هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان

Friday, 08/10/2021, 1:00

2953 بینراوە


وەرن با لەم هەڵبژاردنەدا ویژدانەکانمان زیندوو راگرین و هەوڵ بدەین لە لوتکەی ئینسانیبووندا بمێنینەوە ، بادەنگ نەدەین بەو کەسانەی کەهۆکاری بەدبەختی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی خەلکی کوردستانن، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو لایەنانەی کە کەرکوک و شنگالیانبەخاک و خەلکەوە ڕادەستی داعش کرد ، بادەنگ نەدەین بە نوێنەری ئەو حیزبانەی کە ئازادی ئینسانەکان لە قاڵب ئەدەن و هیزی مانەوەیانلە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکاندایە  ، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو حیزبانەی کە چاوساغی تورکن و فەرشیسور بۆ سوپای تورک رادەخەن !

وەرن با ڕۆحمان ئاسودە بکەین و چیتر دەنگ نەدەین بە نوینەری ئەو حیزبانەی کە بانگەشەی کوردستانێکی بەهێز و ئارامی و هەلیکاروموچەی کابانی ماڵیان دەکرد ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن و قوماریان بە چارەنوسی خەلکەوەدەکرد لە ریفراندۆم دا ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە بانگەشەی ئابوری سەربەخۆیان دەکرد و خەلکی کوردستانیان کرد بە ژێر قەرزیملیۆنان دۆلارەوە ، بادەنگ نەدەین بە بکوژانی "سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێن و عبدالستارتاهیر و چەندینی تر ، وەرن بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ساڵێکە ٨١ مرۆڤی ئازادیخواز لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی پاک و جوانیانبەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کردووە ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ڕیشی مامۆستایانی ئاینی یان دەسوتاندو مامۆستایانی وانەبیژیانشەقباران دەکرد لەشەقامەکاندا، وەرن با دەنگ نەدەین بە قاچاخچییەکانی نەوت و دەرمان ئێکسپایەرو هێلکەو دووگ، با دەنگ نەدەین بەوحیزبانەی کە خەلکیان نانبڕاو کرد خۆشیان خاوەنی مەزرەعەو ڤێلای شاهانەن و شەوڕۆژیان لە شوقەو سیتییەکاندا قومارو شاباش کردن وجەوگۆڕینەوەیە ، دەپێم بڵێن چیتر ماوە تا باسی کەم ؟

 

بەڵێ زۆر ماوە هێشتا کۆمپانیا و تەندەرو درۆی کوردایەتی و زۆریترماوە ، ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشی و خوێ بۆگەنی کردووە، راستەهەموو هەلبژاردنێک تەزویرکردن سیمای هەڵبژاردنەکانی ناشیرین کردووە ، ئەم مۆدێل و فوڕمە داهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووکە لە دوای ڕاپەڕینەوە پەنای بۆ بردو دواتر یەکێتی بە نەتیجەی هەڵبژاردن ڕازی نەبوو شەڕی ناوخۆ هەلگیرسا ، لە دوای پرۆسەی ئازادیعیراق و نەمانی ڕژێمی بەعس پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی ناوە بۆ گۆڕینی سندوقەکانیدەنگدان و گۆڕینی کۆد و جیهازی دەنگدان بەجۆرێک کە هەڵبژاردن بووەتە گاڵتەجاری !

 

ئیستا هەر بەڵین و مژدەیەک بەربژێرەکان دەیدەن نە دێتەدی نەتوانای بەدیهێنانیان هەیە ، هیچ هەلبژاردنێک مژدەو بەڵێنی "لایەنەکان ! " نەبووەتە کردارو هیچی نەگۆڕیووەو لە خراپەوە خراپتر بووە ،  وەک ئاشکرایە هەموو هەلبژاردنێک سەنگەر گواستنەوە پەرلەمانتاران لەدوایهەڵبژاردن دەست پێدەکات ، لەناو ئەم مۆدێلەدا بیروباوه‌ڕ کراوه‌ته‌ قوربانی و کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە لەپێناو مەرام و پاوانکردنیکایەی سیاسی دەکرێت، پارتی وەک هیزێکی خێڵەکی هەژموونخواز زۆرترین سودی لەم کڕین و فرۆشتنە بینیووەو نایەوێت پارچەیەکیبچوکی کێکەکەیش لە دەستبدات و کەڵکی لە گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی وەرگرتووەو ئامادەیە وەک حیزبێک بازرگانی بە خەلک وپەرلەمانتارانەوە بکات ،ئەم ژینگە سیاسییە زەمینەیەکی لەباری سەنگەر گواستنەوەو بازرگانی سیاسی ڕەخساندووە کە دواجار لەسەرحسابی ماڵ و داهاتی گشتی خۆیان خۆشگوزەران و میللەت لە نائومێدیدا بووە . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە