باشووری کوردستان تاقیگای مشکەکان نییە.

Wednesday, 06/10/2021, 7:16

3120 بینراوە


سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپەکان نییە.پەروەردەکردنی ئەسپەکان یەکێک لە واتاکانی سیاسەتە.سیاسەت باس لە رابوردوو ،ئێستێ وداهاتوودەکا.سیاسەت هونەریی گەیاندنی پەیام وبە ئاکام گەیاندنی ئەقڵی ستڕاتیژیکییە.بۆ ئەو ڕێکارەش سیاسەت حەوجێی بە مرۆفی زاناوهوشیاروفیداکاروخۆنەویست هەیە.لە دیرۆکیی نەتەکەماندا بە دژواریی ئەو تایبەتمەندیانە دەستنیشآن کراون.چاو لە مێژوومان بکەین کەم سەرکردە وحیزب هەیە کە دوای بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێتاوان ووێرانکردنی خاکی نیشتمان،خۆی بەدەستەوە نەدابێ یان فریوی دووژمنی نەخواردبێ،یان لە نەزانیی خۆیداتێدا نەچوبێ.
باشووری کوردستان ئەگەر تاقیگاش بێ.تاقیگایەکە بۆ دووبنەماڵەی خایین وپارەپەرەست ونۆکەرخدە ووڵاتفرۆش.بنەماڵەی بارزانی دەمێکە لەو تاقیگەیەدابۆ بژیوی سەرشۆڕانەی خۆیان گەل ونیشتمانیان فیداکردوە!رێفڕاندۆمی بێ ناوەرۆکی کەسایەتیەکی سەر هیشکی وەک بێسوود بارزانی یەکێک بوولە نموونەکانی ئەو تاقیگەیە.ئاسەوارەکەشمان بینی.
کاتێک پ،ک،ک،دەستی بە شەڕی پاراستن کردوتێکۆشآنی چەکداریی بەرەو پێش برد،یەکەم هەنگاویان سەرەتاپاراستنی باشوری کوردستان بووە پاشآن باکوری وڵات.چون زۆر باش دەیانزانی تورکیە بنەماڵەی بارزانی وحیزبەکەیان دەخاتە سەرکۆشیی خۆیان وبەکاریان دێنێ.بۆ پ،ک،ک،ش،ئەو بەشە لە وڵات پشتی بەرەیەکی گرینگی شەڕە لە دژی دەوڵەتی تورک. کە زەمان تیپەڕی وئەولێكدانەوەیان دروست دەرکەوت.ئەوەنییە تورک بە ئاشکرا لە هەولێرو سلێمانی تەراتێنیەتی! هیچ کەسیش فززەی نایە.ئێستێ باشووری کوردستان پڕە لە جرجە مشک و دڕندەترین دووژمنی کورد کە لەسای دەسەڵاتی  کوردخەریکی پارچە پارچە کردنی ئەم بەشە لە وڵاتن.
هەرکەس دەتوانێ رۆژانە سەدان لاپەڕە لە مێژووبخونێتەوە.چ مێژووی کورد بێ چ مێژووی بیانی.گرینگیی مێژوولەوەدایە کە مرۆڤ وێرای تێپەڕبونی رۆژگار بابەتەکان سەنگووسووک بکا.تاقمێك نووسەروفەیسبوچی لە پشت کامپیوتێڕەکانیان دەوڵەتی کوردیی دروست دەکەن،دەوڵەتی کوردیی دەڕووخێنن!چەند خۆشە جێگات نەرموگەرم بێ،نە سەرما هەست پێبکەی نەگەرما ونەبرسیەتی ونە خەمی ژیان.نەترس لە دەنگی فڕۆکە ونە ترس لە کیمیاباران،نە خەوی ناوئەشکەوت نە راخەرت عەرزێکی وشک ورەق ،نە سەرینت لەتی گاشە بەردێک!
جائەوجارلە تەنیشت خۆت چای گەرم وقاوەی عەڕەبی وخواردنەوەی هەمەرەنگیی مەست هێنەربنۆشی ودەست دەیە پێنووس وکوردستان لە چەنگ داگیرکارولە چەنگ کورد کوژیی خۆماڵی رزگار بکەی وبەخۆت بڵێی رووناکبیروشآعیرونووسەرومامۆستای زانکۆ!
کوردستان موڵكی کێیە
خاکی پیرۆزیی کورد،خاکی نەتەوەی کوردە.موڵکی ئەو حیزب وسەرکردەیەیە کە بێ وچان بۆی تێكۆشاوە وپشتی بە نەتەوەکەی بەستووە.لە هەرچوواربەشی وڵات حیزب ورێکخراوە وسەرکردە حەولی چارەسەریان داوە.ئەگەر بە بێ دەمارگرژیی مێژووی تەواوی حیزبەکان بخەینە بەر تەرازیی مێژوو،هیچ رێکخراوە وسەرکردەیەک نابینین کە هەڵەی نەکردبێ.ئەوەی گرینگە پێداچوونەوە بە هەڵەکانە ودرێژە نەدانە بە لادان لە چآرەسەریی.سی ساڵ ئەزموونی دووبنەماڵەی وڵات فرۆش ئەوەمان پێدەڵێ کە سەردەمی چەپی دواکەتوووحیزبی کلاسیک باوی نەماوە.
