کەرکوک بۆتە قەسسابخانە بۆ کورد!

Thursday, 10.14.2021, 18:09

638 بینراوە


١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٤
٢٢ی ئازاری ساڵی ١٩٩١
١٦ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٧
١٢ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢١
لەوچوار قۆناغەی مێژووییەدا شاری کەرکوک وەک ئامرازێکی بەرواڵەت سیاسیی لە لایە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەکار هێنراوە.مەلامستەفا چون سیخۆرێکی ناونەتەوەیی بوو لە ساڵی ١٩٧٤داکەرکوکی کردەبیانوو تا دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا نەسازێ!تائەوسەردەمەش ئەوشارە کراوەتە ململانێی سیاسی بۆئەوەی دەسەڵات لە باشووری کوردستان خەڵكی پێ فریو بدا!ساڵان باسی بەعەڕەب کردنی باشووری کوردستان دەکرا.ئێستێ ئەو سنوورەش بزیوە.چون لە کاتی هاتنی عەڕەبەکانی خوارووی عێڕاق بۆ ناوچە گەشتووگوزارەکانی باشووری کوردستان بۆ سەیروسەیاحەت،ئەگەر لە مرۆڤی عەڕەب پرسیار بکەی ئایا ناوچە گەشتیارەکانی باشووری کوردستانت پێخۆشە؟ لە جوابدادەلێ زۆر خۆشە،بەڵام بەداخەوە کوردیی زۆر لێیە!
ئەوەیە سی ساڵ لە دەسەڵاتی تاقمێك چەتە ورێگرکە لە سەرناوی کوردایەتی وکێشەی کورد وڵاتیان وێڕان کردوە.جاری تاقە دەستەواژەیەک بە بارتەقای پەڕتووکێک خاوەن بەهرەوناوەرۆکە.لە هەڵبژاردنەکانی ئەو جار لە باشووری کوردستان دەسەتەواژەی / بایکۆت / پەیامی خۆی گەیاند.خەڵكی ناڕآزی بە کۆی٦٣ لە سەتا ئەو هەڵبژاردنەی بایکۆت کرد.ئیدی شتێک نەماوە بۆ دەسەڵات کە خۆی پێ زل نیشآن بدا.ئەوکورسیانەی کە لە بەغداش بە فێلوتەڵەکە دەستیان خستووە بەکاری چارەسەریی کێشەی کورد نایە.تەنیا بۆ مانەوەی خۆیانە کە ساتوسەودای پێوە بکەن.رۆژ لە رۆژ زیاتر شآری کەرکوک بەرەو نائارامی دەڕوا.خاکی ئەوشآرەم وێنەی کوشتارگاوقەسسابخانە دێتە بەرچآو،لەو ڕێکارە قرێژەدا هەم دەسەڵات لە بەغدا وهەمیش لەو بەشە لەوڵات بۆ داپۆشینی هەڵەکانیان کەرکوکیان وەک مەتاڵ بەکارهێناوە وبەرژەوەندیی خۆیانیان پێ گرێدەدەن!
لە ٢٤٠ نوێنەری داهاتووی پارڵمانی عێڕاق زۆرینەی پارڵماتارەکان ئەگەر دۆستی حەشدی شەعبی  وکۆماری ئیسلامی نەبن،دووژمنیشی نین.بۆیە تاقمێک سەرکردەی عێڕاقیی شیعە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەیان پێ قەبوڵ ناکرێ ورەتی دەکەنەوە.بۆیە بەغار تاقمێک سەرکردەی نیزامی وسیاسی خۆیان گەیاندۆتە عێڕاق تا بارودۆخیی نەخوازراوی داهاتوویان هەڵسەنگێنن.ئامانجی یەکەمیش وەک بیانوو،شاری کەرکوک دەبێ کە هێرشی بۆ بکەن.چون باش دەزانن ئیتر ئەو دووبنەماڵەی بەو بایکۆتە قورسایی جارانیان لە ناوخۆی وڵات ودەروەی وڵاتیش نییە.

ئەوجار بایکۆت قسەی کرد!

لە کۆی گشتی دانیشتوانی باشووری کوردستان،سێ میلیون کەس مافی ئەوەی هەیە کە کاتی هەڵبژاردن بچێتە سەر سندوقەکان دەنگ بدا.لە هەڵبژاردنەکانی ئەو جارە لە باشووری کوردستان سەرجەم یەک میلیون ودووسەت هەزارکەس چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدا.لەو رێژەیە  ٥٠٠،٠٠٠ کەس دەنگی سووتاوی خستۆتە ناو سندوقی دەنگدان!بەوواتایە بە دەسەڵاتیشەوە بگرە،تەنیا٧٥٠،٠٠٠ کەس دەنگدەر دەنگیان بەتەواوی حیزبەکان داوە!ئەوە بە پێی هیندێک راگەیاندنی جێگای باوەڕپاڕتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە ڕێگای ساختەوکۆنەبەعسی وکۆنە مستەشآروبەکرێگیراوومووچەخۆری خۆیان توانیوانە کورسی بۆ خۆیان مسۆگەربکەن.

قۆناغی دوای بایکۆت

من پێم سەیرە خەڵكانێک هەن دەڵێن،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دیکتاتۆڕن.یان مەسعودوکوڕەکەی یان تاڵەبانی کوڕەکانی دیکتاتۆڕن.ئەگەر لە مێژوودا چاو بە دیکتاتۆڕەکان بخشێنینەوە.بۆمان دەردەکەوێ ستالین وهیتلێروموسولینی وکیم جونگ ئون و وخومەینی وسەددام وئەردۆغان قەزافی و … دیکتاتۆڕن.چون ئەوانە بۆماوەیەکی دوودرێژکاریگەریان لە سەرسیاسەت وئابوریی جیهان هەبووە وخاوەنی هیز بون ودونیای دەرەوەی خۆیان حیسابیان بۆ کردون.کۆتایی ومەرگی ئەو دیکتاتۆڕانەش لە مێژوودا روون وئاشکرایە.هەروەها چەند کەس لەو دیکتاتۆڕانە خاوەنی چەکی ئەتۆمیش بون.
بەڵام کەسانی وەک مەسعود بارزانی وتاڵەبانی وێنە بوکەڵە دەچن کە خاوەنی ئەو کەسایەتیە نەبوون کە بتوانن کاریگەریان لەسەر سەیاسەت گشتیی لە جیهانداهەبێ.ئەوانە کەسانێکی نۆکەرن بۆ بیانی کە دووژمن وداگیرکار لە ڕیگای بەکار هێنانی ئەو دووبنەماڵەیە وەک پردێک بۆ گەیشتن بە ئانمانجەکانیان بەکاریان دێنن.تاقمێک چەتە ونەفت دزکە خاوەنی کەسانی کۆیلەن هیچکات جێ پێی دیکتاتۆڕێکی وەک هیتلێڕ یان ئیستالین ناگرنەوە.
ئێستێ بایکۆتی واتاداری گەل لە باشووری کوردستان پەیامی خۆی گەیاند.پرسی سەرەکی ئەوەیە دوای ئەو بایکۆتە ئەگەر ئەو دەسەڵاتە بە زەبری پارەی دزیەتی وهیزی سەرکوتگەروزیندان وئەشکەنەجە پێداگربێ لەسەر سیاسەتە گڵاوەکانی خۆی خەڵک دەبێ چی بکا؟من بۆ روونکردنەوەی ئەو پرسیارە بەڵگەیەکی مێژوویی لێرەدا وەبیر دێنمەوە.
نیکۆلای چآشێسکۆ دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی رۆمانی بۆ ماووەیەکی دوورودرێژ توانی خۆی داسەپێنێ.ئەوەی کە حیسابی بۆ نەدەکرد ویستوخواستی خەڵکەی رۆمانی بوو.لە ژێرپەردەی کومونیزم وسوسیالیزمی نەخۆش.هەرچی ویستبایەی ئەنجامی دەدا.کاتێک لە ساڵی ١٩٨٩ لە سەفەرێکدا بۆ کۆماری ئیسلامی ودیداردەگەڵ هاشـمی رەفسەنجانی وگەڕآنەوەی بۆ رۆمانی،لە متینگێکداکە خێزانیشی تێیدا بەشدار بوووهەزاران کەسیش لەو متینگەدا ئامادە بون.کاتێک نیکۆلای چاوشێسکۆقسەی بۆ خەڵک دەکرد، خەڵک  لە پڕ وەک لافاوخرۆشآن بە بێ ئەوەی دەستی هیچ ئۆپۆزیسیونێکی لە پشت بێ هیرشیان کردە سەرسەکۆی ئەو متینگەونیکۆلاوخێزانەکەیان دەستگیر کردو هەر لە هۆدەیەکی پشت لە ساحەی متینگەکەدا هەردووکیانیان بە سزای گەل گەیاند و تیربارانیان کردن وکۆتاییان بەودەسەڵاتە هێنا کە ساڵها بوو خەڵکیان ئازارو شکەنجە دەدا.
لەو سەردەمەدا لە باشووری کوردستان ئۆپۆزیسیون نەخۆش ولاوازە.توانای بەرەنگار بوونەوە دەگەڵ ئەو چەتانەدا نییە.تەنیا ڕێگای شیاوئەو ڕێکارەی کە بەسەر دیکتاتۆڕێکی وەک نیکۆلای چاوشێسکۆهات. ئەوانە دوای بایکۆت دەسەڵات دەخزێتە ناو ساڵون وهۆدەی گووتارگووتن.حەق وایە کەس بەشداریی لە کۆبوونەوەکانیان نەکا.کاتێک دێنە شەرشەقامیش بۆ خۆشیرین کردنی خۆیان،پێویستە بە هێلکەی پیس وتەماتەی رزیوپێشوازیان لێبکرێ.چون بایکۆت ئەوپەیامەی داوە بە خەڵک ودونیای دەرەوە.ئیتر ئەو دەسەڵاتە نوێنەری خەڵک نییە،بەڵام نۆکەری داگیرکارە.