‌كوردستانپۆست چه‌ندین نهێنی مه‌لا عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی ئاشكرا ده‌كات

Tuesday, 10.05.2021, 21:02

5628 بینراوە


بۆ ئه‌وه‌ی باشتر مه‌لا عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د رێبه‌ری سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان بناسن.

له‌ راپۆرتێكدا کە بەدواچوونمان بۆ کرد، کۆمەڵێک نهێنیی دیکە ده‌خه‌ینه‌ روو! 
1- مه‌لا عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی راسته‌و خۆ  پەیوەندیی به‌ وڵاتی سعودیه‌وە هەیە، هەر ئەو پەیوەندییە وای لێکردووە کە داوای لێکراوە لەگەڵ پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هاوریکاریی بکات و لێیان نزیک بێتەوە، جگە لەوەیش ده‌زگای پاراستن ئیستا لینکێکی لەگەڵ سه‌له‌فیه‌كان له‌ باشووری كوردستاندا هەیە، کە ئەم سەلەفیانەش ئیستا بوونەتە  دوو باڵ، باڵێكیان سەر بە مه‌لا  كامه‌رانە، كه‌ بە پێی ئەو راپۆرته‌ نهێنییانەی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی پاراستن تیرۆری كردووه‌.
2- دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی رازه‌مه‌ندی نیشاندا ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ تیرۆر بكرێت، بە دوای تیرۆری مه‌لا  كامه‌ران ئیستا پلان و نه‌خشه داڕێژراوە‌ بۆ تیرۆرکردنی ئیسماعیل سوسێی، کە ئەمیش له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ سیناریۆی بۆ دانراوە و عەبدوللەتیف سەلەفیش ئاگادارە، بەتایبەتی ئیسماعیل سوسێی ‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستگیركراوە، لەگەڵ ئەمانەشدا فشاری مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقی و ده‌ستدریژی خراوەتە سه‌ر نامووسی ژن و كور و كچه‌كانی ئیسماعیل سوسێی، هەر بۆیە لەژێر هەڕەشە و  گوشارێکی زۆردا، ددانی به‌چه‌ند تاوانێكدا  ناوە، کە نەشی کردووە و  لێی بێگابووە.
شایانی باسە بۆ ئه‌وكا ت هه‌ریه‌ك له‌ بارزان قه‌ساب و هێرشه‌ ره‌ش سیناریۆی ده‌ستدرێژی كردنیان بۆ  سەر كوڕو ژنەکەی‌ دانابوو، چونكه‌ به‌پێی  بەڵگەکان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر بێ قولی كه‌ركوكی و یوسف مه‌رگه‌ی كارمه‌ندی ئاسایش و هیمن مام عه‌باس ئه‌فسه‌ری ئاسایش برای عه‌مید شۆرشی ئیداره‌ی ئاسایشی گشتی راسپێردرابوون کە بەو کارە هەڵسن. هه‌موو نهێنییه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ له‌ عه‌ینكاوه‌ بۆ كادریكی لقی دوویان  ئاشكرا كردبوو، ئه‌ویش هه‌ستی به‌و زوڵمه‌ كردووه‌ و  لای کەسانی نزیک لە خۆی باسی کردبوو.
3- عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی ئیستا بۆتە دەمڕاستی سه‌له‌فیه‌كان و، له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ به‌رێگه‌ی حاجی هه‌وراز كارمه‌ندی پاراستن له‌ ستێر گروپ له‌ تارینێت و  كوری عه‌مید كاوه‌ بیبانی  پەیوەندیی هەیە و مانگانه‌ی سیرفه‌ری كه‌نالی ئامۆژگاری پارەی بۆ دابین دەکرێت و پێی دەدرێت.
4- هەروەک لە هەواڵەکاندا کە پێش باسمان کرد، کە بەر لە ماوه‌یه‌ك عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی به‌شداری پرۆسه‌ی ماره‌بڕینی محمه‌د كوری عه‌مید كاوه‌ بیبانی كادیری باڵای پاراستن كردووه‌ و بۆ ئه‌و رۆژه‌ 10.000 دۆلاری وه‌رگرتووه‌..
5- عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به‌ سعودیه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ركات چووبێته‌ سعودیه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ به‌ سێ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی مخابه‌راتی سعودی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ براوه‌، دوایش به‌ ده‌سته‌ و دیاری زۆره‌وه‌ بۆلای هاوڕێکانی  گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌ن پشتیوان سادق وه‌زیری به‌ناو ئه‌وقاف و پاراستن و نه‌خشه‌ دارێژه‌ری تیرۆر كردنی مامۆستا هۆشیاری سه‌ر‌به‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی سه‌له‌فیه‌كان ده‌كرێت بۆ دژایه‌تی كردنی لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانی تر.
6- هەروەها بۆ دەوڵەمەندکردنی بەڵگەکان کە ماوەیەکە خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر هەڵسوکەوتی عەبدوللەتیف سەلەفی و سەرچاوەکە نایەوێت ناوی بهێنرێت، ئەو سه‌رچاوه‌یه‌ئاشكرا كردووه‌ ،مه‌لا عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی ناوی ته‌واوی ئه‌ندامان و دۆستانی سه‌له‌فییه‌كان، کە سەر بە باڵەکی ترن هەمووی داوه‌ته دەست‌ پاراستن .
7- بودجه‌ی سه‌له‌فیه‌كانی سەر بە عەبدوللەتیف سەلەفی، مانگانه‌ 10 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ و، پێش ماوه‌یه‌ك مه‌سعود بارزانی دوو وه‌نه‌وشه‌ی درعی بۆ عه‌بدولله‌تیف ناردووه‌ و، پشكی كۆمپانیایه‌كی نه‌وت له‌ ستیر گروپ دراوه‌ته‌ عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی، ئیستا بۆته‌ خاوه‌نی 30 ملێۆن دۆلار.، هەروەها له‌ سعودیهش‌ 12 شوقه‌ی هه‌یه‌، ئەوانەی کە دەچن بۆ حەج و عەمرە به‌كرێی دەدات.
8- لە کۆتاییدا بۆ وەبیرهێنانەوە کە وەک هەموو لایەک دەیزانێت عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی کابرایەکی بەدڕەوشت و داوێنپیسیشە، بە ناوی ئاینەوە خەریکی دەستدرێژییە بۆ سەر ئەو ئافرەتە ساویلکانەی کە دەچنە لای، لە نمونەی ژنی ئەو کوڕەی سلێمانی کە لە مێردەکەی هەڵگێڕایەوە و داگیری کرد. بۆ پرۆسەی داگیرکردنی ئەو ژنەش کاتی خۆی مه‌سعود بارزانی ئاگاداری کردۆتەوە، کە لە یەکێتیی سڵ نەکاتەوە و ترسی نه‌بێت، پارتیی ناهێڵێت بەرەو رووی دادگای بکاتەوە و کێشەی یاسایی بۆ دروست بکات.

هێمن هه‌ولێری