ئێزیدیەکانی شنگال لەنێوان دوو ڕەھەندی تەسلیم بوون و بەرەنگاربوونەوە

Thursday, 21/10/2021, 21:37

2513 بینراوە


(پێداچوونەوەیەکی مێژوویی ئەو سی ساڵەی ڕابردووە)


لەساڵی ١٩٩٤ کەیەکێتی و پارتی لەخۆئامادەکردنی سەرسەرانێیەکی نوێی شەڕی نێوەخۆ بوون لەمێژووی شەڕی ناوشار.
جاری یەکەمی شەڕی براکوژی ناو شارەکان لەساڵی ١٩٦٦ ھەتا پێش بەیانی یازدەی ئازار بە تایبەت لەساڵی ١٩٦٨ گەیشتە چڵە پۆپەی تەسفیەکردنی یەکتری بەینی جەلالی و مەلایی.
لە چیای بێخێریش دوای تەقینەوەکەی چێشتخانەکی ھەرەگولی ناوجەرگەی شاری زاخۆ بەدەست و فیتی میت کەنزیکەی سەد کەسیلەھەموو تەمەنی ژن و پیاوو منداڵی دەستگێڕی فرۆشیاری لێ بووە قوربانی و پارتی بەبەرنامە کۆسرەت ڕەسول پیاوی بەھێزی ئەودەمیھەولێر و سەرۆکی حکوومەتە فیفتی فیفتیەکەیان تێدا بەئەنجام دەری ئەو تاوانە قێزەوەنە تاوانبار کرد کەبووە ھۆی دەرچوونی فەرمانیدادگای لەسێدارەدانی و ھەتا ھەوکەش پارتی ئەو دۆسیەی وەک خۆی ھێشتیتەوە.
لەدوای چیای شەرانشی سەر سنووری باکوور و باشووری بەرامبەر جەزیرە چیای بێخێریش بووە جێی خۆحەشاردانی پارتیزانەکانی پەکەکەو لەوێوە شەو نەبوو لەگەڕکی عەباسیکی پردی دەلال ھێرش نەکەنە سەر پارتی لەناو شاری زاخۆو لەوێوەش نەگەنە نێزیک سنووریئەوناوچەی توورکیاو مەترسی گەیشتبووە سەر خاڵی گومرگی ئیبراھیم خەلیل و بەرژەوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی تورکیا و پارتیلەوپارە زۆرو زەوەندەی ئەودەمی کەلەبۆ حیساب کردن بەژمار نەبوو بەکێشان تەلیس و گوونیە بوو.
ئێزێدیەکانی شێخان و شنگال ببوونە لەھێزە زەبروەشێنەکانی پێشەوەی پارتی بوون لەلێدانی پەکەکەی لەچیای بێخێر. ئەوزاراوەی پارتیئێزیدیەکانی پێ ھاندەدا لۆ شەڕی ناوەخۆ بەتایبەت لەناوچەی ئەودەمی زاخۆی پارتی دەیان ووت ئێزیدی رەحمیان نیە کافرن لەکوشتنیگەریلاکانی پەکەکەی!
بەگشتی عەشیرەت و گەلی ئێزیدی کەقاوغێکی بەتاڵی ھۆشیاری نەتەوەیی دابوون بەو کولتوورە بەھێزەی خۆیان ھەیان بوو کەمەسحەفیڕەشی ئایینەکەیانە بەزمانی ڕەسەنی کوردی. کەچی گەنجەکانیان لەنەزانی ملکەچی بەکارھێنان بوون وەک کەرەستەیەکی خاوی براکوژی.
ئەوەی تریشت لەباقی مەلھاو و ھۆتێل و بارەکانی ھەموو عێراق و کوردستان دەبووا دەبوایە بۆی یان سیکیوریتی بن. کەتەنانەتلەسەیرانگایەکی گچکەی وەک چنارۆکی شاری کۆیە چەند بۆیەکی ئێزیدی لێبوو. ئەگەر چی لەھەموو پارچەکانی دی و لەکوردەکانی یێریڤانو ئەو بیست ھەزار کوردە ئێزیدیەی گورجستان (جۆرجیا) و ڕوسیاش ھەرە بەھرەمەند و زیرەکەکانیان و نووسەر و ئەدیب و دەنگبێژەکانیانئێزیدی بوون.
ئەوانەی لای خۆمان لەشێخان و شنگال و موسڵیش لەبەتاڵاییەکی وون بوونی تەواوی خودی خۆیان دەژیان. کەکار گەیشتە ئەوەی کچەھەرزەکارێکی خۆیان بەناوی دوعا بەبلۆک سەری پانب کەنەوە بەتاوانی خۆشەویستی لەدەرەوەی ئایینەکەی خۆیان.
ھەتا خولقاندنی کارەساتی مەرگەساتی شەنگال. قەتل و عام کردن و بەکەنیزەک کردنی کچ و ژنیان کەخۆی لەپێنج ھەزار کەس دەداوسەرەڕای خاپووربوونی شارەکە. لەجێھێشتنی پێشوەختەی بەبەرنامەی ئەوھێزە پڕ چەک و زۆرەی پارتی و ئەوبەرگریە سەختەی ئەو ژمارەکەمەی گەریلا و ھەندێک ھێزی یەکێتی لەچیای شەنگال کەبووە ڕزگاربوونی ئەوبەشەی قورتاربوون لەفەرمانی حەفتا بەسەرەوەی کۆکوژیمێژووییان.
لێرە ئێزیدیەکان کەوتنە نێوان بەرھەڵدایی و بێسەرو بەری کەمپەکانی بن دەسەڵاتی پارتی و ئەوانی تریش بەچاولێکەری بن پەروەردەی چڕوخەستی بەپەکەی بەرنامەی کاری گەریلایی بەوێنەی خۆڕاگریەکەی پەیەدە لەکۆبانێ.
لەئەنجام بەھەموو دەسیسەکانی دەوڵەتی توورک و بەکار ھێنانی ھێز و ئیتیفاقیە لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەکارھێنانی ئێزیدیەکانیکەمپەکانی بادینانیش ھەڕەشە و گورەشەکانی پارتی و جێبەجێکردنی یاسای پەرلەمانی عێراق بەنموونەی ڤیان دەخیل و مەحما خەلیلیش لەڕێکخستنەوەی سنووری ئیدارەی شەنگال. بەڵام نەیان توانی بستێک پێ بخەنەوە ناو خاکی شاری شنگال، لەبەر خۆڕێکخستنیان بەپشتبەستن بەخۆیان و متمانە نەکردن بەکەس شنگال لەکوشتنی دوعاو بەکەنیزەک کردنی ژن و کیژیان ئێستا کچ بەتەنیا لەگەڵ کوڕ سنووریشارەکەیان دەپارێزن.
ئەوانی تر ئەوانەی پەرش و بڵاوی سنووری شاری سلێمانی و بادینان بوو ھەروەک جاران بەخێروسەدەقەو دەست پانکردنەوە و بۆی وبۆیگاردو سیکیوریتی مەلھا و بەرەکانی سەرچنارو چەقچەق و ھۆتێلی شارەکانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە