شكسته‌ مێژووییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ره‌و ئاشبه‌تاڵ

Wednesday, 10.13.2021, 20:39

2282 بینراوە


پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی، ئه‌و لایه‌نه‌ی ناوی چووه‌ زبلدانی مێژوه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوو، كه دوای مردنی نەوشیروان مستەفا وا خەریکت تەرمی گۆڕانیش دەخاتە پاڵ خۆی و  له‌لایه‌ن تاقم و گرۆپێكی مشه‌خۆرو ئینتیهازی و هه‌لپه‌رستی وه‌كو ئەمانەی خوارەوە 
 (مسته‌فای سه‌ید قادر و ئاواتی شیخ جه‌ناب و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و جه‌مالی حه‌مه‌ رێوی و برزو مه‌جید و ده‌رباز محمه‌د گه‌نده‌ڵه‌ ئابرووچووه‌كه‌ی به‌غداد و مه‌جید سالحی كۆنه‌ قه‌له‌می به‌عس و عه‌ده‌نان عوسمانی پیاوی لاهور جه‌نگی و،چه‌ندانی تره‌وه‌) تووشی گه‌وره‌ترین ئابرووچوون و شكست هات.
كه‌ ئیستا شه‌رێكی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن چی او نمای نه‌وشیروان مسته‌فا و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و خانه‌یو گشت ناوه‌نده‌كانی گۆراوه‌ هه‌لگیرساوه‌، یه‌كتری تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هۆكاری شكست و دۆراندنه‌كانی هه‌لبژاردنه‌كان بوون.
ئاشكرابووه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاردۆ محمه‌د و مه‌جید سالح و كه‌مال و موسلیم وه‌زیری بازرگانی و مسته‌فا سه‌ید قادر جیگری سه‌رۆكی هه‌ریم و دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ له‌گه‌ل مانه‌وه‌یانن له‌ناو حكومه‌ت و په‌یوه‌ندیان زۆر باشه‌ له‌گه‌ل مه‌سرۆر بارزانی.
عوه‌مه‌ری سه‌ید عه‌لی داوای كردووه‌ نمای برای چیا 3 ملیۆن دۆلاری بردووه‌ بیگرییته‌وه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌، بریاریان داوه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌مووشت له‌گه‌ل كورانی نه‌وشیروان مسته‌فا بکەنەوە.

سیروان چوارباخی