مشتێك لە خەرمانی تاوانەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان

Sunday, 17/10/2021, 19:48

4908 بینراوە


مشتێك لە خەرمانی تاوانەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بە دژی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتیان و وڵاتانی تری جیهان.

ئا: چۆمان تەقێدین


یەکەم/ داگیرکردنی خاکی وڵاتانی تر و کۆمەڵکۆژ کردنیان و بە.کەنیزەك کردنی هەزاران کچ و ئافرەت و پێشکەش کردنیان بە سوڵتانە دەڕندەکانیان.
دووەم/ ڕفراندنی هەزاران منداڵ و مێرمنداڵی خەڵکی وڵاتانی جهیانی ،  و پەرەوردە کردنی لە سەرشێوازی سەربازی سەردەمی کۆن ، و پێکهێنانی سوپایەکی بەهێز و تۆکمە بە ناوی ئینکشاری (ینییچەری) لێیان ، و بەشدارییان لە جەنگە داگیرکاییەکانی دەوڵەتی عوسمانی.
سێیەم/ داگیرکردنی شاری کۆستەنتینە (ئەستانبۆلی ئێستە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان (ڕۆمی خۆرهەڵات) ، و گەشمردە (شەهید) کردنی ئیمپراتۆر کۆستەنتینی یازدەهەم (بالیولوگۆس) (1448_1453ز) دوایین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ، و لەگەڵ کۆمەڵکۆژ (50.000) هەزار کەسی بێتاوانی خەڵکی شارەکە، وەگ کردنی شارەکە بە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەکان تا کاتی ڕووخاندنی لە ساڵی (1924ز).
چوارەم/ دزی و چەتەگەری لە ناو دەریاکاندا ، و ڕفراندنی چەندەها کچ ، و پێشکەش کردنیان بە سوڵتانە ملورەکانیان ، وەکو کارە چەتە گەرییەکانی خێرددین باربارۆسا (ڕیش سور).
پێنجەم/ سەرکووت کردنی دەیان ڕاپەرین و شۆڕش و بەرخودان بە دژی دەسەڵاتە داگیرکارییەکانیان ، و ڕەشە کۆژکردنی خەڵکە شۆڕشگێرەکان.
شەشەم/ ئەنجام دانی یەکەم جینۆساید کردنی نەتەوەی ئەرمەن ، لە نێوان ساڵانی(1894_1897ز) ، کە تێدا نزیکەیی (300.000) هەزار کەسی بێتاوانی ئەرمەن ڕەشە ک!ژ کران.
 حەوتەم/ ئەنجام دانی دووەم جینۆسایدکردنی نەتەوەی ئەرمەن لە ڕیکەوتی (24_4/ئەپرێل_1915) لە لایەن سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانلی بە هاوکاری جاشە کوردەکان کە:بە سوارەی حەمیدیە بە ناوبانگ بوون ، کە تێدا نزیکەیی (1.500.000) کەسی بێتاوانی ئەرمەن کۆمەڵکۆژ کران.
هەشتەم/ بەردەوام جینۆسایدکردنی نەتەوەی کورد بە درێژایی سەردەمەکان ، بە سەدان هەزار هاوڵاتی کورد کۆمەڵکۆژ کراوەن ، و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ناوخۆیی کورد ، کە میرنشینە کوردییەکان ناسراون ، لە دوای بەستنی پەێماننامە ئەرزڕۆمی دووەمی ساڵی ( 1847ز) ، کە لە نێوان دەوڵەتی عوسماتی تورکیا و دەوڵەتی قاجاریی ئێران بەسترا.
نۆیەم/ جینۆسایدکردنی نەتەوەی کلدۆئاشوور کە بە جینۆساید کردنی سیڤۆ ناسراوە ، لە نێوان ساڵانی( 1914_1920ز) ، لە لایەن سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانلی بە هاوکاری جاشەکوردەکان کە بە نزیکەیی (250.000) هەزار تا (500.000) هەزار کەس کۆمەڵکۆژکران.
دەیەم/ جینۆسایدکردنی یۆنان(گریک)ییە پۆنتیکەکانی ئەنادۆڵ لە نێوان ساڵانی( 1914_1923ز) ، لە لایەن سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانلی ، بە کە نزیکەیی (300.000 ) هەزار تا (360.000) هەزار کەس کۆمەڵکۆژ کران.
یازدەم/ جینۆسایدکردنی یۆنان(گریک)ییە پۆنتوسەکانی کەناری دەریای ڕەش لە نێوان ساڵانی( 1914_1923ز) ، لە لایەن سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانلی ، ب
کە بە نزیکەیی (450.000) هەزار تا (750.000) هەزار کەس کۆمەڵکۆژ کران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە