جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


مەلا مستەفا و ئەوانی دیکە!

Saturday, 10.02.2021, 22:52

1893 بینراوە


زۆر جار وڵاتێک بوومەلەرزە لێیداوە، یان لافاو وێرانی کردوە، یاخود تۆفان و باوباهۆز تەختی کردوە. وڵاتی وێران بەهەوڵ و کاری بێوچانی دانیشتوانەکەی بە فیداکاریی سەرلەنوێ ئاوەدان دەکرێتەوە. دەکرێ ئاماژەش بە شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی بکەین، کە زۆر وڵات تێیدا خاپوورکران، بەڵام بەیارمەتی دەسەڵات و گەلەکەی هیدی هێدی بەرەوچاکسازیی هەنگاویان ناو دووبارە هەستانەوە سەرپێ و ژێانێکی بەخەتەوەرانەیان بونیاد نایەوە.
هەڵبەت تا مێشکەکان نەجووڵێن، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بەستوویە و تەنیا بە رواڵەت مرۆڤە. مێشکەکان چۆن دەجوڵێن؟ ئەرکی ئەو کارە دەکەوێتە ئەستۆی سیستمی پێشکەوتووی پەروەردە و ڕاهێنان. لەو سیستمەدا دەسەڵاتی پێشکەوتووخواز ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پەروەردەکردنی زانا و کەسایەتی راستبێژ. بۆ ئەو ئەرکەش ڕۆڵی تاکی کۆمەڵگا گرینگە. مرۆڤەکان پێویستە خۆیان پەروەردە بکەن و لە راستییەکانی ژیان بکۆڵنەوە و لە هیچ بەربەستێکی تاریکە ڕێ نەترسن. مرۆڤی بە ویژدان و زانا و نیشتمانپەروەر زانست ناکاتە کەرەستەیەک بۆ بژیوی ژیان. بەواتایەکی دیکە خۆی بە پارە  و دۆلار ناگۆڕێتە و نافرۆشێ.
مێژوو موڵكی هەر نەتەوەیەکە. نەتەوەیەک سەردەکەوێ، کە لە شکستەکان ئەزمون وەربگرێ وسەرکەوتنەکانیش بکاتە ڕێرەوێک بۆ درێژە پێدان بە سەرکەوتنی دیکە بۆ پێشکەوتنی وڵات. کەسی زانا و خوێندەوار بە کەسێک دەڵێن کە ژیانی خۆی تەرخان بکا بۆ لە قاودانی مێژووی ساختە و پڕ لە ئەفسانە و درۆ. مرۆڤێک هەر چەند خوێندەواریشی هەبێ و زانکۆی تەواو کردبێ ، بەڵام لە ئاست مێژووی گەلەکەی بێدەنگ بێ و وەدووی بازەرگانیکردن بێ بۆ خۆ ژیاندن یان پێداهەڵاگووتن بە حیزب وسەرکردەی نە خوێندەوار، ئەو مرۆڤە  لە دوژمنی کورد مەترسیدارترە! مرۆڤی سیاسیی تارادەیەکی زۆر ترس وەلادەنێ و پێنووس لە سەر راستییەکان دەجوڵێنێ. پێنووسێک بە چەواشەکردنی راستیەکان وەگەڕبکەوێ باشترە قوونی سەگی پێ بخورێنێ.
ئەوانەی لە راستییەکان ڕادەکەن!
د. موحەممەد عەزیز، پاش نووسینی ئەو وتارە کە لە (سایتی ئاوێنەدا) دانراوە (کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی)
تۆ بڵێی جارێک بۆ خۆی بە وردیی چاوی بەسەردا خشاندووە؟ ئایا هیچ زانیاریەکی ئەوتۆی لە سەر ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی هەبووە؟ ئەگەر هەیبووبێت ئەی بۆ چ مەبەستێک وا خەڵکی پێ چەواشە دەکات!؟ کەسایەتیەک کە زانکۆی خوێندبێ و مامۆستای زانکۆ بێت، چۆن بەو شێوەیە باس لە کەسێک دەکا، کە گۆیا مەترسیی بۆ سەردەسەڵاتەکان هەبووە بۆیە چەندجارێک ویستوویانە تیرۆری بکەن؟ ئەی بۆچی باسی ئەوە ناکا کە مەلامستەفا بۆ خۆی چەند کەسی تیرۆرکردوە؟ !
جگە لەوانەش دەڵێ: مەلامستەفا هەرجارلەو تیرۆرانە رزگاریی بووە، چون ژیان ومردن بە دەست خودایە!
من لە وەڵامی ئەو گووتنە بێ بنەمایەی ئەو کاک دکتورە دەڵێـم: دەسەڵاتدارانی ناوەندی بەغدا و زۆر وڵاتی دیکەش زانیویانە مەلا مستەفا بە کەڵک وەرگرتن لە ئایین و تەریقەت سەرقاڵی سیخۆریی و خزمەتی دوژمنانی کورد بووە، کاری بۆ دامودەزگاکانی سیخۆرییەکانی جیهان کردووە، بۆیە ویستوویان لەناوی بەرن. لەو کاک دکتورە دەپرسم: کوانێ کتێب و بەرهەمەکانی مەلا مستەفاکەت؟ چی بۆ منداڵەکانی جێ هێشتووە، جگە لە دزیی وخیانەت و نۆکەرایەتی و خاک فرۆشیی و ئاشبەتاڵ پێکردنی شۆڕش و گەلێک!؟ چی فێری منداڵەکانی کرد، جگە لە هەڵاتن و بەجێهێشتنی کارەسات بۆ گەلێک؟ ئەوە نییە سی ساڵە نەوەکانی لە دەسەڵاتدان، بزانە هیچ لە رێبازی باوک و باپیریان لایانداوە؟ ئەو مەلا مستەفایە لەم کوڕ و کوڕەزا و کەسانەی لێ شێن دەبێ کە لە بەرچاوانن.
ئەو کاک دکتورە لە بەشیک لە وتارەکەیدا زۆر ناشیانە ئاماژە بە گرتنی بەرێز ئۆجەلان دەکات ودەڵێ: چون هیچ مەترسیەکی بۆ سە ردەسەڵات نەبووە، لە قوژبنی گرتووخانەدا تووندیان کرد! بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ئاشبەتاڵ و دەست ماچکردنی شای ئێران و راکردنی بۆ ئامریکا و دزینی پارەی خەڵک و خۆرادەستکردنی مەلامستەفا بە کۆماری ئیسلامی و…هەموو ئەوانە ناکات! هەروەها ئەگەر مەلامستەفا کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕبووە، ئەدی دوای خۆی بۆ منداڵەکانی ئەوە سی ساڵە خەڵک دەکوژن و دەگرن و ئەشکەنەجە دەکەن  وخەریکی ڕاو و ڕووتی وڵاتن؟
پاشماوەکانی مەلامستەفای بارزانی ئاشق و شەیدای ئەو پێنووسەن، کە کەسانی وەک کاک دکتورمحەممەدە بۆیان وەگەڕ دەخا و نەترسانە بەردەوامی بە خیانەت و بە دزیی و تاڵانی دەدەن. بە لێشاو دۆلار و زەوی و خانووی بۆ هەڵدەڕێژن. چوون وەسیەتی باوکیانە، کە پێی گووتوون دەتانهەوێ بنەماڵەکەمان پەڕش و بڵاو نەبێ دەبێ پارە وهێزتان هەبێ. بە پارە وهێزیش دەتوانن زۆر کەس بکڕن و زۆر کەسیش لە ناوبەرن. بە مەرجێک تا بینەقاقا دەستی نۆکەرایەتیتان درێژ بێ.
هیوادارم ئەو کاک دکتورە لە سەر خەبات و تێکۆشانی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی و نێچیروان و… هەموو نەوەکانی بارزانی پێنووس وەگەر بخا باسێکمان لە  سەر قیادەمووەقەت و٣١ی ئاب و رێفڕاندۆم و… بۆ بنووسێ تا زیاتر ئاوڕی لێبدەنەوە، هەروەها ماڵی کوردستانپۆستیش ئاوەدان بێ، کە هەزار وتاری ئاوای بۆ بنێڕن، بڵاویان ناکاتەوە.