ئایا دەزایت ڕۆژانە تۆ پڕۆگرام دەکرێیت بۆ ئەوەی چی بکەیت و چۆن بژیت؟

Saturday, 09/10/2021, 13:01

6989 بینراوە


 ئایا دەزایت ڕۆژانە تۆ پڕۆگرام دەکرێیت بۆ ئەوەی چی بکەیت و چۆن بژیت؟

ئێمە لە ناو دونیایەکدا دەژین کە ئەجێندای ماترێکس بەکار دەهێنێنێت... ئەمەش واتای ئەوەیە کە تۆ نابێت خۆت سەد لە سەد بە ئازادی  بیر بکەیتەوە ، بیرکردنەوەی تۆ بۆی هەیە یاریەکە تێک بدات، دونیای سیومولەیشن واتە بەرنامە کراو بە کەمێک ئازادی بیرکردنەوەوە..

تۆ وەک مرۆڤ هێندە قودرەتت هەیە دەتوانیت دونیاکەی خۆت بگۆڕیت ، ئەمە زۆر جار باس دەکرێت بە سیستمی جازبی یان ڕاکێشان، بەڵام ئەوان مەشغوڵت دەکەن و دەبێت بە مەشغوڵی بتهێڵنەوە تا تۆ نەتوانیت یاریەکە تێک بدەیت و لە ویستی ئەوان دەربچیت.

ئایا چۆن ئەم کارە دەکەن؟


لە ڕێگای دروست کردنی ئەو شتە چێژبەخشانە دەکرێت کە کاتین، وەک یاری، وەرزش، سۆشیال میدیا، هەواڵ، فلیم ، تەلەفزیۆن، گۆرانی، پارکی یاری، قومار، ڕاکردن بەدوای نان و ژیانێکی لوکس ..هتد ئەم شتانە دەکرێت تا تۆ نەتوانیت بە قوڵی بیر بکەیتەوە و مێشکت مەشغوڵ بکەن بە شتی لاوەکیەوە.

ئەگەر مرۆڤ بتوانێت تەرکیز بکات خۆشت باوەڕ ناکەیت چی هێزێکت هەیە لەم گەردونەدا، بەڵام ئەمە دژی ئەو یاری سیمولەیشنەیە یان یاری ماترێکسەیە کە پیشتر باسم کردبو..

هەربۆیە دەبێت هەمیشە مەشغوڵ بکرێیت بە شتی لاوەکی بە بەردەوامی، وەک یاری، وەرزش ، تەلەفزیۆن، هەواڵ، ئیشی کارخانە، موسیک، شوێنی تایبەت بە یاری کردن...هتد..بەم شێوەیە مێشک مەشغوڵ دەکرێت تا نەتوانیت بە ئازادی بیر بکەیتەوە..یاری دروست کراوە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیرکردنەوەی قوڵ و تێگەیشتن لە ژیان و بون.

نمونە :

 

سودی دوگۆڵی چیە جگە لە کات کوشتن؟

سودی پێشکەوتنی ئوتومبیل چیە؟

سودی هەواڵی ناخۆش چیە؟

لەم گەردونەدا کاتێک تۆ دادەنیشیت و بیر دەکەیتەوە وەڵامەکان خۆیان دێن بۆلات.. نمونە کاتێک کابرایەک دەچێت ٤٠ ڕۆژ مەدیتەیشن دەکات لە ئەشکەوتێکدا واتە تەواوی بیرو بۆچونی بۆ لای بون و گەردون دەچێت لەم ٤٠ ڕۆژەدا بە دڵنیاییەوە وەڵامی پرسیارەکانی لەسەر ژیان و بون وەردەگرێت،  بۆیە ئەوانەی مەدیتەیشنی قوڵ دەکەن تێڕوانینیان جوادایە بۆ ژیان، تێگەیشتنیان بۆ ژیان بە جۆرێکە زۆر کەس پێکەنینی پێی دێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لە واتای ژیان گەیشتوە بە قوڵی ئەوە تۆیت کە بە دوای ڕاستیدا وێڵیت و بە بۆنەوەی شتی لاوەکیەوە توانای بیرکردنەوەت نیە یان راگیراوە.

کاتێک تۆ بەئاگا دێیت و دەزانیت توانای گۆڕینی ئەم ژیانەت هەیە دەسەڵاتداران ناهێڵن و لەوە دەترسن تۆ بە ئاگا بێیت، کوانتوم فیزیک دەمێکە ئەو ڕاستیە دەزانێت بەڵام وەک پێشتر باسمکردوە زۆر جار زاناکان لەسەر داوای دەسەڵاتداران زۆرێک لە زانیاریە نەزانراوە شاراوەکان زیاتر دەشارنەوە یان هەر باسی  ناکەن تا کەسانی وەک من  و تۆ بە ئاگا نەیەت..بە ئاگا هاتنی ئێمە واتای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەوان و کۆتایی هاتنی یاری ماترێکس.

ئەو زانستە شاراوەی کە هەیە لە قوتابخانەکانیشیدا بەکار ناهێنرێت بۆ فێر کردن، بەڵک و قوتابخانەکان کراوەتە کارخانەی وەبەرهێنانی کۆیلە .

چۆن؟

 

منداڵ لە قوتابخانە فێر دەکرێت گوێڕایەڵ بێت.

منداڵ فێر دەکرێت ئازاد نەبێت لە قسە کردن و دەست هەڵبڕێت.

منداڵ فێر دەکرێت بیر لە ئایندە بکاتەوە چی کارێک دەکات.

منداڵ فێر دەکرێت مەنسەب و پارە بەلایەوە گرنگ بێت.

منداڵ فێر دەکرێت گۆێ ڕایەلی مامۆستاو مدیرو بەرپرس بێت.

منداڵ فێر دەکرێت بە ئازادی بیر نەکاتەوە چونکە مەنهەجیان بۆ دیاری کردوە.

منداڵ فێر دەکرێت تەنها لەو مەجالە فێر بکرێت کە بۆی دیاری کراوە..

وەک چۆن سەربازێک کە دەچێتە سەربازی لە یەکەم ڕۆژەوە فێری دەکەن بیر نەکاتەوە تەنها گوێڕایەڵ بێت و هەرچیەکایان پێ وت ئەو دەبێت ئەوە بکات، ئەو دەبێت لە قسەی ئەفسەرو دەرەجەدار دەرنەچێت، ئەو دەبێت ئەوە بکات کە بۆی دیاری دەکەن بێ پرسیار کردن!!

پاشان منداڵ گەورە دەبێت و دەگاتە زانکۆ، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە کەسێکی ئەکادیمی بەرهەم هاتوە  ! بەڵک و کەسێکی تێکشکاو لە بیرو بۆچون کەسێکی لوتبەرزی لەخۆبایی یان کەسێکی خەسێنراوی لێ دەرچووە، ئامادەیە وەک خۆیان دەڵێن بە کۆڵێک شەهادەوە بچێتە بەردەرگای نەخوێندەوارێک و بە واستەی نەخوێندەوارێکی هاوڕێ کارێک بەدەست بهێنێت بۆ بژێوی ژیانی، کارەکەش پێک هاتوە لەوەی کە ئەم ساتەکانی ژیانی بگۆڕێتەوە بۆ چەند دۆلارێک یان بۆ نان و جێگای خەو...

بەڵام لە ڕاستیدا مرۆڤ بوون زۆر لەوە گەورە ترە، مرۆڤ بوون مەبەست لە بون زۆر لەوە زیاترە کە ئێمە وەک کۆیلەی خەسێنراو لە بەیانی کاتژمێر ٨ بچین بۆ کار و تەمەنی خۆمان بفرۆشین تا کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەڕۆ، پاشان دێیتەوە دوبارە بە شتی لاوەکی و ئیشی ماڵ و منداڵ مەشغوڵ دەبیت، پێش ئەوەی لە واتای ژیان بگەیت  گەیشتویتە دوا وێستگەی ژیان و خەریکی ماڵئاوایی کردنیت لە ژیان و بون.

ئەم ژیانی سیمولەیشنە پێویستی بەوەیە کە تۆ ئەوە بکەیت کە ئەو بۆی داناویت بە مەرجێک بیر نەکەیتەوە، بەڵام کاتێک تۆ توانای بیرکردنەوەت قوڵتر دەکەیت ماترێکسەکە ناچارە وەڵامەکانت بداتەوە ، کاتێک وەڵامەکان وەردەگریت ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ بە گەردی ماترێکسەکە ناجوڵێیتەوە و ژیانی تۆ ڕێڕەوێکی تر دەگرێتە بەر..

دەسەڵات داران و پاشاکان و پارەدارەکان چی دەکەن؟ ئەوان باش لەم ژیانی سیمولەیشنە تێگەیشتون، ئەمان هاتون لەناو یاری ژیاندا (سیمولەیشن)دا یاریەکی تریان دروست کردوە ،

چۆن؟

 

پاشا بە ناوی پاشایەتیەوە ژیانێکی شاهانە بۆ خۆی و کوڕو کوڕەزاو کەس و کاری دابین دەکات، کاتێک ژیانی خەڵکەکەی یان وڵاتەکەی دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراوەوە ئەو پێش هەمو کەس ڕادەکات..
پارت و حزبی سیاسی دروست کراوە کە تاکەکانی ئەو پارتە ببنە خزمەتکاری میلەتەکەیان ، بەڵام بە پیچەوانەوە ئەوان میلەت دەکەنە خزمەتکاری خۆیان و خۆشگوزەرانی خۆیان..

کابرای دەوڵەمەند دێت بانک دروست دەکات، بە پارەی خەڵک قەرز دەدات، بە پارەی من وتۆ پارە پەیدا دەکات، بینای بەرز دەکڕێت، خۆش دەژی باشترین جۆری ئوتومبیل دەکڕێت..کە تۆش پارەت لازم بوو دەبێت لەو بپاڕێیتەوەو سوو بدەیت تا پارەت بداتێ، بە مەرجێک پارەکەی ئەو هەموی پارەی خەڵکە..

کەواتە ئێستا بۆمان دەرکەوت کە لەناو ئەم یاری سیمولەیشنەدا تۆش دەتوانیت  یاساکانی یارەیەکە بگۆڕیت وە خۆت یاریەک لە ناو یاریەکەدا دروست بکەیت و بەهەشێک بۆ خۆت بخولقێنیت، وەک لەوەی ببیتە سوتەمەنی بۆ جەهەنمی کەسێکی تر..

 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە