دەنگدان

Tuesday, 12/10/2021, 9:12

5047 بینراوە


پرۆسەی ھەڵبژاردن لەوڵاتە دیموکراسیەکاندا یەکێکە لە پایەگرنگەکانی دەوڵەت و بە چاوێکی پر ڕێزو پیرۆزیەوە تەماشا دەکرێت ، دەنگدەر لە دڵەوە دەنگ دەدات و چاوەرێشە کە ئەنجامێکی باش وەرگرێتەوە بە دەنگەکەی جا سزای لایەنێک بدات یان پاداشتی لایەنێک بکات بە ھۆی ئەوکارانەی کردوویانە و ئەوپرۆژانەی کە پێشکەشیان کردوە.
کاندیدیش بێ موبالەغە و بێ ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی قسە دەکات و پرۆژەکانی خۆی بۆ داھاتو لەسەر ئەساسی پسپۆری خۆی پێشکەش دەکات بەو پەڕی ڕاست گۆییەوە ، کارێک کە لە توانای دا نەبێت قسەی لەسەر ناکات بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی و ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ، بۆیە دانگ دان لەو وڵاتانەدا کە خاوەن پایە ی بتەوی دیموکراسین شانازیەو ھەستی ئاسودەی دەبەخشێت .
بەڵام لە وڵاتی خۆماندا تەواو پێچەوانە یە جارێ حیزب ھیچ پرۆژەیەکی پێنیە بۆ گەل بۆیە ھەر لە سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە دەست دەکەن بە یەکتر شکاندنەوە و ھەڵدانەوەی مەلەفی یەکدی ، پرۆژەی ناواقیعی وڵاتانی دیکە دێنن چی لە بواری پەروەردەی بێت یان ئابوری یان سیاسی و دیپلۆماسی یان ھەر لایەنێکی تر ، کە ئەم پرۆژەو کارو بەرنامانە نەک ھەر ناچنە بواری جێبەجێ کردنەوە بەڵکو زەمینەی کوردوستان ھی ئەوە نیە ئەو پرۆژانەی تیادا جێبەجێ بکرێت ، بۆیە ئەم حیز بانە ھیچ یان لە بارا نیە ھەموو حیزبەکان ھەمان پرەنسیپی کارکردنیان ھەیە بە ھەندێک گۆرانکاری بچوکی فریو دەرانەوە ، بۆ نمونە پارتی لە ژێر ناوی دەوڵەتی کوردی و پێشکەوتنی کەرتی ئابوری و لەسەر حسابی دژایەتی کردنی گەندەڵیە کانی یەکێتی خەڵکی دەگەوجێنێت، وەنەبێت خۆی گەندەڵ و فاسق و فاسد نەبێت ، یەکێتیش لە ژێر ناوی دیموکراسی و ئازادی و دژایەتی کردنی گەندەڵیەکانی پارتی خەڵکی دەگەوجێنن ، کە لە ئەرزی واقیعدا ھەردوو لا تەواوکەری یەکن و سەروقنی یەکن ، ئەمدوانە بەھۆی یەکدیشەوە تا ئێستە ماون و لە داھاتوشدا دەمێنن . تا ساحێبی ئەمیلەتە نەخۆشەبین . 
بێ ینە سەر حیزبە کانی تریش ھەر وایە ، یەکگرتوو و کۆمەڵ و گۆران لە کاتی ھەڵبژاردندا خۆیان دەکەن بە ئۆپۆسسیۆن و دژایەتی دوحیزبی باڵادەست دەکەن و دەست دەکەن بە ھەڵدانەوەی گەندەڵیەکانی یەکێتی و پارتی ، ئەمە لەکاتێکدایە بەس لەکاتی ھەڵبژاردندا باسی دەکەن و پێش ھەڵبژاردن خۆشیان شەریکیانن . 
ھەرچی حیزبە ئیسلامیەکانە دین وەکو ھۆکارێک بۆ گەوجاندنی خەڵکی بەکار دێنن و دەستەڵاتی خۆیان و ھەڵبژاردنی کاندیدەکانی خۆیان لەلایەن خەڵکەوە ئەشەرعێنن . 
گۆرانیش وەکو مەڕێکی گێژ بە دەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە بێ ئەوەی پرۆژەیەکی پێ بێت و کاندیدێکی پاکی ھەبێت .
ھەرچی نەوەی نوێیە ئەمەیان لە ھەمویان مەترسیدار ترە ھانی خەڵکی دەدات بۆ بەژداری کردن لەپرۆسەی ھەڵبژاردندا ، نەەوەی نوێ کە شاسوارە دز سەرۆکایەتی ئەکات وەک ئۆپۆسسیۆنێکی کاراو خاوەن پرنسیپ خۆی نیشان دەدات ، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە نەوەی نوێ دروسکراوی دەستی پارتی و یەکێتیە و بۆ مەرامی خۆیان ئەم حیزبەیان قوت کردوە تەوە . لە جیھانی سیاسی دا ئەم گەمە یە مێژوویەکی کۆنی ھەیە کە حیزبەکانی دەستە ڵاتدار حیزبی بچوک بچوک دروست دەکەن بۆ مەرامی خۆیان ، ئاخر شاسوا چۆن دەتوانێ لە مەترسی جەلادەکانی یەکێتی و پارتی قوتاری بێت ئەگەر پیاوی خۆیان نەبێت . شاسوار لێدەری دەنگی ئازاد و بێ لایەنە و دزینی کەرامەتی کەرامەت دارەکانە و دزینی ویژدانی بێ لەیەنەکانە و بردنیان بۆ چنگی یەکێتی و پارتی .
ھەرچی کاندیدە ھیچی لە بارا نیە خۆشیان باش دەزانن بۆ خۆیان ھەڵ بژاردوە تەنھا ھەدەفیانە پارە پەیدا بکەن و موچەی مفت و چەور پەیدا بکەن .
ھەرچی دەنگ دەریشە کێژ و وێر دێت و دەرواو ھەر رۆژەو لە لایەکەوە دەگەوجێنرێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە