ھەتا خولقاندنی کارەساتی مەرگەساتی شەنگال. قەتل و عام کردن و بەکەنیزەک کردنی کچ و ژنیان کەخۆی لەپێنج ھەزار کەس دەداوسەرەڕای خاپووربوونی شارەکە. لەجێھێشتنی پێشوەختەی بەبەرنامەی ئەوھێزە پڕ چەک و زۆرەی پارتی و ئەوبەرگریە سەختەی ئەو ژمارەکەمەی گەریلا و ھەندێک ھێزی یەکێتی لەچیای شەنگال کەبووە ڕزگاربوونی ئەوبەشەی قورتاربوون لەفەرمانی حەفتا بەسەرەوەی کۆکوژیمێژووییان.
لێرە ئێزیدیەکان کەوتنە نێوان بەرھەڵدایی و بێسەرو بەری کەمپەکانی بن دەسەڵاتی پارتی و ئەوانی تریش بەچاولێکەری بن پەروەردەی چڕوخەستی بەپەکەی بەرنامەی کاری گەریلایی بەوێنەی خۆڕاگریەکەی پەیەدە لەکۆبانێ.
لەئەنجام بەھەموو دەسیسەکانی دەوڵەتی توورک و بەکار ھێنانی ھێز و ئیتیفاقیە لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەکارھێنانی ئێزیدیەکانیکەمپەکانی بادینانیش ھەڕەشە و گورەشەکانی پارتی و جێبەجێکردنی یاسای پەرلەمانی عێراق بەنموونەی ڤیان دەخیل و مەحما خەلیلیش لەڕێکخستنەوەی سنووری ئیدارەی شەنگال. بەڵام نەیان توانی بستێک پێ بخەنەوە ناو خاکی شاری شنگال، لەبەر خۆڕێکخستنیان بەپشتبەستن بەخۆیان و متمانە نەکردن بەکەس شنگال لەکوشتنی دوعاو بەکەنیزەک کردنی ژن و کیژیان ئێستا کچ بەتەنیا لەگەڵ کوڕ سنووریشارەکەیان دەپارێزن.
ئەوانی تر ئەوانەی پەرش و بڵاوی سنووری شاری سلێمانی و بادینان بوو ھەروەک جاران بەخێروسەدەقەو دەست پانکردنەوە و بۆی وبۆیگاردو سیکیوریتی مەلھا و بەرەکانی سەرچنارو چەقچەق و ھۆتێلی شارەکانن.