ئینسان لە نێوان واقع و خەیاڵاتدا

Tuesday, 12/10/2021, 16:44

2844 بینراوە


ئینسان لە نێوان واقع و خەیاڵاتدا،
تاڵیبانەکان بۆ مەبەستی خۆیان ھێندێک ئینسان، لەڕاستیدا نەک ھێندێک یەکجار زۆر خەڵکیان پەورەدە کردووە، تەواو سەتاسەت مێشکیان شۆر دونەتەوە، یانی وایان لێکردون کە مێشکی ئەوانە لەگەڵ  ژیانی ئینسان ھیچ ھاوسەنگێکی نیە.
ئێستا کە تاڵەبان لە ماوەیەکی کەمدا ھاتونەتە سەر دەسەڵات و وەک بۆخۆیان دەڵێن چاوەڕوانی ئەوەیان نەبو، بەس ھەلێکەو بۆیان ڕەخساندون.
یەکێک لە کێشەکانی تاڵیبان ئەوەیە ئێستا  کە مەجبورە، بۆ ئەوەی ھێندێک عەوامفەریبی بکەن و بە خەیاڵ بە ڕەسمێیەتیان بناسن، دەبێت کەمێک خۆی بگۆڕێت، سەرانی تاڵیبان خۆیان کۆکن لەسەر ئەوە، چونکە ئەوان سیاسەت دەکەن، بەس کێشەکە ئەوەیە کە چۆن بتوانن گۆڕانکاری لە  خوارەوەی ھێزەکەیاندا  بکەن، ھێزێک کە ئێستاش وابار ھێنراوە بە ھەزاران ئامادەن خۆیان بەتەقێننەوە لە ڕێی شەریعەتی خودادا ئەڵبەتە بە خەیاڵی خۆیان، ھێزێک کەوا بار ھاتووە دژی ھەر نەوعە ئازادێک بوەستێتەوە، ھێزێک کە بۆی تەحەمول ناکرێت ژن پچێتە مەکتەب و دەرس بخوێنێت، ھێزێک کە ساڵھایە واپەروەردە کراوە کە ئامریکای پێ وەک شەیتان وایە، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە گۆڕان لەم ھێزەدا  وەک حەوتخانی ڕۆستم وایە!
مەبەستی من لێرە ئەوەیە، حیزب یا ڕێکخراوێک پێویستە بۆ خەبات، چونکە خەبات و بەرخۆدان تەنھایی ڕەنگە ھیچی لێ شین نەبێت، بەس دەبێت جەماوەر ئەوەشی لەبەر چاوبێت  بێت کە حیزب دەبێت ئامراز بێت بۆ  باش کردنی ژیانی خەڵک  نەک بۆ گەوجاندنی خەڵک  بەکار بھێندرێت  لە  پێناو مەسڵەحەتی ھێندێک ئینسانی سودجودا کە فەرمانەکەیان بە دەستە، بۆ نمونە  لە ناو ئەم حیزبە کلاسیکانەدا کە زۆر جیا دەبنەوەو ئینشیعاب دەکەن،  وا ھێزەکەی خۆیان تێ دەگەیەنن کە ئەم جیابونەوانە نەوعێک بلوغی سیاسیە، بۆ ئەوەی  مەسڵەحەتی ئێستای ڕێبەرانیان بشار  نەوە، لە حاڵێکدا بەڕای من ئەوە نەک ھەر بلوغی سیاسی  نیە بەڵکە ئەوپەڕی  بێ ئەخلاقی سیاسیە!
لای خۆشمان لەوانە زۆرن، کابرا زەمانێک نە قاسملوی دەناسی، نە دەیزانی قازی محەمەد کێیە، نە ئیبراھیمی عەلیزادەو نە عەبدوڵای موھتەدی و نە کاک فوئادی دەناسی و نە مەنسوری حیکمەت، ئەو ھاتبو چەکی ھەڵگرتبو  تەنھا بۆ ڕزگاری وڵاتەکەی، کەچی ئێستا ئەوەیان ھەر لەبیر بردۆتەوە، ئەو ئێستا  شەڕی  ململانیەی مەلا عەوڵاو مستەفای ھیجری و  عەوڵای موھتەدی و ئەوانیتر دەکات بێ ئەوەی ئاوڕێک  لە خۆی بداتەوە  وەبیر خۆی بێنێتەوە کە ئەو بۆچی ھاتبو؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە