بۆ بەرێز بەدەل بەرواری

Friday, 22/10/2021, 9:37

4076 بینراوە


بۆ ئەوەی لە سەر ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی باش تێبگەین پێویست ناکا پەڕ پەڕی پەڕاوەکانی مێژووهەڵبدەینەوە وەولە شەنی بدەین.هەر کات ناوی مەلامستەفاوبنەماڵەیەکەت بیست یەکسەرخەیانەت وکوردبەکوشتدان وکوردکوشتن ووڵاتفرۆشیی ودزی ونۆکەرایەتی بۆ داگیرکاری کوردمێشکت دەتەنێ.مەزنترین بەڵگەش ئەو سی ساڵەیە کە بە زەبری پارەی دزیەتی وچەکی بەکرێگیراوەکانیان بەشێک لە خاکی نیشتمانیان داگیر کردوە.ئەگەر هیندێک لێکۆلەرونووسەری بیانی خامەیان بۆ پێداهەڵاگووتنی مەلای باوکیان تیژ کردوە وپەڕتووکیان لەسەر نووسیوە،تەنیاو تەنیا بەخاتری بەرژەوەندیی وڵاتەکەی خۆیان بووە دیتمان پێش رێفڕاندۆم دەوری مەسعود بارزانی کۆببوونەوە وبە بیانووی ڕاوێژکار پارەیان لێدەدۆشێ کاتێکیش رێفڕاندۆم شکستی هێناو زۆر زوو دەوریان چۆل کردورایانکردوە وڵاتی خۆیان!.ئەو بنەماڵەیە فرچکیان بە سیخۆریی بۆ دووژمنی کورد وناوەندە مەزنەکانی سیخۆریی لە جیهاندا گرتووە،مەبەستیشیان تەنیا مانەوەی خۆیان بووە لەسەردەسەڵات.
گومان لەوەدا نییە ئەو کەسانەی کە لە دەربڕینی هزریی ئازاد لە زیندانەکانی خوێڕییەکی وەک مەسعود بارزانیداوەک مۆم دەتوێنەوە کەسانی خۆنەویست وفیداکاریی نەتەوەکەمانن.یەک لەو کەسانە کە چەند رؤژێکە ئازاد کراوە بەرێز بەدەل بەرواریە کە بۆ ماوەی ساڵێک زیاترلە زینداندا وەک مۆم خەریک بووهێدی هێدی دەتوایەوە!
پشتی شآد بوونەوە بە ئازادی ودیداری ئازیزانی،کوڕەکەی لە گووتارێکی رۆژنامەوانیدا چەند وشەیەکی لە زاری باوکی گواستەوە بۆ ڕای گشتی،لەودەربڕێنی ئەو ووشانەدادەڵێ: باوکم بە منی گووتووە کە من لە زینداندا ئازار نەدراوم وبێ رێزیم پێ نەکراوە!ئەو قسانە جێگای سەرسووڕ مانن.لە دونیای سەردەمدا هیچ جینایەتکارێک ئاکارەکانی لە بەر چاوی ڕای گشتی حەشارنادرێ.با بەڕێز بەدەل بەرواریش لە بەر هیدنێک بابەتە زۆر بەڕاشکاوی هەستیی خۆی لە ئاست رۆژەکانی زیندانیی کردنی خۆی دەرنەبرێ. بەڵام هەرئەوەندەی کە لە مافی رەوای خەڵک دەگەڵ ئەوانی دیکە بەند کراوە بۆ خۆی مەزنترین شکەنجەیە.
وێنەکانی رێزدار بەدەبەرواریی پێش گرتن ودوای گرتن چاو لێبکەن ئەوجار دەردەکەوێ کە ئازار شکەنجەی زیندانەکانی خۆفرۆشانی بنەماڵەی بارزانی چی وا کەمتر نییە لە زیندانەکانی تورکیە وئێڕان وسەردەم سەددام حوسێن.ئەدی ئازار شکەنجە چۆنە؟ بەرواریی،جەستەی نیوە بووە! ئەگەر ساڵێکی دیکە لە زینداندا رابگیرایە تەنیا پێست وئێسقانێکی وشک ورەقی بە جەستەیەوە دیار دەما.زیندانیانی بەردەستی نازیەکانی ئەو سەردەمم وەبیر هاتەوە کە هۆلۆکاستیان بە سەر جوولەکەکاندا پێش کوشتن دەسەپاند.تەنیا ئێسقان وپێستێک وچاوێکی کەم بینا ووێنەی کۆتەڵێکی رەق ووشک دەهاتن ودەچون.
تەنیا داوایەکی کە من وەک هاووڵاتی لە رێزدار بەدەل بەرواریم هەیە ئەوەیە کە دەست داتە پێنووس ورووداوەکان وەک خۆی تۆمار بکا،با چیدی کوڕە هەژارچەک بۆ ئەو بنەمآلەی لە شان نەکا ونەبێتە بەکرێگیراوی ئەو خایینانە.ئەوانە خاوەنی مێژوو نین،تەنیا ژیاننامەیەکی چەپەڵیان بۆ خۆیان تۆمار کردوە.
من ڕێزدار بەدەل بەرواری وەک شۆرشگێڕێک پێناسە دەکەم کە خۆی نەویست وداوای مافی گەلەکەی کردوە.بەڵام کە دەڵێ: من شکەنجە نەکراوم،پێویستە لەو بواردا رەخنە لە بەڕێزیان بگیرێ.ئەو بنەماڵەیە لە کەسایەتی ئازادیخوازاندا نەتەوەیەکیان ساڵهای شکەنجە داوە.زیندان جێگای خایینانە نەک شوێنی ئازادیخوازان.ئەوانەی کە دەبێ گەل دادگاییان بکا بنەماڵەی بارزانین نەک کەسانی خۆنەویست.دەخوازم وەبیر ئەو بەرێزە بێنمەوە ئەگەر ڕایگشتی هیندێک رێکخراوەی ناونەتەوەی وشکستی بنەماڵەی بارزانی لە وهەڵبژاردنەی دوایی نەبایە،بەرێز بەرواریی هیچکات ئازاد نەدەکرا!دەبوایە تاکۆتایی ئاخرین رۆژەکانی ژیان لە ناو زیندانەکان بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانییەکاندا بەسەر بردبایە!ئیتر واتای شکەنجە چۆنە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە