دەمی ڕاپەڕینە

Tuesday, 12/10/2021, 8:54

2814 بینراوە


لە کۆی ٢٤ میلیون دەنگ دەر لە عێڕاق وباشوری کوردستان سەرجەم ٨ میلیون دەنگدەر چوونە سەر سندوقی دەنگدان ودەنگیان داوە! لەو هەڵبژاردنەداخەڵک دووجاررێکاری بایکۆتی راگەیاند لە ئاست دەسەڵاتدارانی عیڕاق وچەتەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.جاری یەکەم زۆرینەی خەڵک نەچونە سەر سندوقی دەنگدان.جاری دووهەمیش ئەو کەسانەی کە چوونە سەر سندوقی دەنگدان،دەنگیان نەداوە بەو کەسانەی کە لە بەغداولە باشووری کوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبەن.
من قسە لەسەر عیڕاق ناکەم،مەبەستم چەتەکانی کوردایەتییە لە زۆنی زەردوزۆنی سەوز.مەلاکەمتیار دەڵێ:یەک کورسیشمان هەبێ ئیزن نادەین کەس چەکمان بکا چون چەکدارمان هەیە!ئەوە گووتنی کەسێکە کە خۆی بە شۆڕشگێر دەزانێ،بۆ بنەماڵەی بارزانیش هەرواترشکستێکی چاوەڕوان نەکراویان تووش بووە،بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شکستەش تەنیا ڕیگایەک کە شکی دەبەن،هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆیی وئاڵؤزکردنی کەشوهەوای سیاسییە لە باشووری کوردستان.حیزبگەلی لەو جۆرە خێڵەکی وبنەماڵەیی تەنیا لە ئاژاوەدا خۆیان دەدۆزنە تا نەیارەکانی خۆیانی پێ سەرکوت بکەن!
زەختوزۆریی وزیندان وشکەنجەودزی وتاڵان کردنی خاک وگیرفانی خەڵكی هەژاررێگای دا بە نەوەی نوێ تا بتوانێ رادەیەک خۆی بدۆزێتەوە ولە جارانی پێشوو زیاتر دەنگی ناڕآزیی بۆ خۆی مسۆگەربکا.ئاسۆی دوای ئەو هەڵبژاردنە بە قازانجی ئەو دووبنەماڵەیە دەرنەکەوت.بۆیە جارێ زووە لە ئاست بەرنامەی کاریی  دوارۆژی نەوەی نوێ مرۆڤ بڕیاری راستەوخۆبدا.لە یەک مانگ تا شەش مانگی داهاتوودا زۆر بابەت دەردەکەون.
سرووشتی هەڵبژاردن لە وڵاتانی جیهانی سێهەم،تایبەتمەندیی خۆی هەیە.هۆیەکەش نەبونی کەمەڵگایەکی ناهوشیارە.بۆیە گڕوکفی پێش هەڵبژاردن ودوای هەڵبژاردن پڕۆسە سیاسیەکانی وڵات دەباتە ژێر پرسیارچون کۆمەڵگا بە درووشمی بریقەدار بەڕێوەناچێ..هیچ گومانم لەوەدانییە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئاوا بەهاسانی دەست لە زۆرینەی رەهای دەسەڵات وسەروەتوسامانی ئەو خاکە بریندارە هەڵناگرن.دەبێ چارەچی بێ؟
تەنیا ڕێچار ئەوەیە بۆئەوەی خەڵکی هەژار تووشی ئاڵؤزیەکی ناوخۆیی وشەڕێکی دیکەی ناوخۆیی نەبن،دەبێ بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بە دونیای دەرەوە دەست بکەن بە ڕێپێوان ودەربڕینی نارەزایەتی.دەنگدان زۆرینە بە هەر حیزبێك جگە لە پاڕتی ویەکێتی ئەوە ناگەیەنێ ئیدی لە ماڵەوە پاڵ بدرێتەوە وواتێگەیشتبین هەر شت چۆتەوە سەر جێگای خۆی وئیدی لەو مەو بەدوا گورگ ومەڕپێکەوە ئاو دەخۆنەوە!
تەنیا پەیامێکی گرینگیی کە ئەو بایکۆتە ئەوە بووە کە ئیتر ئەو دووبنەماڵەیە شەرعییەتی سیاسی وبەرێوەبەرایەتیان لە ناو کۆمەڵگای هەر چواربەشی کوردستان بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە.ئەگەر خاوەنی چەند قات زیاتر چەکدار بن،بۆیان نییە دەم لە نوێنەرایەتی خەڵک بدەن لە باشووری کوردستان.ئەو چەتانە هاسان دەست لە دەسەڵات بەرنادەن.تەنیا ڕیکاڕێک بۆ خەڵكی ناڕآزی دەمێنێتەوە بۆداهاتووڕاپەڕێنە خەڵكە.لەو راپەرێنەدایە کە زۆرینەی گەل بڕیار راپەرێنێکی جەماوەری بێ یان راپەرینێکی چەکداری بۆ ئازادیی نیشتمان ودەرهێنانی دەسەڵات لە چەنگ ئەودزانە.
پاڕتی  ویەکێتی بەهەردووک لایەن تەنیا ٢٠لە سەتای کۆی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە.لە هیچ کوێی دونیادا ئەو ڕێژەیە بەکاری دەسەڵاتداریەتی نایە.بۆ خۆیان ماون ورێژەیەک لە چەکدارەکانیان.ئەگەر لە سەر مانەوەی خۆیان پێ داچەقێنن،دەتوانین بڵێن کە پارڵـانی داهاتووبێکاریگەرترین وفەشەلترین پارڵـمان دەبێ.ئەوکاتە کە سەرهەڵدان وراپەڕینی گەل دەست پێدەکا.ئیتر ئەودووبنەماڵەی ریشەیان لە سیاسەت وداهاتووی باشووری کوردستان هەڵكەندراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە