پاراستن دەیەوێت سیناریۆی ڕێباز حه‌ملان له‌سه‌ر وه‌زیرێكی یه‌كیتی دووباره‌ بكاته‌وه‌

Tuesday, 10.05.2021, 20:17

4564 بینراوە


پاراستن به‌ سوود وه‌رگرتن، له‌ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌ ده‌وه‌ن تأله‌بانی برای بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری، كه‌ ده‌یان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ده‌وه‌ن كه‌ به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بێگه‌رد تاڵه‌بانی یه‌ كۆكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ پرۆژه‌و كارو باری هاولاتیان و خاوه‌ن پرۆژه‌كان سه‌ربه‌ كشتوكال و ئاودێری بێ به‌رتیل و وه‌رگرتنی دیاری گرانبه‌ها واژوو ناكریت و،هه‌رچی كاروباره‌ به‌ فلته‌ری ده‌وه‌ن به‌ دۆلارو به‌رتیل گوزه‌ر نه‌كات ئه‌وا بێگه‌رد تاڵه‌بانی  وه‌زیری كشتوكاڵ و ئادودیری تێ ناپه‌ریت!
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان  ئاگاداره‌ و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ دكتۆر سه‌مه‌د و دكتۆر غازی كه‌ پارتین ئاگادارن و له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سلبی یان نه‌بیت و، نه‌خشه‌یان بۆ ئه‌و نیچیره‌ چه‌وه‌ری برای بێگه‌رد تاله‌بانی داناوه‌و، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچۆن ڕیباز حه‌ملانیان له‌ كابینه‌كانی پیشوو خسته‌ ناو تۆر و سیناریۆكانیان و ناچاریان كرد ته‌سلیم به‌ پاراستن بیت، هه‌مان سیناریۆ بۆ بێگه‌رد تاله‌بانی داریژراوه‌و، ده‌یان به‌ڵگه‌ له‌ پاراستنی لقی و ئاسایشی گشتی و ئاژانسی پاراستن له‌ پیرمام تۆمار كراوه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پاراستن له‌سه‌ر خه‌ته‌ و زانیاریان هه‌یه‌، كه‌ ده‌وه‌ن بۆته‌ خاوه‌نی ملیۆن دۆلار به‌ شیوه‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن، پاره‌كه‌ گرنگ نییه‌ به‌ڵگه‌كان گرنگه‌ له‌ده‌ست پاراستندایه‌.

هێمن هه‌ولێری