ئافتاوە بە دەستێكی میلیاردێڕ!

Wednesday, 29/09/2021, 16:53

2805 بینراوە


گووندی زێووە لە نزیک شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. کاتی خۆی کۆماری ئیسلامی لەو ناوئەوگووندەدا پێگەو مقەڕی دابوو بە بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی. چەکداروکۆیلە وگوێلەمستەکانیشیان هەر لەوێ دەژیان ورۆژانەش دەستورەکانی کۆماری ئیسلامیان پێ دیکتە دەکرا بە دژی چەکدارەکان وحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. 
کاتێك پۆلێک لە چەکدارەکانی ئەو حیزبانە لەوێوە بۆ جەولەی چەکداریی دەچوونەوە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەبوایە کارتی خۆناساندن بدەنە بەرپرس وچەکداری بنەماڵەی بارزانی! کە چەکدارەکانی دێمۆکڕات وکۆمەڵە دەنگی ناڕەزایەتیان بەرز کردبایەوە وگووتبایان ئێرە کوردستانی ئێرانە، پێیان دەگووترا کوردستان هەر کوردستانە چ باشووربێ وچ رۆژهەڵات!ئێمەمافی خۆمانە ئێوە بناسین ودەبێ ئیزن لە ئیمە وەربگرن تا بگەڕێنەوە ناو کوردستانی ئێڕان. تارۆژگار وای هێنا کە بارزانیان کردە کوێخای هەوڵێروحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشیان کردوە تۆزی بانان ودە کەمپەکانیان خزاندن!
تارۆژێک خەبەرهات، کوتیان ئیدریس بارزانی لە گوندی زێوە مردوە ودەرمان خوارد کراوە!دەنگۆیەکی زۆر بە هێز هەیە کە کار کاری مەسعود بارزانییە، بۆئەوەی دوای مردنی ئیدریس یەکڕاست ببێتە سەرۆکی پاڕتی نادێمۆکڕات!پیلانەکەش هەروا دەرچوو، ئێستێ دوای چەند دەیە دەرکەوت کە مەسعود هەر بەرۆکی حیزبەکەی سەر بە بنەماڵەی خۆیانە!ئەوە پێشبینیی منە بۆ مێژوو، سەردەمێک دێ کە نیچێروان بارزانیش هەر بە فیتی مەسعود یان مەسرووری کوڕی لە ناو دەچێ. 

کێ ئافتاوە بە دەستێكی میلیاردێڕە؟

  ئەو رێفڕاندۆمەی کە گێلە پیاوێکی وەک بارزانی لە کەللە رەقیی خۆی وەک رۆژی رێفڕاندۆم ڕایگەیاندوبەرهەمەکەشیمان بینی. بۆ ڕۆژێک دوای ئەو کارە گەوجانەی بارزانی، نێچیروان بارزانی بە پەلە خۆی گەیاندە مێدیاکانی سەربەخۆیان وبە دانانی ئاڵای عێڕاق لە پشت سەری خۆی ئەو پیساییە کە مەسعودی مامی کردبووی شوشتیەوە وگووتی ئەوە ئاڵای عێڕاقە و لەتەیشت ئاڵاوی خۆمان  دایدەنێ. ئێمە هەر عێڕاقین!
مێژوو دووپات نابێتەوە. ئەوە ئێمەیەن لە مێژووتێناگەین وشکستەکان دووبارە دەکەینەوە!لە ئاودەستخانەی بنەماڵە بارزانیداجاڕێکی دیکەش نێچێروان بارزانی ئافتاوە بە دەست پیسایی مەسعودی مامی شووشتەوە!کاتیك لە ٢٥ی٩ی٢٠٢١ لە شاری هەولێر بەدەیان سەرۆک هۆز وعەشیرە وعەڕەبی سوننە وکۆنە بەعسی کۆبوونەوە وخواستیان پەیوەندیی نێوان عێڕاق وئیسڕاییل بە پینەو پەرۆی درۆزنانە ئاسایی بکەنەوە. 
پاراستنی سەر بە بنەماڵەی بارزانی بۆ پاراستنی کوردوکوردستان پێک نەهاتووە. بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی بنەماڵەی بارزانی دروست بووە. رەخنەگرنییە تووشی زیندان وشکەنجەی ئەو دڕندانە نەبووبێ. کەچی دوای شکستی ئەو کۆبوونەوەش لە هەولێر، دوبارە نێچێروان بارزانی پیسایی قوونی مامی شووشتەوە وخێڕاخۆی گەیاندە مێدیاکان گووتی:ئێمە هیچ خەبەرێکمان لەو کۆبوونەوە نەبووە!ئەوجاریش وەک مەسینە هەڵگرێک قوونی مامی شووشتەوە و پاساوی بۆهێنایەوە!

بنەماڵەی بارزانی لە سەر قەیران دەژین!

کۆکردنەوەی ئەو هۆزوعەشیرەوکۆنەبەعسیی سوننە، بە ڕێککەوت نەبووە. کۆبوونەوەیەکی ئاواکە خاوەنی بیرۆکەیەکی گرینگە بە بێ ئیزن وئاگاداریی بارزانی پێک نایە. مەبەستی سەرەکی لەو کۆبوونەوانە دووبابەتە. بابەتی یەکەم ئەوەیە کە وەتی ئەو بنەماڵەیە هەن ئەندام وسیخۆریی ناونەتەوەیین. مەلای باوکیان راستەوراست دەگەڵ موسادی ئیسڕاییل پەیوەندیی هەبووە. بۆیە ئەوجارەش بە بێ ئاگاداریی موساد ئەو کارەیان نەکردوە. هەرکات لە سەر هەر سیاسەتێک زانیان تووشی شکست دەبن، قەیرانێکی مەزن دەخوڵقێنن تا رووداوەکان بەلارێدا بەرن. شەڕی مەلای باوکیان دەگەڵ عەبدولکەریم قاسم لە سەر چارەسەریی کێشەی کورد نەبووە. لاوازبونی پێگەی سۆڤیەتی پێشوولە ئێڕاق  وترس لە نزیک بوونەوەی ئێڕاق کە ئامریکاورۆژئاوا، بوو بە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ دەگەڵ بەغدای ئەوکات. 
بۆیە شووڕەویش لە مەلامستەفای سیخۆرتر وەگیر نەدەکەوت چون لەماوەی ١١ساڵ مانەوەی لە سۆڤیەتی پێشووچاکیان پەروەردە کردبوو بۆ رۆژی تەنگانە. لەو سەردەمەشدا مەسعودی کوڕی رێک ئەو ڕۆڵە دەگێرێ کە باوکی دەیگێڕا!لە هەولێرخۆنیشاندان قەدەغەیە وکەس ناوێرێ بێتە سەرشەقام! چون کۆبوونەوەیک ئاوا گرینگ بە بێ ئاگاداریی مەسعود بارزانی دەگێرێ؟جگە لەوانەش، هەڵبژاردنی ڕۆژی ساڵوەگەڕیی رێفڕاندۆمیش بۆ ئەو کۆبوونەوە لەرووی نەزانی و بەهەڵكەوت بووە؟

لە وێنەکانی ئەو کۆبوونەوەدالە پشتی سەری کابرایەکی عەڕەب کە گووتارەکەی خۆی دەخوێنێتەوە ئاڵایەکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە تەنیشت ئاڵای عێڕاق دانراوە، ئەو ئاڵایەی کە وەک ئاڵای کوردستان پێمان دەفرۆشنەوە! تۆ بڵێی ئاگایان لەوەش نەبووبێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە