لاهور سواری بزوتنەوە ڕوخاوەکە ئەبێت!

Wednesday, 10.13.2021, 21:16

1613 بینراوە


بە پێی ئەزمون و بۆچوونی خۆم ئەڵێم، بۆ ئەوەی کە بەردەوام کۆڵتی نوێ و چەتەی نوێ هەبێ خەڵک بەردەوام بەم جۆرە بگەوجێنرێت بزوتنەوەی نوێ دروست ئەکەن هەتا خەڵک لەدەوری کۆببنەوە و دە ساڵێکی دیکە بەو بزوتنەوە نوێیەوە یان بەو ڕەوتە نوێیەوە سەراقاڵبێت، لە هەڵبژادرنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو بزوتنەوەیەی کە چواردە ساڵ جێگەی ئومێدی خەڵکی ڕەشوو ڕوت و بەشمەینەتی کوردستانبوو توشی شکستێکی چاوەڕوان نەکرابوو، بڕواناکەم کەسێک بڕوای هەبوو بێت کە ئەو بزووتنەوەیە بەتەواوی بکەوێتە سەرساجی علی و قاجی کورسییەک بەدەست نەهێنێ! خراپی سیاسەتکردن و بێسەروبەرییان مەعلومی هەموولایەک بوو بەڵام شکستێکی لەو جۆرە پێشبینی نەکراو بوو، تەبعەن لەبنەڕەتدا دروست بوونی ئەو بزوتنەوەیە بۆ نەپووکانەوەی (ی.ن.ک) بوو، ئەبوو ڕۆژێک بڕواتەوە نێو قاوغەکەی خۆی ئەو ڕۆژەش بەم سیاسەتە لێزانانەی یەکێتی بوو کە هاوپەیمانێتیەک پێکبێنن و لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکەوە بەشداربن ئەنجامەکەی بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە بوونەتە گاڵتەجاڕی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، بەڵام ئەوبزووتنەوەیە جارێکی دیکە هەڵئەستێتەوە بە سەرۆکایەتی سەرکردەیەکی پێشتر فوتێکراوی ئێستالەپەلوپۆخراو کە لاهور شێخ جەنگییە، ئیدامە بەو گەمەیە ئەدرێ کە چواردە ساڵی خایاند! تەبعەن لەم هەڵبژاردنەدا سوکە دانێک بۆ دەنگدەران ڕۆکراوە بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێژەیەکی زیاتر و گوڕوتینێکی زیاتر ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن چونکە بەریان شلکردبوو کە حیزبە بچووکەکانی دیکە بڕێک دەنگ بێنن و گەمەکە خۆشکەن، لەو ماوەیەی کە ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان بەناوی گۆڕان کاری نوێ دەرگای دیوەخانەکەیان وەڵا ئەکەن بۆ لاهور بێتە ناو بزوتنەوەکەوە دواتر بەبڕیارێک ئەیکەن بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەموو تۆراوانی نێو ماڵی یەکێتی لە بزوتنەوەکەدا جارێکی دیکە کۆئەکرێنەوە، وە ڕەنگیشە بەشێکی زۆری بایکۆتکەرانیش بڕۆنە نێو بزوتنەوەکە، وە بە بۆچونی خۆم هیچ لایەنێکی وەک نەوەی نوێ و یەکگرتوو ناتوانن بەو حەجمەی ئێستا دەنگ بهێنن و کورسی پەرلەمانی مسۆگەربکەن. ئەوەی کە نوسیومە تەنها پێشبینی خۆمە و لە ئاکامی کاری لەپێشینەی یەکێتیەوە ئەو پێشبینیەم کردووە. 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر