک ماسی گێژدەکەونە بەرقولاپی کورد کوژەکانی بنەماڵەی بارزانی.مەبەستیی سەرەکیش سەر لە نوێ زیندووکردنەوەی قیادەمووەقەتێکی دیکەن بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ولە بیربردنەوەی ئەو قیادەمووەقەتەیە کە بە سەرکۆمەڵە ودێمۆکڕاتیان هێنا!
هونەرکاڵا نییە کە کڕین وفرۆشتی پێوە بکرێ.هونەر وهونەرمەند موڵکی نەتەوەیەکن کە هونەرمەندە دەبێ بیپارێزێ ورادەستی داهاتووی بکە بۆ نەوەکانی داهاتووی خاکی کوردستان ونەتەوەی کورد.کا…عەزیزوکا… عەزیزەکان هونەرەکەیان بە بنەماڵەی بارزانی دەفرۆشن!بەشیکی هەری گرینگی هونەر پاراستنی مێژووی گەلێکی بندەستی وێنەی کوردە.جار هەیە مرۆڤێک بە جەستە نەخۆشە دەچێتە لای دوکتورچارەسەریی بۆ دەدۆزنەوە،جار هەیە مرۆڤێک دەروونی نەخۆشە وسالم نییە.جارهەیە رەواڵەتی مرۆڤاکان وانیشآن دەداکە ساغ وسڵامەتن.بۆیە هیچکات نابێ لە سەر رواڵەتی مرۆڤەکان پێناسەی ئەو مرۆڤە بکرێ.مێشکی مرۆڤەکان خاوەنی دونیایەکی پڕ لە رەمزوڕازە.بەڵام بۆ تەواوی ئەو پرسانە زانستیی سەردەم تارادەیەکی بەرچاوقسەی پێیە ولە دووی چآرەسەریی گەڕاوە.
دەروون ناسیی ئانتڕۆپولۆژیی یان خەڵک ناسیی چییە؟
ئەو زانستە خاوەنی سەدان ناوەندیی جیهانییە لە وڵاتە گەورەکان وکار لەسەرکەسایەتی ودەروونی مرۆڤەکان دەکا.ئەو زانستە کار لە سەر رواڵەتی مرۆڤەکان ناکا.لێکۆلێنەوەو توێژینەوەی سەردەمیانە لە کۆمەڵگاو تاکەکانی کۆمەڵگا دەکا.زانستێکی بەرفراوانە وگرێدراوی زنجیرە زانستەکانی پێشکەوتوویە.سەردێڕی کاری ئەو زانستە تەنیا پرسیاڕێکی گرینگ وپێویستە ئەویش ئەوەیە:
مرۆڤی سالم یان ساغ بە کێ دەڵێن؟
یەک: مرۆڤی سالم بە کەسێک دەڵێن کە دەگەڵ کەسانی دەورووبەریدا لە حاڵی شەڕودووژمنایەتیدا نەبێ ووزە وهۆمێد بداتە کۆمەڵگا.
… کام یەک لە بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە؟
دوو: مرۆڤ سالم وساغ مەرۆڤێکە کە بە ئەرێنی بیر دەکاتەوە نەک بە نەرێنی.
… بنەماڵەی بارزانی ئاوابیر دەکەنەوە؟
سێ:مرۆڤی سالم،هیچکات خۆویست نییە،جوانییەکان دەبینێ ودەگەڵ خەڵک دابەشی دەکا.
… بنەماڵەی بارزانی کام جوانیی ژیانیان دەگەڵ خەڵک دابەش کردوە؟
چوار:مرۆڤی سالم،جێگای متمانەی خەڵکە.
… کام یەک لە بنەماڵەی بارزانی جێگای متمانەن؟
پێنج: لە تەنیشت مرۆڤی سالم کۆمەڵگا هەست بە ئارامی دەکا.
…سی ساڵە ئەو بنەماڵەیە دەسەڵاتن،کەس هەستی بەئارامی کردوە؟
ئەوپێنج خاڵە بەشێکی کەمن لە زانستیی دەروون ناسیی ئانتڕۆپۆلۆژیی.ئێستێ من لە کا…عەزیزشارۆخ دەپرسم ئایانێچیروان بارزانی مرۆڤێکی سالمە؟ کە تۆ بەشآنازیەوە لەو کورتە ویدئۆیەدا ناوی دێنێ ودەڵێ:بە پارەو دەستوری ئەو بەرهەمەکانم بڵاوبوونەوە.بۆخۆت دەڵێی من ئەو پارەیەم نییە وناتوانم بەرهەمەکانم بڵاوکەمەوە.زانستی دەرون ناسی بە ئیمـە دەڵێ نێچیروان بارزانی کەسایەتیەکی دەروون نەخۆشە.تۆش کە پەنات بردۆتە ئامێزیی ئەو کەسایەتیە نەخۆشی.کورد کوژ،کورد بێ یان نا کورد هیچ جیاوازیەکی دەگەڵ دووژمن نییە.ئیدی هیچکات گوێ نادەمە گۆرانییەکانت،تۆش ئەومافە بە من بدە،چون مافت بە خۆت داوە نێچیروان بارزانی بتکاتە کۆیلەی خۆت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە