گه‌وره‌ترین باندی دزیی داو ده‌رمان له‌ سلێمانی ئاشكرابوو


300 ڕیفراندۆمچەیەکانی هەولێری 25-09-2021 بوو بە کارەساتێکی دیکە

Wednesday, 09.29.2021, 17:31

1626 بینراوە


هەرکە سەربازە ئەمەریکیەکان، پەیکەرەکەی "سەدام"یان لە مەیدانی فەردۆسی ڕووخاند، لەکوردستانپۆستدا نووسیم، دەپاڕێمەوە لێتان ئەگەر خەو دەبینم بێدارم مەکەنەوە، با وەهمەکانم ووردوخاش نەبێت، هەر پاش ئەوەش یەخەی زۆرێک لە لایەنەکانم گرت و هاوارم  دەکرد، کە ئەم هەلە لەکیس مەدەن، ئێستا کات کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییە، ناچاربووم کەیەخەی گەمژەکانیش بگرم، چوونکە ئاگاداربووم هەمیشە جڵەو بەدەستی گەمژەکانەوەیە بۆیە بچپاندم بە گوێییاندا، کە ئێستا باشترین هەلە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی، چوونکەسەرجەم هێزی سەربازی وولاتانی جیهان لە عێراقدان، سوپای عێراق هەڵوەشاوەتەوە، عێراق هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە، زۆربەی هەرە زۆری سیاسیەکانی ئەو دەمە دۆستی کوردبوون سەراپایان وەک بوکەلە وابوون بەدەست کوردەوە. تکا دەکەم، هەوڵبدەن فشار دروست بکەن تکایە بە ئەم هەلەمان لەکیس نەچیت، کەچی هەرکەسە و فۆڕمی "خانەنشینی" دامێ، تەنانەت ئیسلامیەکانی پێیان ووتم تۆ پێشمەرگەی ڕۆژگارە سەختەکانی، وەرە با خانە نشینیت لەسەر ئێمە بێت، بەتووندی بەرەنگاریان بوومەوە، تەنانەت هاوڕێ و دۆستە نزیکەکانم لە "حشع" پێیان دەووتم کاکە خانە نشینی لە گیرفانی "مچە و بلە" نیە و مافی خۆتە، هەندێکیش باسی "بەدرەو جەسانیان" دەکرد،"مارک توین" واتەنەی ئەگەر مردووەکان بیانتوانیایە کە قسە بکەن، ئیشتا گوێمان لەم مێژووە بەدرۆ نوسراوە نەدەبوو.
ئەگەر بەفرە زۆرەکەی زستانی ١٩٤٥ دەوروبەری "لینینگرا" نەبوایە، بە دڵنیای سوپای"سوری سۆڤێت" ووردووخاش دەکرا، ئەگەر "مستەفا بارزانی" زۆرنا کەمێک بەگوێی ئازادیخواهانی بکردایە، ئەگەر مەسعودی مستەفا بارزانی، بەگوێی دڵسۆزانی کوردی بکردایە دەستی لە "ڕیفڕاندۆم" هەڵبگرتایە، بەڵگە نەویستە، کە ئێستا زۆرینەی کێشەکانمان چارەسەر دەکرا، ئەگەر بەگشتی خێڵی مچە و بلە لەگۆڕەپان نەبوونایە، هیچ گوومانی تێدا نیە، کە پێویستی بەو دەرییای خوێنە نەدەکرد و فەرشی سەربەخۆیمان دەمێکبوو بۆ ڕاخرابوو.
جووت خێڵ، نەک چاکیان نەکرد بەڵکوو وێرانتریش، لەکاتی ڕیفراندۆمەکەی٢٥ی٩ی٢٠١٧، دیسان پڕ بدەم هاوارمان دەکرد کە ئەمە کارەساتە و پیلانی فاشیەتی تورکە و کارەساتی بەدواوەیە، دیسان گەجەرووگووجەرکان وەک هەموو جارێک کەوتنە هەلەکە سەما، چ گیڤارا واتەنی کە شەڕ کۆتایی هات، ئیتر جرجەکان لە زێرابەکان دێنە دەرەوە و ئاهەنگی سەرکەووتن دەگێرن، ئەفسوس هەروەک چۆن مەلا مستەفا بەگوێی کەسی نەکرد چ پێش شەڕەکەی ١٩٧٤، هەر دوای شەڕەکەش، تکای زۆریان لە مەستەفا بارزانی کرد کە ئاشبەتال رانەگەیەنێت، لەوێشدا دیسان مستەفا بارزانی بەگوێی کەسی نەکرد، بەهەمان شیوە مەسعود مستەفاش بەگوێی کەسی نەکرد و ووتی"حساب بۆ کەسێک ناکەم، چوونکە نە مستەفا بارزانی نە مەسعودی کوڕیشی ئاگاداری هەڵگیرساندنی شەڕ ١٩٧٤ ، هەروەها ئاشبەتالەکەشی نەبوو، چوونکە "عیسە پژمان بە ئاشکرا ئەڵێ: من شۆڕشم هەڵگیرساند و هەرخۆشم خامۆشم کرد، بەهەمان شیوە ڕیفراندۆمیش بە خواستی مەسعود نەبوو، ئێستاش ئەو " کۆنگرەی٢٥ی٩ی٢٠١" دیسان پیلانی تورکاییە و بۆ بەرپاکردنی کێشەیەکی نوێیە، ئەگینا کەی ئەوە بەرپرسیارێتی کورد کە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل سازبکات، وەک ئەڵێن "ئاخر تۆ سەلکی سیری یان قنچکی پیاز"، ئێوەیەک بە پارانەوە داوای مووچە دەکەن، ئێوە هەموو پێگەکانی خۆتان دۆراند، کەی کێشەی تۆیە کەلە ئاستی دەرەوەدا هەوڵبدەیت، ئەگەر بەرپا کردنی کێشەی دیکە نەبێت.
هەوومان ئاگادارین کە "تاریق هاشمی" "عەلی حاتەم" نوێنەری راستەقینەی داعشن، ئاگاداریشین کە تاریق هاشمی کە تاوانبار کرا بە تەقاندنەوە، هەڵات بۆ هەولێر، لەوێشەوە بۆ لای سوڵتان ئەردۆگان، پەردەپۆشی تێدا نیە، لێرەدا دەپرسین بۆ داڵدەی ئەم کۆنە بەعسی و داعشە نویکان دەدەن، نەخێر کار لەکار ترازاوە، مەگەر"حسەن عەلەوی" هاواری نەکرد کە "عزەت دووری" لەهەولێرە، نە مردووەو نە ڕاشیکردووە، ئەی مەگەر سەرکردەکانی بەعس  وئەنفاڵچیەکان سەراپا لەهەولێر نین،ئەی مەگەر ئێستا "ڕەغدە سەدام" لە هەولێر نیە؟
ووتەبێژی فەرمی کۆنگرەکەی هەولێر "وسام حەردان" یەکێکە لە داعشە ڕەسەنەکان، ئەگەر دەیانەوێت کە پەیوەندی ئاسیایی بکەنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەغداد خاوەن بڕیارە یان هەولێر؟!
نەخێر هیچ بڕیارێک لەدەست خێڵی بارزانیەکاندا نیە، بەڵکوو بڕیار بڕیاری ئەردۆغانە، کە ئەردۆگان ئاگادارە کە کارتەکانی لای ئەمەریکا سووتاوە یان خەریکە بەتەواوی دەسووتێت، چوونکە بایدن نوێنەری تورکی ئاگادار کرد کە "جۆ بایدن" نایەوێت کە چاوی بە ئەردۆگان بکەوێت، بەلام ئەردۆگان کۆڵی نەدا چوونکە کە جیۆپۆڵەتیکی تورکیا گرنگیەکی تایبەتی هەیە، بۆیە وستی "خورمژ" بخوا و پێداگری کرد،بەڵام ئەردۆگان پێش ئەوە ئەوەش خۆی ئامادەکردبوو، کەبەڕێگای خێڵی بارزانیەکانەوە، بە کە فشار دروست بکات بە پالپشتی"وسام حەردان" کە کۆنگرەی پاڵپشتی ئیرائیل لە هەولێر سازبکات، تا بیسەلمێنێت کە نیازپاکی خۆی بۆ "جووەکانی ئەمەریکا" بورهان بکات، خۆشبەخاتەنە، جووەکانی ئەمەریکاش ئامادە نەبوون کە چاویان بە ئەردۆگان بکەوێت.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ قۆناغی ١٩٩٤ و کەبەداخوازی"خانم میتران" هەروەها پاڵپشتی هاوسەرەکەی 'فرانسۆ میتران" پڕۆژە ڕیگای سەربەخۆی کوردستان، کە بریتیبوو لەوەی کە کۆمپانیای "یا ،نون،کاف و پێ، دال،کاف" ڕیکبکەون کە سەربەخۆی کوردستان ڕانگەیەنن، ئەوانیش دانی پیادابنێن لەوانیش ئەڵمانیاو بەریتانیا پشگیریان دەکات، هەروەها گەرەنتی ئەمریکیاش بەدەست بهێنن، کەچی پێش ئەوەی کە "ووشیار زێباری" بگاتە کوردستاب لە ڕیگا"نەخشە ڕیگای سەربەخۆی کوردستان"ی دایە دەست فاشستی تورک، ئیتر تۆ یان تێناگەیت یان دۆلار چاوی کوێر کردویت، بەسەرجەم "ڕیفڕاندۆمچیەکان" ئەڵێم کە ئێوە نەک نەتانزانی بە ڵکوو خیانەتان لەگەلەکەتان کرد، بەدڵنیای کەسانیش هەن زۆریشن کە بێئاگان لەوەی کە ڕیفڕاندۆم پیلانی تورکی فاشیە، بەلام کەسانی خوێندەوار ڕاست نەکەن و بە ئاشکرا خیانەت دەکەن، چوونکە دڵنیا لە کوردستانیب ئازاد و سەربەخۆدا، جێگای خێڵی مچە و بلە زیندانە، نەک تەراتێن بە ترلێۆن دۆلار، ئومێد دەکەم لە سەرانی باغیداد تێبگەن کە جووت خێل داشێکی دامەی دەستی فاشستی تورکن، تێناگەم جەنابی ڕۆشنبیر یا ڕاستر بڵێم دۆلار بیر، مەگەر نەتبینی کە چەپ و ئازادیخواهانی جیهان لە دوورترین خاڵی ئەم جیهانەوە هاتن کەبەخوێنی خۆیان پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کورد بکەن کەچی، خێڵی مچە بارزانی یەک یەکە رادەستی فاشستی تورکی کرد، ئایا تێدەگەیت کەئەمە چ خیانەتێکە، ئایا دەزانیت کە چ ئابڕوبەرێکە، چۆن دەتوانیت کە کەسو کاری ئەو گیراوانە تێدەگەیەنیت؟!
یان هەربەڕاست وەلامێک هەیە بۆ جیهانیان و کەسو کاری ئەوانەی کە لە دوورەوە هاتن کە پارێزگاری لە تۆو خاکەکەت بکەن بە خوێنو گیانی خۆیان کەچی خێڵی مچە بە دوژمنەکانمانیان فرۆشت.
مردن لە کوێی ژیان خواردمی؟

تاکەی خۆڵ کردنە چاوی ئەوانەی کە چاوی خۆیان کز پیشان دەدەن، تاکەی ساختەچێتی، تاکەی کاسە لێسەکانیش بازرگانی بە جا