بایکۆت چارەسەر نییە

Sunday, 10/10/2021, 17:50

2790 بینراوە


کاتێک خەڵکە ناڕازیەکە دەڵێت بایکۆت دەکەین ئەمە دیوێکی هۆشیارییە بەوەی کە ئیتر هێزە دەسەڵاتدارەکان ئیفلاسیان کردووە ،بەڵام دیوێکیتری ناهۆشیاری هەیە ئەویش واتای ئەوەیە کە ئێمەش ئیفلاسمانکردووە لەوەی کە هێزێکیتر دروستبکەین .ئەگەر ئێمە لەڕێی بایکۆتەوە بمانەوێت بڵێین ئەم هێزانە هیچ نین ئەوا لەهەمانکاتدا بەخۆشمان دەڵێین هیچ نین و هیچمان لەدەست نایەت. پێموایە ئەمە سەرکەوتنی بەرەی گەڵ نییە کاتێک بڕیاری بایکۆت دەدات،بەڵکو ئەوە سەرکەوتای ئەو دەسەڵاتە مافیاییەیە بەسەر ئیرادەی خەڵدا،سەرکەوتنی ئەوانە لەوەداکە وایان لەخەڵک کردووە کە هیچ هێزێک نییە لەمان باشتر سیاسەت بکات. ئەم هەڵبژاردنە لانیکەم هێزێکیتر یان بابڵێین کاندیدی سەربەخۆ هەن کە تەڤگەری ئازادی پشتیوانیان دەکات،کە بێگومان ئەمانە ،کەسانێکن لەسیاسەتدا بە پرەنسیپن ،لانیکەم ئەمانە دژی جاشایەتی پارتی بۆتورکیا دەوەستنەوە ،لانیکەم دژی بەرژەوەندی نیشتیمانی ناوەستنەوە.لەکاتێکدا هەموومان چاومان لێیە تورکیا پشتیوانی پارتییە و دەیەوێت نوێنەری پارتی زیادبێت لەبەغدا و پشتیوانی تورکومانەکانیش بۆ پاتی ئەوە مان بۆ ڕوندەکاتەوە کە لانیکەم تۆ بەدەنگدان بە کاندیدە سەربەخۆکان کە تەڤگەر پشتیوانیان دەکات وەڵامە بۆ داگیرکاریەکانی تورکیا. ئاخر ئەوپەڕی ئەحمەقییە تۆ ئەشواق جاف و یوسرا ڕەجەب بخەیتە یەک تەرازوو،ئەمە بەخودی خۆی خزمەتە بە سیاسەتەکانی پەدەکە. لەبەرچاونەگرتنی هەڵوێستی ئەوکەسانەیە کە دژی داگیرکاری وەستان.خۆی بەباوەڕی من لەم هەڵبژاردنە دا بایکۆتکردن ڕاست نییە.خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیاریەتی.ئاخر خەڵکانێک دەبینم سەریزمان و بنی زمانیان گەریلایە،بەڵام هەر ئەمکاندیدانەی تەڤگەر پشتگیریان دەکات سەربەهەمان ئەو تێکۆشانەن گەریلا دەیکات بەڵام تۆ دەڵێیت بایکۆت دەکەم چونکە هەمویان وەک یەکن. وابزانم لە پەیامەکەی جەمیل بایک تێنەگەیشتوون کە دەنگنەدان بە قازانجی پارتییە .ئێمە لەباشوری کوردستان دەبێت ڕەچاوی ئەوەبکەین، کە یەنەک و پدک نوێنەری بەرژەوەندی تورکیاو ئێرانن.بۆیە لەڕوی نیشتیمانییەوە لەڕووی واقیعیشەوە ئەوە ڕاست نییە کە چاومان لەم کاندیدانە ی دەرەوەی هێڵی کوردایەتی موزەیەف نەبێت. ئێمە کاتێک دەڵێین بایکۆت دەکەین واتا بەدیل نییە،سیاسەتی پەکەکەو تەڤگەر وپارتی یەکشتە!ئەگینا کەوانییە بۆچی دەنگنادەیت بەکاندیدێک دژی کوردایەتی موزەیەف . بەڵام بایکۆت واتایەکیتری هەیە ئەویش ئەوەیە خەڵکی باشوری کوردستان خۆی لەینک و پدک باشتر شک نابات،بەناڕاستەوخۆ خزمەتی ئەوسیاسەتەدەکات .لەبنەڕەتدا تۆ هەمووشتێک لە موچەو بودجەدا کورت دەکەیتەوە کاتێک دەڵێت هەمویان وەکویەن.واتای ئەوەیە تۆ ناتەوێت کەسانێکی جیاواز ببنە نوێنەرت کاتێک نیشتیمان فرۆش و ئەوانەی لەپێناو نیشتیمان دەمرن دەخەیە یەک تەرازوو،واتای ئەوەیە کە تۆ لەڕاستیدا سیاسەت وەک چاکەی گشتی نابینیت،بەدەستی خۆت وادەکەی کەسە باسەکانیش پاشەکشە بکەن.ئێمە لەوەدڵنیاین هێڵی کوردایەتی ساختە بەخۆیی وحیزبە بچوکەکانی کۆتاییان هاتووە لە هەموو ڕویەکەوە،بەڵام بایکۆتی هەڵبژردن ئەو واتایەشی هەیە کە ئێمە هەر کوردایەتی ساختەمان دەوێت بەمەرجێک کارەباو ئاوو موچەو بژێویمان بۆ دابین بکەن وەک بەرازێک بۆخۆمان بژین تەواوە.کەواتا لەم حاڵەتەدا بۆ گلەیی لە ئەندام پەرلەمان دەکەی کە بۆ پارە خۆی دەفرۆشێت.ئەرێ ئەگەر تۆ ئامادەنەبیت دەنگ بدەیت بە کاندیدەکانی دەرەوەی کوردایەتی کەواتا چیت دەوێت؟ ئەم بایکۆتە واتای ئەوەیە کە تۆ ناتەوێت ئەم دونیایە بگۆڕێت تۆ پاشەکشە دەکەیت،واتای ئەوەیە ناتەوێت خۆت بەڕێوەببەیت دەتەوێت بەڕێوەببرێت بەڵام خۆش بژیت.واتا تۆ لەوە توڕەنیت کە لەسیاسەتی کوردیدا ئەخلاق نییە، نیشتیمان هەڕاجکراوە،ئازادی نییە، تۆ تەنها دژی ئەوەی پارەنییە،واتا تۆ هیچ بەدیلێکت نییە بۆ سیستەمی بنەماڵەیی ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە