كاوێز مه‌لا په‌روێزك: پارتی و جاشایەتی دوو دیوی یه‌كدراون

Sunday, 03/10/2021, 1:29

4793 بینراوە


رۆژنامەنوسێكی پارتی ترسی هەیە، کە حیزبەكەی گەڕەكێك بۆ جاشەكان لە كەركوك بكاتەوە
كاوێز مەلا پەروێز رۆژنامەنوس و بەرپرسی راگەیاندنی پارتی لە كەركوك لە نوسینێكدا رەخنەی توند لە حزبەكەی دەگرێت بەوەی كە گرنگی بە جاش و موستەشار و بەعسیەكان دەدات و دەڵێت" خێزانی سەرۆك جاشەكان كە زۆربەیانن هی دەرەوەی كەركووكن لە دەرگاوە باوانیان دەركران وا وردە وردە نەوەكانیان لە پەنجەرەوە دەهێننەوە گۆرەپانەكە"
ئەم نوسینەی كاوێز مەلا پەروێز لە كاتێكدایە، كە پارتی شاخەوان عەبدوڵای كاندید كردوە كە لە ناو كەركوكیەكان بە (شاخەی عەبە موستەشار) بە ناوبانگە.
دەقی نوسینەكەی كاوێز مەلا پەروێز:
جاشاوە:
لەو كەركووكە هەر كەسە و خێزانێك بە شتێك ئەناسرێن هەیە خێزانی ئاوچی یان نەفتچی، گۆزەچی هەیە وەك حەدیدی و بڕێكی تریش پیشەیەك یان شوێنێك دەبێتە ناسناوی وەك قەڵایی، شوانی یان  نەخۆشەكان، هەر یەك بە جۆرێك ناویان بە باڵادا براوە بەڵام خێزانی سەرۆك جاشەكان كە ئەغڵەبیان هی دەرەوەی كەركووكن لە دەرگەوە باوانیان دەركران وا وردە وردە نەوەكانیان لە پەنجەرەوە دەهێننەوە گۆرەپانەكە، خەریكە بۆ كەركووكیش ناوێكی ناشرین بۆ شارێكی قاڵبووی تێكۆشان زیاد دەبێ بە ناوی خێزانی جاشەكە!
بۆیە ترسم هەیە لە ئایندە زیاد ببن و ببن بە گەرەكی جاشاوە

هه‌لۆ كه‌ركوكی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە