کاردۆ موحمەدی کۆنە پیاوی مەلا بەختیار و گۆڕانی ئێستا، تەزوێرێکی خۆی ئاشکرا کرد

Wednesday, 13/10/2021, 18:16

5468 بینراوە


کاتێک کە مڕۆڤ بۆ بەرژەوەندیی بەرچاوی تاریک دەبێت، ئەوەندە درۆ دەکات لەگەڵ کاتدا درۆیەکانی خۆی لەیاد دەچێت.
کاردۆ موحەمەد لە فەیسبوکەکەیدا، بە پێنوسی خۆی و لەژێر ناونیشانی ( لۆ دەنگم لە کەرکوک دا)،  ددان بەو ڕاستییەدا دەنێت، کە ئەو خەڵکی هەولێر نییە و خەڵکی گوندێکە سەر بە پارێزگای کەرکوک. 
جێگەی سەرنجە، ئەم زاتە لە یەکەم خولی بەشداریی بزوتنەوەی گۆڕاندا لە پەرلەمانی کوردستاندا لە ساڵی ٢٠٠٩، دوای ئەوەی مەلا بەختیار وەدەرینا، ئەو کاردۆ موحەمەدە تەسکەرەی تەزویر کرد، خۆی بە هەولێری لە قەڵەم دا، بۆ ئەوەی بتوانێت لە پەرلەمانی کوردستاندا، مافی خۆ کاندیدکردنی هەبێت، چونکە ئەو کات بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، ئەو کوردانەی لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک لە دایک بوون، مافی ئەوەیان نەبوو لە هەرێم ببن با کاندیدی پەرلەمانی کوردستان و ببن بە پەرلەمانتار.
 ئێستا کات بەسەر چووە، دوای تەواو بوونی خولی پەرلەمنتاریی، دیارە ئەم قورمساغەی گۆڕان، لە یادی کردوە، کە ئەو بۆ بەرژەوەندیی ئەو تەزویرەی کرد، ئەمڕۆ بە پێنوسی خۆی، بە مەبەستێکی دی، بۆ خۆفشکردنەوەیەکی جیاوازتر لە جاران، ددانی بەوەدا ناوە، کە ئەو خەڵکی پارێزگای هەولێر نەبووە و نییە، بۆ دەنگدانی ئەو جارەش ١٠/٢٠٢١  بۆ دەنگدان گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی، بەم جۆرە دوای ئەوەی چوار ساڵ پەرلەمنتار بوو لە پەرلەمانی کوردستان، تازە کاردۆ موحمەد پێمان ڕادەگەیەنێت کە ئەو خەڵکی پارێزگای هەولێر نەبووە و کەچی لەسەر میلاکی هەولێر بوو بە پەرلەمانتار!؟
ئەو جارەش لە فەیسبوکەکەیدا بۆ هەڵبژاردنی ١٠/٢٠٢١ بە چڕوپڕی بانگەشەی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەکرد، لە گوێ گادا خەوتبوو، پێی وابوو گۆڕان وەک جاران دەنگ دەهێنێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لەسەر لیستی گۆڕان پۆستی وەزیر، مسۆگەر دەکات! 
 ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەکەی کاردۆ موحەمەدە کە لە فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە!
 

لۆ دەنگم لەکەرکوک دا 

یەکەم قۆناغى راگواستن لە دواىى حه فتا و پێنج ،لە گوندەکانی ئێمە را دەستی پێکرد ،کە سەر بە پارێزگایی هەولێر بوین.گوندەکەمان (ملحوالی) لە سنوری ئیداری قوشتپە وە گۆریان بۆ (سەرگەران)، ناوی سەرگەرانیان کرد بە (قودس) وخستیانە سەرپارێزگای کەرکوک ، لەبەر ئەوەی وێستگەی نەوتی ئاڤانا و سارەلو ، بای حەسەنی. لێ نزیک بوو .بۆیە بۆ زیدی خۆم غه دره ميژوىه كه بە گەرمییەوەدەنگمدا بە نوێنەرێک کە خەمی نیشتیمان هەیە .لە کاتی چونم بۆ بنکەی دەنگدان ،لەناکاو دەنگی ماتورێک هات .بو بە چەک راکێشان و تەقەکردن وایان زانی تیرۆرستەو ناگەرێتەوە .کەچی گەنجێک بە ئالای کوردستان سەرکێشی دەکردو نەدەگەرایەوە.
ئەمەش لینکی فەیسبوکەکەی
بزوتنەوەی گۆڕان پشتی بەوجۆرە کەسانە بەستابوو، بۆیە لە هەڵبژاردنەکانی ١٠/٢٠٢١دا لە سەرتانسەری باشووری کوردستاندا سفر هیچ بەدەست دەرچوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە