ئەنفلاوانزای ئیسپانی تاقیکردنەوە بوو یان ئێپیدەمی؟

Thursday, 21/10/2021, 8:37

4180 بینراوە


لە ساڵی ١٩١٨ – ١٩١٩ ئەنفلاوانزای ئیسپانی بڵاو بووە و نزیکەی ١٧ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەسی کوشت..

بەڵام ئەوەی نامۆیە ئەنفلاوانزاکە نە لە ئیسپانیا سەری هەڵدا و نە ڤایرۆس بوو، ئەی بۆ ناویان نا ئەنفلاوانزای ئیسپانی؟
 ئەگەر ڤایرۆس نەبو بۆ ناویان نا ئەنفلاوانزا؟

شتی زیاتریش هەیە بەڵام من لەسەر ئەم دوو خاڵە زانیاری دەخەمە بەر دیدی خوێنەر.

ئەگەر ئەم نەخۆشیە لە ئیسپانیاوە سەری هەڵنەدا ئەی لە کوێوە سەری هەڵدا؟
  لە ئەمریکاوە سەری هەڵدا.

ئەگەر ڤایرۆس نەبو ئەی چی بوو؟
 بەکتریا بوو.

NIH

پشت بە بەڵگەکانی NIH National Institutes of health   کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا دەرچوە دەڵێت: بەکتریاو پنیمۆنیا بۆتە هۆکاری کوشتی ئەو هەمو خەڵکە بە ڕیژەی ٩٢،٧٪ لەو مردوانەی کە توێکارییان بۆ کراوە دەرکەوتوە هۆکاری مردنەکەیان بەکتریا بوە نەک ڤایرۆس.

بەڵام بۆ ناویان نابو ئەنفلاوانزای ئیسپانی ؟ تەنها لەبەر ئەوەی جێ پێکانیان بشارنەوەو کەس نەزانێت ئەم نەخۆشیە لە کوێوە هاتوە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان بو.

لە ڕاستیدا یەکەم تاقی کردنەوەی ئەم نەخۆشیە لە سەربازگەیەکی ئەمریکی بو بە ناوی فۆرت ڕایلی لە کێنساس..

بۆ یەکەم جار لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ دا ئەم بەکتریایە لەسەر ئەسپ تاقی کرایەوە لە لایەن سێنتەری لێکۆڵینەوەی ڕۆکەرفێڵەر بۆ کاروباری پزیشکی لە نیۆرک ئێستا هەمان سێنتەر ناسراوە بە زانکۆی ڕۆکەفێڵەر لە نیۆرک.

لە سەربازگەی فۆرتڕایلی ئەم بەکتریایە وەک ڤاکسین لە سەربازەکان دەدرا بە ناوی ئەوەی ئێوە دەچن بۆ ئەوروپا لەوێ دەیەها نەخۆشی هەیە دەبێت پارێزراو بن دژی ئەو نەخۆشیانە. ئەم ڤاکسینە کۆتاییەکی زۆر تاریکی هەبوو بۆ مرۆڤایەتی ئەمە بۆچونی هەمو مرۆڤێکی بە ویژدانە،

بەڵام کۆمەڵی کەباڵ بە جۆرێکی تر لەم  تاقی کردنەوە نامرۆویە دەڕوانن و دەڵێن تاقیکردنەوەیەک بوو بە باشترین ئەنجامەوە.

ملیۆنەها سەربازی ئەمریکی بەم سیرۆمە کوتران بە ناوی ڤاکسینەوە.

دوو ملیۆن لەم سەربازانە لە زەریاوە پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا.. لە هەر کوێیەک ئەم سەربازانە دەردەکەوتن بەکتریاکە بە زۆری بڵاو دەبۆوە.. بۆ ئەوەی لە ئەمریکادا خەڵکێکی زیاتر بەو ڤاکسینە بکوتن ، خەڵکیان دەترساندو دەیان گوت ئەو سەربازانەی لە ئەوروپاوە دێنەوە چەندەها نەخۆشی و ڤایرۆس لەگەڵ خۆیان دەهێننەوە بۆیە دەبێت خەڵک خۆی بکوتێت.

هەمان ڤاکسین بە ئەوروپاشدا بڵاو کرایەوە بە گشتی..

هەمو ئەو کەسانەی خۆیان کوتابوو مردن ، ئەوانەی خۆیان نەکوتابوو هیچیان نەمردن ، وە ئەگەر ڤایرۆسی ئەنفلاوانزا بوایە دەبو هەموو پیرەکانیشی بکوشتبایە بەڵام بە پێچەوانەوە پیرەکانیش نەمردن..

کێ ئەو بەکتریاو ڤاکسینەی دروست کردو بڵاوی کردەوە؟ سەنتەری لێکۆڵینەوەی ڕۆکەفێڵەر..

ئێستا لەسەردەمی نەخۆشی کرۆنادا دەبو مرۆڤایەتی وانەیەک وەرگرێت لە سەدەی پێشو ، دەبو وانەیەک وەرگرێت لە ئەنفلاوانزای ئیسپانی، دەبو وانەیەک وەرگرێت لە ڕابردو کە ڤاکسین و بەکتریاو ڤایرۆس لە لایەن یەک سەنتەرەوە بڵاو دەکرێتەوە...تەنها بۆ دوو مەبەست..یەکەم خۆ دەوڵەمەند کردن دوەم کەم کردنەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی...

مرۆڤ دەبێت وەک مەڕ دوای قەرەباڵخی نەکەوێت، دەبێت خۆی بتوانێت بیر بکاتەوە، مرۆڤ نابێت هەمیشە گوێ ایەڵی سەرکردەو بەرپرسەکان بێت...ئێمە مەڕ نین و ئەوان شوان..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە