سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن

جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


مێژووی خۆبەدەستەوەدان!

Thursday, 10.21.2021, 22:00

1667 بینراوە


بە  دەگمەن بینراوە مێژوویەک وێنەی مێژووی کورد کە پڕبێ لە خۆ بەدەستەوەدان!مێژوو جادەی ساف وهەموارنییە کە بە هاسانی قیرەتاوکرابێ وبە هاسانی بە سەریدابڕۆی وبگەیە مەبەست.مێژووی گەلانی بندەست وێنەی مێژووی گەلێکی بندەستی وەک کوردبووە،ئەوان چۆن سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە؟کورد بۆچی تائەوسەردەمەش لە نیوەڕێگای دیرۆک سەرگەردان وپەرێشآنە؟خەتا،خەتای دەرەکەییە یان خەتای خۆمان؟بۆ خۆمان هۆکاری شکستەکانین یان داگیرکار؟
لە پشتیی سەری سەرکردەوحیزبی لاواز وبێ بەرنامە،چین وتوێژێکی مەترسیدارلە کۆمەڵگادادەژین کە ناوی خۆیان ناوە رووناکبیرونووسەروزانکۆکاروشاعیر وپێنووس بەدەست. بەشێکی مەزنی ئەوچین وتوێژە لە دووژمن دووژمنترن بۆ کورد.ئەوانە نەیاری قەستەسەرن.کاریان پێداهەڵاگووتن بە سەرکردەی دۆڕآومێژووی خۆبەدەستەوەدەرە.هەرچی حەولیان دەگەڵ دەدەی تا خۆیان لە راستیەکان نەشآرنەوە هیچ سوودێکی نییە!ئەوانە هاندەری دیرۆکێکن کە شکست لە سەر شکست بە سەرکوردیان هێناوە.ئەو ڕێکارە قرێژە تائەوسەردەمەش بەردەوامە.نموونەی زیندووش ئەو دەسەڵاتەیە لە باشووری کوردستان وئەو چین وتوێژەیە لە سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی لە باشووری کوردستان.

خۆ بە دەستەوەدان!

زۆر ناخۆشە کەسێکی بە رەگەز کورد دەست داتەپێنووس وباس لە مێژوویەک بکا کە دەگەڵی گەورەبووە وبەشێک لە شکستەکانی بە چاوبینیوە.بەشێکیشی لە سەر پەرآووی پەرتووکەکان خوێندۆتەوە.دووژمنی کورد تەنیا بابەتێکت فێڕ دەکا وپێت دەڵێ: رابوردووت بکە بە ئەزموون وهەوێنێک بۆ رزگاریی داهاتووت.بەڵام سەرکردەی کورد رێکخستنی کورد ئەو پەیامەی لە دووژمن وەرنەگرتووە!دەڵێن مرۆڤی ئاقڵ یەک جار لە کونێکەوە مار دەیگەزێ.سەرکردەی کوردوسەهەڵدانی کورد دەیان جارلە کونێکەوە دووژمن پێوەی داوە کەچی دەرسی لێ وەرنەگرتوە.رازورەمزی ئەو شکستانە لە کوێن؟بێ گومان لە لای خۆمانن.خەتای دووژمن نییە.
لێرەداناوی چەندسەرکردەی کورد دێنم کە هەرکامیان خاوەنی رێکخستنێک و حیزبێک بون.ئەو سەرکردانە بەرواڵەت بۆ ئازادیی کورد تێکۆشاون.لەو تیكۆشآنەشدا هەزاران مرۆڤی کوردیان بە کوشتداوە وهەزارانی دیکەش لە شەڕەکاندابرینداروسەقەت کراون.لە کۆتاییشدا سەرکردەی ئەو حیزبانە یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە ویان فریوی داگیرکاریان خواردوە یا لە تێکۆشان وەستاون یان لەبەربێ سیاسەتی ترۆرکراون!
خانی لەپزێڕێن.سمکۆی شکاک،قازی محەممەد،سەیدرەزادێڕسیمی،مەلامستەفا بارزانی،شێخ مەحمود بەرزەنجی،هەروەها دەتوانین بڵێن،قاسملوولە دانوساندنی سیاسیدا فریوی دووژمنی خوارد وپاشآن ئەوحیزبەی کە تێیدا ئەندامی رێبەرایەتی بوو لە ڕێگای قیادەمووەقەت سەربە بنەماڵەی بارزانی بۆتە دوولەت وساڵهایە ژیانی کەمپنشینیان بەسەردا سەپاوە،کۆمەڵەکانی زڕگوێزەلەش بە جۆرێکی دیکە تەسلیمبونیان بەسەرداسەپاوە وئەوانیش لە رووی ناچاری قەبوڵیان کردوە.هەرکام لەو رێکخراوانە بوونە هۆی ئەوەیە کە هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کورد گیانی خۆیان لە دەست بدەن!
لە گووتاری بە رواڵەت سیاسیی ئەو حیزبانەدا بابەتێکی سەیروپڕ ئازارخۆی دەردەخا.لە هەر کام لەو حیزبانە کاتێک کە باسی رابوردووی خۆیان دەکەن،باس لە خوێنی هەزاران شەهیدە!کە شآنازیی پێوە دەکەن.ئەو شەهیدانەی کە لە ڕێگای سیاسەتی هەڵەوپارچە پارچە بونی حیزبەکانیان مەزنترین بێ ڕێزیان پێكراوە.کەم نەتەوە لە جیهاندا هەیە کە حیزبەکانی دووبەرەکی وچەند بەرەکەی ویەکتر قەبوڵ نەکردن بە خەبات وتێکۆشآن پێناسە بکەن.ئەوانەی کە ناویان لێرەداهاتووە سەرهەڵدانەکانی خۆیان بە شۆڕش پێناسە دەکەن.کە چی ئەو سەهەڵدانانە هیچ پەیوەندیەکی بە شۆڕش وشۆڕشگێڕییەوە نییە.چون شۆرش واتایەکی دیکە هەیە وفرەرەهەندە من لێرەداشڕۆفەی لەسەرناکەم.
لەووتارەداتەنیا ئاماژە بە بەشێک لە مێژووی خۆبەدەستەوەدان دەکەم کە چۆن تورکەکان سەیدرەزادێرسیمیان فریوداوبەوجۆرە سەرهەڵدانی دێرسیمایان لە خشتەبرد.خۆش باوەڕیی وساویلکەیی وەها سەرکردەیەک کە تڕاژیدیای بۆ نەتەوەکەی خوڵقاند وزۆر هاسان باوەڕی بە بڕیاروقسەکانی دووژمن هێنا!

سەرچاوە:

حەڕەکەتی کورد
لە نووسینی: کریس کۆچیرا
وەرگێڕآن: ئیبڕآهیم یونسی ( یادی هەرمان بێ).
بە پێی گووتنی کوردەکان، والیی ئەرزەنجان لە سەرەتای مانگی سێپتامبرساڵی ١٩٣٧،رایدەگەیەنێ کە دەوڵەتی تورک بڕیاری داوە خواستەکانی خەڵكی دێرسیم جێ بە جێ بکاوزەرەروخەسارێک  کە لە کوردەکان دراوە قەرەبو بکاتەوە وشەڕڕاوەستێنێ.
سەید رەزا دێرسیمی باوەڕی بە قسەکانی تورکەکان هێناوبۆ وتووێژ دەگەڵ والیی ئەرزەنجان دەچێتە ئەوێ! بەڵام لەوێ لە ٥ی سێپتامبری ١٩٣٧ دەستگیر دەکرێ!سەید رەزاکاتی هاتنە دەرەوە لە بینای پارێزگا،هەرئەوەندەی کات هەبووە بە چەند وشەیەک بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کارە بڵێ:دەوڵەتی درۆزن وبێ شەڕەف.
سەید رەزادوای چوار رۆژ دادگایی لە ١٤ی نوامبردا دەگەڵ دە کەسی دیکە لە بەرپرسانی کورد بە سزای مەرگ مەحکوم کرا! ولە ١٨ی نوامبردا لە سێدارە درا!سەید رەزا لە پای سێدارە دەڵێ: من ٧٥ ساڵ تەمەنم هەیە،دەگەمە کاروانی شەهیدانی کوردستان.دێرسیم شکستی خوارد،بەڵام کوردوکوردستان هەر دەمێنێتەوە،گەنجەکانی کوردستان تۆلەی دەستێننەوە،نیفرین لە خایین وزاڵـم.