مه‌سعود بارزانی تووشی هیستریا بووه‌

Wednesday, 10.13.2021, 20:29

3105 بینراوە


دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نهێنی وه‌رگیراوه‌ ، كه‌ 12 كادیری ناو باره‌گای بارزانی ده‌نگیان بە نه‌وه‌ی داوه‌و، 23 كادیرش ده‌نگه‌كانیان سووتاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌نه‌ كاندیده‌كانی پارتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاشكرابووه‌ به‌ رێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری گشتی له‌ پیرمام، زیره‌ك برای بروسك قادر قه‌ساب به‌رپرسی هه‌والگری گشتی و  ملازم محمه‌د له‌ هه‌والگری گشتی و حاكم سمكۆ كه‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و به‌رتیل خواردن ، رووتكردنه‌وه‌ی ده‌یان ده‌وله‌مه‌ند و قاچاخچی نه‌وت و چه‌ك و ده‌رمان و مه‌وادی هۆشبه‌ر، ئه‌مانه‌ ده‌نگیان به‌ كاندیدانی پارتی نه‌داوه‌.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه‌ عه‌مید سه‌فه‌ر بێ سه‌ری و عه‌قید هیوا عومه‌ربچكۆل و ته‌واوی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر رۆژنوری شاوه‌یس  ده‌نگیان بۆ پارتی نه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ئاسایشی گشتی و ئاشایشی هه‌ولێر 30 كارمه‌ند ده‌نگیان به‌ ئیسلامیه‌كان داوه‌و، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی ریباز حه‌ملان  وه‌رگیراوه‌، كه‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته‌ ره‌وشیكی ئالۆزه‌وه‌ به‌وه‌ی 5 گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ری ناو بارزانییه‌كان ده‌نگیان به‌ پارتی نه‌داوه‌و، ده‌نگیان بۆ نه‌وه‌ی نوێ بووه‌.
ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌سعود بارزانی توره‌ كردووه‌ پاسه‌وان و كه‌س وكاری شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌نگیان به‌ كوری كه‌ریم خانی برادۆست داوه‌و، حسابیان بۆ شیخ ئه‌دهه‌م بارزانییش نه‌كردووه‌. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بنه‌ماله‌ی نه‌زهه‌ت حالی و قاسم مزوری و ئه‌یوب بارزانی  شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی دژی دانگدان بوونبه‌ كاندیدانی پارتی و چوونه‌ته‌ ده‌نگ دان به‌لام ده‌نگه‌كانیان سووتاندووه‌.

هیمن هه‌ولێری