لەو ڕێگوزەرەشداپ،ک،ک،کاتێک لە سەر بنەمای کومونیزمی هاوردە بونیاد نرا،پاش تێکڕووخانی سۆڤیەت خێڕاوبوێرانە توانیان ئەو سوسیالیزمەی کە سۆڤیەت بە دیاریی دەیخستە هزرومێشکی گەنگی کورد،وەلابنرێ ورێبازی چەپێکی مۆدرێن بووبە بناغەی تێكۆشانی پ،ک،ک، ودرووشمی بەرخۆدان ژیانە،بووبەسەردێڕیی ئەو تێكۆشآنەی کە ئێستا لە هەرچوار بەشی کوردستان بەڕێوە دەچێ.
مێژووئێمە دەدوێنێ،ئێمە ناتوانین نەیبەسین.هەر رێکخراوەیەک گوێ نەداتە فێرگەی مێژوو وەک بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وحیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەسەر دێ!ئەرکی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە سۆزوهەست ودەمارگرژیی ناگاتە ئامانج.
لەسەررووپەری کوردستانپۆست بابەتێکی بەڕیز/،س،س / م بینی کە گۆیا رێزدار جەمیل بایک خەڵک لە باشووری کوردستان وەک مشکی تاقیگە چاولێدەکا!هەروەها درووشمێکی سەر/ک،پ/یش،کە گۆیابەرێز بایک چون گووتوویە دەنگ بدەن بە یەکێتی بۆیە دەنگدانە بە پاڕتی و رەوادانە بە خەیانەت.نە بەرێز بایک خەڵک وەک مشکی تاقیگا چآولێدەکاونە رەوایی دەداتە خەیانەت.چون رەواویی دان بەخەیانەت بەوواتایە دێ کە کەسی رەواییدەریش خایینە!
لایەنێکی هەری گرینگی سیاسەت ریسکە.ئەنجامدانی ئەوریسکەش کاڕێکی هاسان نییە.بۆ چی پێمانوایە پ،ک،ک، وبەرێزبایک کوڕەکانی تاڵەبانی ناناسن؟ لە سیاسەتدا/ سەت وسفر/ مان نییە.لە دامودەزگای بەربەرڵاوی هیتلێریشدا کەسانێک هەبون کە دژی سیسەتەکانی هیتلێر وەستانە وویستیان لە ناوی بەرن.ئەوە خاڵێکی گرینگیی مێژوویەی ولە بیر ناکرێ.جگەلەوانەش بۆ پ،ک،ک،هەری گرینگ گەلە کە باوەڕی بەو گەلەهەیە وکاری بۆ کردوە.بەتایبەت بۆ باشووری کوردستان کە ئیزن نادا ببێتە بەرەیەکی شەڕلە دژی کورد وکوردستان.ئەوەش مافی خۆیەتی.تورک وفارس وعەڕەب بۆیان هەیە ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان بکەنە گۆڕەپانی ترۆر ودەست تێوەردانی ناڕەوا.بەڵام رێکخراوەیەکی کوردستانی بۆی نییە لەسەر خاکی خۆی بۆ نەتەوەکەی تێ بکۆشێ؟
کوردستان موڵكی ئەوحیزب ورێخراوەیە کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بۆماوەی نزیک لە ٢٣ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالیدا بەرخۆدانێکی بێ وێنە درێژە پێدەداولە دەرەوەی زیندانیش رێبازەکەی دەگەڵ دەوڵەتی تورک وناتۆ بەربەرەکانێ دەکا وکۆڵ نادا.خاڵی سرنجڕآکێش لەودایە کە بەداخەوە پ،ک،ک، ئێستێ بەشێکی بەرچآولە حیزب ومیزب وسەرکردە وسەرۆک وبەرۆکی کورد دژایەتی دەکەن!هۆیەکەش روونە،ترس لەو رێبازەیە کە خاوەنی هەزاران ئەندامە لە ناو زیندانی دڕندەترین دووژمنی کورد.لە مێژووی نەتەوەکەماندا بە بەرخۆدانی بەوشێوەیە من نابینم.هەرکەسیش دەیزانێ با بینووسێ وبۆمان بڵاوکاتەوە.
،نە پ،ک،ک، نە بەرێز جەمیل بایک رەوایی نادەنە خەیانەت.چون بۆخۆیان دژی خەیانەتن.هەرکەس خایین بێ لێی خۆش نابن.بۆنمونە /عوسمان سەرشۆڕ / کە بەرواڵەت برای رێزدار ئۆجەلانە تا ئێستێ چەند جار داوای کردوە کە پ،ک،ک،لێی ببورێ.بەڵام پێیان گووتوە ئێمە هیچ کارەنین،ئەوە گەلی کوردە کە دەبێ لە خەیانەتەکەت خۆشبێ.
بەرێز بایک.لە نێوان،خراپ وخراپترو خراپتریندا.خراپی هەڵبژاردوە.ئەوە یانی ژیریی وسیاسەت.دەنا باش دەزانێ یەکێتی نێشتمانی وکوڕەکانی تاڵەبانی کێن.پ،ک،ک،نابێ باشووری کوردستان جێ هێلێ.هیوادارم کوردستانپۆست نەبێتە سەکۆیەک بۆ خۆدزینەوە لە راستیەکان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە