ئاگادارکردنەوەی راوێژکاری خامنەیی بە حیزبە دژبەرەکانی دەسەڵات لە باشووری کوردستان!

Sunday, 10/10/2021, 17:36

3741 بینراوە


راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندیی دەگەڵ بونی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی باشووری کوردستان،ئاگادارکردنەوە دەداتە بە شێوەیەکی رەسمی وهەڕەشە لەو حیزبانە دەکا.
یەحیا سەفەوی،ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی،رووی قسەی لە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانە ودەڵێ: هیچ یەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان / ئەودەڵێ شرق کوردستان / نابێ لە ناوچەی ژێڕ دەسەڵاتی ئەوندا بونیان هەبێ.لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی دەکاتەوە،چەندین جار رامانگەیاندوە کە هەرێمی کوردستان نابێ شوێنێک بێ بۆ کۆبوونەوەی دژبەرانی تاران.
تەنانەت پێش هێرشی زەوینی سپای پاساداران بە دژی ناوەندەکانی کۆبوونەوەی ئەو حیزبانە لە هەرێمی باشووری کوردوستان،ئەو بابەتە بە شێوەیەکی فەرمی وجیددی راگەیاندراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە