پارتی له هه‌ولێر هۆتێلێكی داوه‌ته سه‌رۆکی هۆزی هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان
Tuesday, 05/10/2021, 21:20
5904 بینراوە
پارتی له هه‌ولێر هۆتێلێكی داوه‌ته مه‌ریوانی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی قاسم ئاغای كۆیه له مه‌لاهۆمه‌ری نزیك هه‌ولێر وه‌رگیراوه، كه پارتی به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند نزیك بخه‌نه‌وه له خۆیان و له یه‌كیتییان دابڕێنن ماوه‌ی دوو ساڵه له هه‌ولیر هۆتێل هه‌ولێر پلازایان به‌رامبه‌ر به یاریگای فرانسۆ هه‌ریری داوە به مه‌ریوانی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند، ئەو ئوتێلەش له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كی مه‌ریوان كه‌ریم ئاغاوه به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ناوی دارا ئاغای هه‌مه‌وه‌ند كه دانیشتووی نه‌رویژه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بۆ هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ڕێگه‌ی ته‌واو به‌و هۆتیله دراوه، کە یانه‌ی شه‌وان و دیسكۆ و مه‌ساج و مه‌لهای تێدا بکرێتەوە، له زۆر پارە و باجیش حکموەت لێی خۆش بووە، شایانی باسە زۆر لە به‌عسییەکان كه له ئوردن و قه‌ته‌ر و توركیا ده‌گه‌ێنەوە و دەچنە نه‌وه هەولێر، له‌و هۆتیله دادەبەزن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی خۆی فاروقی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند کە موسته‌شاربووه، سه‌ربه ئه‌منی كه‌ركوك و مونه‌زه‌می به‌عسیش بوو له چه‌مچه‌مال . جگه‌لوه‌ش فاروقی كه‌ریم ئاغا ده‌ستی هه‌بووه له ئه‌نفالی 3و4و 5 كه له‌لایه‌ن سه‌دان جاش و موسته‌شاره‌وه ئه‌و تاوانه ئه‌نجام دراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست