هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنی زێره‌ڤانی ده‌ستی پیكرد

Wednesday, 10.13.2021, 20:26

4901 بینراوە


به‌پێ راپۆرتێكی نهێنی کە بۆ کوردستانپۆست ئاشكرابووه‌، 300 زیره‌ڤانی له‌ 3 سوپای زیره‌ڤانی هه‌ولێر ده‌نگیان به‌ كاندیدانی پارتی نه‌داوه‌، ده‌نگه‌كانیان له‌ سنووری سۆران بۆ فه‌یسه‌لی كه‌ریم خانی برادۆست كاندیدی یه‌كیتی بووه‌.
 شه‌وی رابردوو قادر چاوشین جیگری هه‌واڵگری زیره‌ڤانی لیستی 300 زیره‌ڤانیان ناردۆته‌ سوپاكان و لیواكانی حه‌مه‌ ره‌شید شه‌میرانی و عادله‌ ره‌ش، کە به‌زووترین كات ئه‌وانه‌ بنێرنه‌ هه‌وڵگری بۆ لیكۆلینه‌وه‌و سزادانیان به‌ بریاری مه‌سرور بارزانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی پارتی ده‌نگیان به‌ كاندیدی یه‌كێتی داوه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌ی هه‌شتا له‌ لیواكه‌ی هه‌واری برای نه‌جات عه‌لی فاتم و فه‌وجی پاسه‌وانه‌كانی نه‌جات عه‌لی فاتم 120 پیشمه‌رگه‌ ده‌نگیان به‌ نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتووی ئیسلامی داوه‌.
له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی بلە و بارزان 100 پیشمه‌رگه‌ی بارزانییه‌كان ده‌نگیان بۆ كاندیدی پارتی نه‌بووه‌، ده‌نگیان بۆ كاندیده‌ی یه‌كیتی بووه‌.
كوڕەكه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی و هاوسەرەکەی ده‌نگیان به‌ پارتی نه‌داوه‌، زه‌كه‌ریا عه‌بدوللا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بریاری چوونه‌ سه‌فه‌ركردنی به‌ بریاری پاراستن لی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌خۆی و هاوسەرەکەی ده‌نگیان به‌كاندیی پارتی نه‌داوه‌.
زانییرییەکان ئەوەشی باسکرد، کە لیوا به‌هجه‌ت سیلكی به‌رپرسی هه‌والگری زیره‌ڤانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ فه‌زیحه‌ی به‌دره‌وشتییه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن قادر چاوشین جیگره‌كه‌ی، کە زۆر ئاسانكاری بۆ كراوه‌، كه‌سایه‌تی لیوا بارزانییه‌كه‌ ریسوای به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیریان هه‌یه‌ به‌دوای ئافره‌تان و كچانی پارتییه‌وه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دوو ژنیشی هیناوه‌ به‌لام بێناموسترین بارزانی ناو لیوای زیره‌ڤانییه‌، به‌ پی سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ لیوا غازی بابه‌كه‌یی کە زیره‌ڤانی بێ سومعه‌بووه‌به‌هۆی لیوا به‌هجه‌ت سلیكییه‌وه‌.

حه‌مید سورچی