ئەردۆگانی رەگەزپەرست و دیکتاتۆری سەرکۆماری تورکیای زیندانستان. دوای ئەوەی کە بە هـۆی سیاسەتە چەوت و سەقەتەکـانی و قـورخکردن و تاكـڕەوی لە دەسەڵاەت و لە بڕیارەکانی تورکیادا، لە هەموو فـایلەکاندا، لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیایدا تووشی شکستی سیاسی و سەربازی و پەیـوەنـدییە نێودەوڵەتییەکانی کردووە. ژێرخانی ئابووری تورکیاش تادێت زیاتر و زیاتر دادەتەپێت و لیرەی تورکییش بەرامبەر بە دۆلار زۆر بێ نرخ بـووە. رێـژەی هـاتنی گەشتیاران بۆ تـورکیا زۆر زۆر کەمبۆتەوە.
رێـژەی بێـکاری لە سـەدا پیست و پێنجی تێپەڕانـدووە. زۆربەی خەڵـکی تورکیا لە ژێر هـێڵی هـەژاری و بـرسێتیدا دەژیـن. ئـازادی و دیمـوکراتی و مافـەکانی مـرۆڤ و مافی دەربڕین و ئـازادی رۆژنـامەوانی و میـدیـا لە تورکیادا بـوونیان نییە. تورکیا لە بـواری ئـازادی و مافەکانی مـرۆڤ لە لیستی رەش دایە. تورکیا لە پێشبەندی ئەو وڵاتانە دایە کە پێشێلی مافەکانی مـرۆڤ و ئـازادی دەکات، بە داپڵـۆسین و سەرکـوتکردن و کوشتن و گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و تیرۆرکردن و بێسەروشوێنکردن وەڵامی داوا رەواکانی خەڵـکی داوەتـەوە و دەداتـەوە.
بۆ ئەم مەبەستە و نیـازە گڵاوەیـان، ئەردۆگانی ناپیاو، جـگە لـەوەی کە لەشکـرێکی گەورەی دڕنـدەی بە تانـگ و تـۆپ و زرێپـۆش و فـرۆکەی جـەنگی و درۆن، ئامـادە کردووە. هەروەهـا جاشە ئیسلامییە بەکرێگـیراوەکانییشی لە بەرەی نوسـرە و داعـش لە سوریا. خستۆتە ئامادە باشی و چەکی نوێی بۆ ناردوون، تا لەگەڵ سوپای تورکیادا، پێـکەوە هـێڕش بکـەنـە سـەر رۆژئـاوای کوردسـتان. ئەردۆگـانی سیکـۆپـاتی، وەک هـێڕشەکانی پێشووتـری بە جاشەکانی و لەشکـرە ئامادەکـراوەکەی وتـووە: سـەر بۆ ئێـمە و تـاڵانی و دزی بـۆ ئێـوە. دەستـیـش لـە منـداڵی نـاو لانکـیشـیان مـەپـارێـزن. دەیەوێت سیاسەتی "زەوی سـووتـمـاک" لە رۆژئـاوای کوردستان دا ئەنـجـام بـدات.
دەیەوێت بەم تاوانە نامەردییە تـازانەی لایەنگـرتن و دەنگەکانی رەگەزپەرستەکانی تورکیـا بەدەستبهـێنێت بـۆ هەڵـبژاردنەکـانی داهـاتـوو لە تـورکیادا. واتە ئامانجـێکی سیاسی و هـەڵـبژاردنی لە پشـتەوەیە.
مەبەستم ئەوە نییە کە ترس بخەمە دڵی رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستان. ئەوان باش لەم هەڕەشە و نیازگڵاوی و نامەردییانەی ئەردۆگانی خوێنڕێـژ تێگەیشتوون. هەموو خراپی و و تاوانێـکی قـێزەوەنیان لێـدەوەشــێتەوە. کۆمەڵکـوژی دێـرسـیم و ئاگـری و دۆڵی زیـلان و چەنـدین شـوێنی تـرمان لە باکـووری کوردستانـدا، لە بیرمان نەچـۆتەوە و لە بیرمان ناچـێتەوە. رۆژیـش نییە کە لە شاری "عـەفـرین"ی داگیرکراودا، چەنـدین تـاوانی کوشتن و رفـانـدن و پەلاماردن و بێسەر و شوێنکـردنی لاوانی کوردمان نەکەن ئەم بێڕەوشتانە هەموو تاوان و بێڕەوشتییەکیان لێدەوەشێتەوە.
گەر ئەردۆگانی دکتاتـۆری لەخـۆبایی، کەرایەتییەکی وابکات، با باش بزانێت بە ئاسانی بـۆی ناچـێتە سەر و باجـێکی زۆری ئـەم سەرەکێشی و بێ ئەقـڵییەی دەداتەوە. خۆیان باش ئەوە دەزانن، کە مەحاڵە و هەرگیز ناتوانن بە زەبـر و بە هـێز و لەشکـرکێـشی و بە کۆمەڵکوژی، چـۆک بە گەلی قـارەمـان و خـۆڕاگـر و کۆڵنەدەری کوردمان دابـدەن.
رۆژئـاوای کوردسـتان. رۆژئـاوای هـەمـوو کوردێـکی دڵسـۆز و کوردسـتان پـەروەرە. هەمـوومـان رۆژئـاڤـایـن و چارەنـووسمان یەکە. هـەر کـوردێـک هـەڵـوێـستی نەبێـت، هـاشا کـورد و کوردستانی نیـیە.
خوشک و برایانی دڵسۆز و کورد و کوردسـتان پەروەر، پێویستە هەڵـوێستمان هەبێت. ئەوەی لە توانمـان دایە و پێمان بکـرێت درێـغی نەکـەین. ئـەرکی نەتـەوەیی و رەوشتی هەموومانە، کە ئامادەبین بە هەر شێوازێک بێت، بۆ رووبـەڕووبـوونەوە و بەرنگاری هـەر هـێڕشی تـورکیای داگـیرکەر و رەگـەزپەرسـت بـۆ سـەر رۆژئـاوای کوردسـتان.
ئەی حـیزبە ئیسلامییەکانی کوردستان. نیازتـان وابـوو، کە شەڕکەری کورد بـۆ غـەزە بنـێرن و لـە دژی ئیسرائیـل شەڕبـکەن. گـەر کەمـێک هـەسـت و هـاوبەسـتەبـوون و غـیرەتان هـەیە. شەڕکەرتـان بۆ رۆژئاوای کوردستان بنێرن. با شەڕی لە دژی تورکیا بـکەن. ئەگەر ئیسرائیـل بە داگـیرکەری فـەلـەسـتین دەزان ـ ئەگەرچی خـاکی ئیسرائیـل خاکی خۆیەتی ـ تـورکیاش داگـیرکەری کوردستانە. کوردسـتان خـاکی کوردە و تورکیـا بە کوشتن و وێـرانکردن داگـیری کردووە. دەزانـن و لەبیرتانە، کە مـەلا ئەردۆگـانییە رەگەزپەرستە بەکرێگیراوکان، لە کاتی داگیرکردنی شاری عەفـرین دا، لە وتـارەکـانی نوێـژی هـەینی مزگەوتەکانی ئیستەنبول و ئەنکەرەدا، فەتـوای ئەوەیان دا. گەر مار و دووپشکتان بینی مەیکـوژن، بەڵام گەر کوردتان بینی بیکـوژن. ئەی نەشتـان بینی کە سـەرۆکی رێکخـراوی حەمـاسی ئیسـلامی فـەلـەستیـنی "خـالیـد مەشـعـەل" بە بۆنـەی داگـیرکردنی شاری عەفـرینەوە پیرۆزبایی لە خوێنڕێـژ ئەردۆگان کرد و شاباشی کرد؟
ئەی بیرتان نایات، کە بەعسییە عەرەبە شۆڤێنییەکان، کە نەوەکانی خەلیفەکان و خالید بن وەلید و قەقاع سەعدن، چۆن پەلاماری کوردستانیان دا. کۆمەڵکوژی و کیمیاباران و ئەنفالیان لە کورد کرد هەر لەبەر ئەوەی کە کوردین. کام دەوڵەتی ئیسلامی و عەرەبی کەمترین بڕوا لەسەر کورد هاتنە قسە و لۆمەی سەدامیان کـرد؟. بەس بە خرافـاتی بێ بنەما مێشکی سڤیل و خۆشبڕوای خەڵکی کورد بشۆنەوە. ئێوە پێش ئەوەی ئیسلام بن کوردن. گەر هەڵـویستی نەتەوەییتان نەبێـت.. ئەوسا قسەیەکی ترمـان دەبێت.