ئەم وتانەی تەنیا بۆ پێکەنین و بزەی سەر لێوی گوێگرانی نەبوە. مەبەستی سەرەکی تێک شکاندنی کەسایەتی ژنان بوە تا لە سیستمە دەرەبەگیەکەی ئەو دا هیچ ڕۆڵێک بە ژنان نەدرێ.
ه- موخاتەب و گوێگریان (جەماەری عەوام و ساویکە)
موخاتەبەکانیان خەڵکانی بیرکۆڵ و هەژاری فکرین کە ناتوانن زانست و خوڕافە، مەنتق و سەفسەتە، خەبەر و تەبلیغات، ڕووداو و شایەعە، شاعیر و شایەر، باسەواد و شەییاد، زانستی عەقڵی و نەقڵی، بیری ئازاد و بیری کۆیلە، ژنی ئازادبیر و ژنی خۆفرۆش لێک جیا بکەنەوە.
کەسانی ساویلکەی کۆمەڵگا کە بەهرەی هۆشیان لە مام ناوەند بۆ خوارێیە و توانای لێک دانەوە و بیرکردنەوەیێکی ڕەخنەگرانەیان نیە و بە بیستنی هێندێک دروشم و سەفسەتەبازی کوردایەتی بە تام و بۆنی سونیگەری وە چەقڵە سەما دەکەون.
گوێگرەکانیان، چەنەبازی و سەفسەتەی شەیادەکان باشتر قەبوڵ دەکەن تا مەنتق و زانستی ڕوناکبیر و ئازادیخوازەکان. کەسانیک لە چەشنی ئەو خەڵکە ساویلکەیەی کە وێنەی مار لە جیاتی نوسینی مار بە سەواد تێدەگەن.
گوستاڤ لوبۆن ڕەوانشناسی فەڕانسەوی دەڵێ: "جەماوەر نە عەقڵی هەیە و نە بیریش دەکاتەوە چوونکە یان بە یەکجاری بیروبۆچوونەکان پەسەند دەکات، یانیش بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە، بە بێ ئەوەی بەرگەی گفتوگۆکردن لە سەر ئەو بیر و ڕایانە بگرێت . ئەوەی سەرکردە و ڕێبەرەکان بە گوێیدا دەچرپێنن ، بە خێرایی مێشکی داگیردەکەن و جەماوەریش یەکسەر دەیانکاتە کردار و جوڵە "
و- شڵتاغ، زمانشڕی و چەواشەکاری
خێڵی درۆ کەم ئاگاهی و کەم خوێندنەوەی خۆیان، لە پشتی زمان شڕێ و چەواشەکاری دا دەشارنەوە. درۆ، جوێن، بوختان و بێشەرمی ئامرازی هەمیشەییانە. بە ڕووحی مەلا مستەفا سیاسەت دەکەن.
مەلا بە کوردە سۆرانیەکانی دەکوت "سۆرەی قوندەر" جیابیرەکانی بە جاش ناوزەد دەکردن. لە حاڵێکدا بۆخۆی جاش و گوێ لە مستی ساواکی ئێران، میتی تورک و موسادی ئیسڕائیل بو.
باوکی ڕووحی خێڵی درۆ (مەلامستەفا) ٥٥ شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ساواکی ئێران کردەوە و ڕێبەرەکانیشی (کاک سلێمانی موعینی، سەدیقی ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، خەلیل شەوباش، مەلا ڕەحیم وێردی، قادر شەریف و دڵشاد ڕەسوڵی ) کوشت و بە دەستوری میتی تورک ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کورستانی تورکیای (سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) تیرۆر و ئیعدام کردن.
خێڵی درۆ لە بێحەیایی دا هەمو سنورێکی ئەخلاقی دەبەزێنن. تا ڕادەیێک کە قوڕبانی لە جیاتی جەللاد تاوانبار دەکەن. دەبینین کەسانی وەک "حامیدی گەوهەری" کۆنە ساواکی، وەک فاحیشەی سیاسی لە جیاتی قاتڵ(مەلا مستەفا)، شەهیدانی دەستی پاراستن (کاک سلێمان موعینی و دوکتور شوان و هاوڕێکانیان) تاوانبار دەکات.
خێڵی درۆ بێشەرمانە دەورەی قیادە موەقەتەی مەسعود و ئیدریس و جاشایەتی و پاکسازی لە ڕۆژهەڵات و کوشتاری بە کۆمەڵی پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە ورمێ و شنۆ و خانێ بە کوردایەتی ڕەسەنی بارزانیەکان نیشان دەدەن.