کارەسات لە کوێوە دەستی پێکرد؟

Sunday, 10/10/2021, 17:34

2645 بینراوە


مەرج نییە کە هەر نەتەوەیەک خاوەنی رووناکبیرو پڕۆفسۆڕوشآعیروزانکۆکاروحیزبیی سیاسی بێ وپێی بگووترێ نەتەوەیەکی هوشیارە وئاستی سیاسیی وکۆمەڵایەتی ئەو نەتەویەی لە ئاستێکی سەردەمیانەی هەزارەی سێدابێ.هۆی نەبونی هوشیاریی سیاسیی گەلەکەمان دەگەرێتەوە بۆزۆربابەتی گرینگ.لێردائاماژە بە دوو بابەت دەکەین.
یەک لەو بابەتانە هۆیەکە دووژمن وداگیرکاریی نیشتمانی کوردە.کەم نەتەوە هەیە وەک کوردیی بەسەرهاتبێ.لەلایەک دەمانتورکێنن،لەلایەکی دەمانفارسێنن،لە لایەکی دیکەش دەمان عەڕەبێنن.هەمووی ئەو رێکارە قڕێژەش بە زەبریی زیندان وئەشکەنجەیە.لەوانەش گرینگتر لە ڕیگای سیستمی پەروەردەوڕاهێنانی ئەو وڵاتانەی کە بەسەرماندازاڵە و بە زۆرە ملیی وبە ئەوەی پرسیارمان لێبکرێ،دابەش کراوین.
دووهەم بابەت، خەتای داگیرکارنییە.خەتای خۆمانە وسیاسەتی قڕێژی ئەو حیزبانەیە کە سی ساڵە لە باشووری کوردستان دەماچەوسێننەوە!مێژوو لە بیر ناکرێ،ئەوە ئێمەیەن مێژوو لە بیرخۆمان دەبەینەوە!نەتەوەیەک کە لە ڕێگای دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان پێی وایە ئاڵاوسروودوچەکداروپارڵـمانی کارتۆنی دەبێتە نان وئاووکارو ژیان وخوێندن وزانکۆوداهاتووی منداڵەکانیەتی هەر ئاوای بەسەردێ کە ئەو دووبنەماڵەیە بە سەری دێنن!

کارەسات لە کوێوە دەستی پێکرد؟

تاقمێک چەتەی سیاسی دوای رووخانی سەددام هاتنەوە سەر حازریی.کاتێکیش لە سەر چیاکان دەژیان دووکاری سەرەکیان خستبووئەستۆی خۆیان.کاری یەکەم،بۆنۆکەرایەتی دووژمنی کورد کێبڕکێیان دەکرد تا پارەوچەک وەگرن دژی یەکتر بەکاری بێنن.کاری دووهەمیش ناوزڕاندنی یەکتروتڕۆروکوشتن وراونانی یەکتر بووە کە ناویان نابووتێکۆشآن بۆ رزگاریی نیشتمان وگەلی کورد.لە سەر ئەو ئاکارانەشیان چەند کتێبی بە نرخ لە چآپ دروان ولە باشووری کوردستان بڵاو بوونەوە.
کارەسات ئەو کات دەستی پێكرد ئەو چەتانە گەڕآنەوە باشوورولە یەکەم هەڵبژاردندا سیاسەتی / فیفتی، فیفتیان / بەسەر خەڵكی ناهوشیاردا سەپاند.لەو رۆژەوە تا ئێستێ بۆخۆیان لە ڕێگای ساختەکاری وگزەی سیاسیی لە تەواوی هەڵبژاردنەکاندا جڵەوی دامودەزگاکانی باشوری کوردستان بە دەستەوە دەگرن!بۆ هەڵبژاردنی چەند رۆژی داهاتووش ئەوە خەریکن سناریوکانی رابوردوو دووپات بکەنەوە.
هاتنە سەر سندووقی دەنگدان وبەشداریی خەڵك لە رۆژی هەڵبژاردن وبەکار هێنانی دەنگی زۆرینەی / نا / بە دەسەڵات هیچ لە بابەتەکان ناگۆڕێ.باشترین کار بۆ گەلی هوشیار / بایکۆتە /.بایکۆت کردەوەیە یاسایی ودوورە لە تووندوتیژێی. ئەوجارلەو هەڵبژاردنەدا لە ماڵەکانمان نەیەنە دەرێ.جاری یەکەمە با تاقی بکەینەوە ونیشآنی بدەین کە گەلێکی هوشیارین.
بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی تاقمێک کۆیلەیان فێڕکردوە پەیام بدەنە خەڵک کە: هەر کەس دەنگ بە پاڕتی نەدا هەر مرۆڤیش نییە!بۆ ئەوەی جوابی ئەو بێ ڕێزیە بدرێتەوە وکەرامەت ومرۆڤ بونت پارێزرابێ بایکۆتیان بکەن ودەنگیان پێ مەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە