لەشفرۆشەکەی رامەڵڵا

Sunday, 17/10/2021, 20:16

2875 بینراوە


نوسینی / دکتۆرە مونا ئەلخەتیب
کوێتی بەرەگەز کەنەدی

ھاوسەرە فەلەستینیەکەم کە وەکو خۆم ھەڵگری رەگەزنامەی کەنەدیشە سور بو لەسەر ئەوەی سەردانی فەلەستین کەس و کارو ھۆزەکەی ھۆزی ئال خەتیب بکەین.
گەیشتینە فڕۆکەخانەی ئەلد, فرمانبەرەکانی فرۆکەخانە زۆر ڕێزیان گرتین لەبەر پاسپۆرتە کەنەدیەکەمان لەکاتێکدا بە  رەنگ و روو روخسارمانەوە دیارە عەرەبین.
لە فڕۆکەخانە بەڕێکەوتین بەرەو قودس بێ ئەوەی کەس ڕێگامان لێبگرێ و ھەراسانمان بکات.
لە دەروازەی قودس پۆلیس ئێمەی وەستاند بۆ دڵنیا بون لە ناسنامەکەمان پرسی خەڵکی کوێن ؟
کەنەدا .
ناتوانی بخوێنیتەوە ،دیارە مەبەستی  نوسینی عیبری بو.
لەوەڵامدا وتم خەلکی کوێتم و ھەڵگری ڕەگەزنامەی کەنەدیم،بەڵام پیاوەکەم ئیتر خۆی وەڵامی دایەوە وتی من لە بنەماڵەی ئەلخەتیبم خەڵکی قودسم ھەڵگری ڕەگەزنامەی کەنەدیم,سەربازەکە سەری خۆی ھەژاند لەگەڵ بزەیەک کە دووڕویی پێوە دیار بو لە ناخەوە بەخێر بێن بۆ ئیسرائیل ( فەلەستین بە پێی بڕیارە نێودەولەتیەکان).
پاش تێپەڕبونی ھەفتەیەک سەردانی ھەموو شارە فەلەستینیەکانی ناوچەی 48,م کرد وەکو عەرەب ناویان ناوە,ئای چەند خۆش و جوانە ئاواتەخوازم ئەوەندەی لەژیاندام لەوێ بژیم و بەجێی نەھێڵم تاکو خاکی ئەوێ لە باوەشم دەگرێ.
ھەفتەی دوەم سەردانی کەرتی ڕۆژئاوام کرد گوایە لەژێر دەستەڵاتی فەلەستینیەکاندایە بە زار بەڵام بەکردەوە لەژێر دەستەڵاتی ئیسرائیلدایە ھەر بەراستی,لێرەوە پێشھات و سەربردەی ئەو نوسینە  دەستی پێکردو چیرۆکەکەش کۆتایی ھات.
سەر لەبەیانی ڕۆژی دوایی سەردانی شاری ( ئەلبیرە)مان کردو تیایا گەڕاین و چەند چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ ھاوڵاتیان کرد،ئەوەی تێیگەیشتم ئاستی بێ ھیوای چۆن باڵی بەسەردا کێشاون,لە گەندەڵی و پیاوپیاوێنەو بەرتیل دان و خواردن لەھەر گۆشەو کونج و کەلەبەرێک نەمدەزانی و چاوەڕوان نەبوم کە ئەو گەندەڵیە بەچاوی خۆم ببینم .جگە لە بێ ئومێدیش لە پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان.
ڕۆژی دوای چوین بۆ بینینی کەسایەتیێکی گرنگ لەناو دەستەڵاتی فەلەستین لە یەکێک لە چێشتخانە گەورەو ناودارەکانی شار ,دانیشتنەکەمان بریتی بو لە ئێمە ھەردوکمان و بەرپرسە فەلەستینیەکە محەمەد اشیتەو ھاوسەرەکەی,ئامانج لەو دانیشتن و چاوپێکەوتنە کڕینی بەرنامەی کۆمپیوتەر بو بۆ دەستەڵاتی فەلەستینی لە کۆماپانیاکەی ئێمە لە کەنەدا.
لە ئەنجامی گفتۆگۆدا گەیشتینە یەکترو لەسەر نرخەکەی سازاین بە بڕی 900,000 ھەزار دۆلار لەگەل بەستن و دامەزراندنی بەرنامەکەو تاقیکردنەوەشی بۆ ماوەی یەک مانگ,بڕیارب بو گرێبەستەکە مۆر بکەین ھەر ڕێک لەدوای نان خواردن.
بەدەم نان خواردنەوە ھاوسەری بەرپرسە فەلەستینیەکە پێشنیاری ئەوەی کرد با بەرێکەوتنی نێوانمان نرخی بەرنامەکە ملیۆن و نیوێک دۆلار بێت بەڵام نرخە راستیەکە وەکو خۆی بێت کە لەسەری رێککەوتوین 900,000 ھەزار دۆلارەکە بێت تاکو ئەویش شتێکی بۆ بمێنێتەوە لە دوای باج و خەرجیەکان ھاوسەرەکەشی دەستبەجێ پشتگیری پێشنیارەکەی کردو وتی ھاوسەرەکەم بلیمەتە لە ئابوری!!!؟؟؟
ئاستی بێزاری و نیگەرانی خۆم بۆ نەشارایەوە لەو گرێبەستە کە گەندەڵی و بەرتیلی تیایە ,ھەڵبەتە بە مەرجەکەی رازی نەبوم مۆرم نەکرد,لای من ھیچ بوارێک نیە بۆ بەرتیل خواردن و یارمەتیدان و کارئاسانی کردن بۆ گەندەڵی بەتایبەتی بۆ گەلی فەلەستین لەکاتێکدا فرمانبەرە فەلەستینیەکان ( سوال,,دەرۆزە)ی موچەکانیان دەکەن لە وڵاتانی بەخشندە کە وڵاتەکەم کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەبەخشێتە فەلەستین, چاوپێکەوتنەکەمان بەبێ ھیچ ئەنجامێک کۆتای ھات و گرێبەستەکەمان مۆر نەکرد.
ئێمە ھەستاین و ئەوانمان جێھێشت لەکاتی چونە دەرەوەمان  گوێم لێ بو ژنەکە منی بە لەشفرۆش ناودەبرد چونکە ڕێگام لە بەرتیلەکەی گرت, ئەرێ من لەشفرۆشەکەی رامەڵڵام یان ئەو ؟
لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ کەنەدا فایلەکە بەرز دەکەمەوە بە بەڵگەنامە تۆمارکراوەکانەوە بۆ وەزایری دەرەوەو وەزیری ئابوری و سەرۆک وەزیران تاکو بزانن ئەو یارمەتیەی گەلی کەنەدا لە گیرفانی خۆی ئەیبەخشێ بە دەستەی یارمەتی و بەخشین بۆ گەلی فەلەستین بۆ کوێ ئەڕواو چی بەسەردێت لەکاتێکدا چارەنوسی گەلی فەلەستین داگیرکاری ئیسرائیل و  شەرمەزاری و خیانەت بوە سەرباری ئەو لەشفرۆشانە دەستەڵاتی فەلەستینیش لە رامەلڵا.
ئەزانن ئەو بەرپرسە محمەد اشیتە بو سەرۆک وەزیرانی حکومەتەکەی مەحمود عەباس !!!
ئەوە ھاوسەرەکەی ئەو بو کە دەیویست 600,000 ھەزار دۆلار بدزێت !!!
خودایە گەلی فەلەستین لە مەحمود عەباس و دارو دەستە دزو خاینەکەی ڕزگار بکەی کە یارمەتیە بەخشراوەکانی گەلی فەلەستین لەسەر مێزی چێشتخانەو رێستورانەکان لەنێوان خۆیان دابەش دەکەن و شەوو ڕۆژیش جوێن بە وڵاتانی کەنداو ئەدەن گوایە ئەوان فەلەستین و دۆزی فەلەستینیەکانیان فرۆشت.
                      *********
لە عەرەبی وەرمگێڕاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە