سێ قاچاخچی نزیکی مه‌سرور بارزانی بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدزن

Wednesday, 10.06.2021, 23:29

2404 بینراوە


سێ کەسی دیاری  حکومەت بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار لەچاپکردنی کتێبی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بۆخۆیان دەبەن و پاشان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان کتێبەکان بەنرخێکی زۆر کەمەتر چاپ دەکەن.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ دكتۆر ئومید سه‌باح  سه‌رۆكی دیوان، ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌، ڕێگه‌یان نه‌دا پرۆژه‌ی چاپكردنی هه‌زاران كتیب بدریته‌ ته‌ندەر، بۆیە به‌نهینی به‌ ته‌نسیقی سه‌فقاتی دایانه‌ كۆمپانیایه‌كی نزیکی  خۆیان ، کۆمپانیاکەش بڕی 10ملیۆن دۆلاری به‌یه‌ك سه‌فقه‌ دایه‌ ئه‌و سێ قاچاخچی و بانده‌ی نزیکی مه‌سرور بارزانی.
بانده‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ كۆمپانیاكه‌یان گوتووه‌ ده‌بیت له‌ لوبنان چاپی بكه‌ن؟!. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فقه‌كه‌یان مسۆگه‌ر و دزییەکەیان ئاشکرا نەبێت.
ئەمە لەکاتێکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گه‌وره‌ترین و باشترین چاپخانه‌ و ستافی هه‌یه‌، نه‌یان هیشتووه‌ ئه‌و پرۆژه‌ گه‌وره‌یه‌ حكومه‌ت جێبەجێی بكات ، بەڕێوبەرێکی گشتی بەم کارە دەزانێت و دەیەوێت ڕێگری لێبکات بەڵام هەرزو پێی دەزانن و بەدروستکردنی چەند تۆمەتێک بۆ ئەو بەڕێوبەرە وای لێدەکەن لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە .
جێی  باسە ئێستا زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ریم، بۆ هەركۆمپانیایه‌ك ده‌ربچێت، دەبێت بەهێنی پشکی ڕێباز حەملان و ئومێد سەباحی تێدا هەبێت . 
تێبینی "ئەم زانیاریانە لەلایەن كه سێک کە‌ خاوه‌نی چاپخانه‌یه‌كی مۆدیرنه‌ له‌ هه‌ولێربەدەستمان گەیشتووە.

هێمن هه‌ولێری