خیانەتی زۆربەی پزیشکە بێ ویژدانەکانی هەرێم

Monday, 04/10/2021, 2:37

7289 بینراوە


ئەم باسە تەنیا دکتۆرەکان نییە بەڵکو لە زۆربەی تاقیگا و دەرمانخانەکانی هەرێم رۆژانە روودەدەن و هەموویان هاوکاری یەکترن. 


تێبینی 

ئەم نووسینە مەبەستی تەنها ئەو پزیشک وخاوەن مووختەبە ر و دەرمانخانانەیە کە هیچ وویژدان وخۆشەوستی و کەرامەتیان نیە، وەکوو چەتە و دز ومافیاکانی دەستەڵاتی هەردوو بنەماڵەی خائیین و نۆکەری تورکیا و ئێران کەوتوونەتە  گیانی خەڵکی کوردستانی باشوور.
دەبینین ئەمڕۆ لە سایەی ئەم دەستەڵاتە گەندەڵ ومافیایەی باشوورەوە کەرتی تەندروستی وەک هەموو کەرتەکانی تری وەک کەرتی کشتوکاڵی وپیشەسازی و خوێندن و بوارەکانی تری ژیانی هاووڵاتیان بەتەواوی داڕماوەو و هیچ مەرجێکی تەندروستی و ستاندەرێکی جیهانی تێدانیە...
ئەو هەرێمەی کوردستان بۆتە شوێنی زۆربەی پزیشکە فاشیلەکان، کە هچ ئاستێکی بەرز و زانیاریان  نییە دەربارەی کاری پزیشکی و فڕیان بەسەر زانستی پزیشکی و داهێنانە تازەکان و چارەسەرە نوێیەکانی نەخوشیەکانەوە نییە، بەڵکو وەکو قەسابێک هەندێک جار مامەڵەی نەخۆش دەکەن، تەنانەت زۆربەیان زمانی ئینگلیزیش بەتەواوی نازانن و ناتوانن ئەو هەموو داهێنان و چارەسەرە نوێانە بخۆێنەوە کە هە موو ڕۆژێک بڵاودەبێتەوە 
ئەم پزیشکە فاشیل و گەندەڵ و دزانە بە یارمەتی لێپرسراوە حیزبیەکان لە رێگای کردنەوەی عیادەیەکی زۆر و خەستەخانە ئەهالییە زۆرەکان، کەوتوونەتە رووتانەوەی نەخۆشەکان و بێ ویژدانانە پارەی زۆریان لێدەکێشنەوە. زۆر لە خەڵکی داماو  ونەخۆشی خەڵکی کوردستان بەهۆی ئەم پزیشکە هیچ نەزان و گەندەڵ و دزانەوە  چەندەها نەشتەرگەری ناپێوست و پشکنینی سەیروسەمەرەوە ونووسینی دەرمانی هەڵە و خراپەوە بە سەدان خەڵکیان کووشتووە، یان کوێر و سەقەت کردووە، چونکە لە کوردستان یاسا و لێپرسینەوەش نییە تا  دادگایی بکرێن و سزای هەڵەکانیان  لێبستێنن، یان بڕوانامەکانیان لێبسەندرێنەوە، بۆیە تا بێت باری تەندروستیی خەڵکی بەرەو خراپی دەڕوات، هەروەک چۆن لە بواری خوێندن و هەموو بوارەکانی تردا بەرەو خراپی دەڕوات، ئاواش باری تەندروستی خەڵکی بەرەو خراپی دەچێت، ئەویش دیسان بە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک چەتە و مافیا ووڵات بەڕیوە دەبەن.
ئەو پزیشکە دز و چەتە وفاشیلانە لەگەڵ دەرمانخانەکان و مووختەبەرەکاندا ڕێکەوتوون و هەموویان شەریکە دزن لە چەوسانەوە و فڕوفێڵکردن لە خەڵکی کوردستان و پارەیەکی زۆریان لێدەسەندن بەناوی عەملیات و فەحسی و دەرمانی ناپێوست وناردنی نەخۆشەکان بۆ خەستەخانە تایبەتیەکانی و مختەبەر ودەرمانخانەکانی سەر بە خۆیان ، واتە هە پزیشکێک لەگەڵ دەرمانخانە و مووختبەر و خەستەخانەی نزیک بەخۆیان ڕێک کەوتوون و وەک باندێکی مافیایی کاری تەندروستی دەکەن...
بۆیە زۆر پێویستە ئەم چەتانەی بواری تەندرویستی ئاشکرا بکرێن و ناوەکانیان بڵاوبکرێنەوە و کارە چەوتەکانیان ئاشکرابکرێن و ڕۆژێک بێت دادگایی بکرێن و نەیەڵن لە بواری کاری تەندرستیدا کاربکەن ...
بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین هەرکەسێک تاقیکردنەوەی لەگەڵ ئەو پزیشک و خاوەن دەرمانخانانە و مووختەبەرانەدا هەیە کە تووشی ئازار ومەینەتی و مردنی کەسانی نزیکیان کردوون ، ناوەکانیانمان بۆ بنێرن تا لە سەکۆی کوردستانپۆستی خۆشەویستەوە بڵاویان بکەینەوە وگەر ڕۆژێکیش بێنە دەرەوەی ووڵات شکاتیان لێکبەین و بیاندەین بە دادگای ئەم ووڵاتانە.
لێرەدا دەبێت ئەوەش بڵێین کە ڕێزو خۆشەویستیشمان هەیە بۆ ئەو پزیشک و خاوەن دەرمانخانە و مووختەبەرانەش هەیە کەزۆرجار بێ پارە یارمەتی خەڵکی هەژار و بێ دەرامەت دەدەن و لەگەڵ خەڵکی کوردستاندان و پیویستیش ناوی ئەوانیش بڵاوبکەینەوە و تاکو نموونەیان زیاتر بێت لە خزمەت کردنی خەڵکدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە