تۆڕی تیڕۆریستیی دەزگای پاراستن!

Sunday, 24/10/2021, 3:08

4627 بینراوە


کاتی خۆی لە دیدارێکی رەوانشآد سەعید کوێستانی ودووکەسی دیکەی لە ئەندامانی مەرکەزیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان  بۆ چارەسەرکردنی هیندێک کێشەی ناوخۆیی دەگەڵ مەلامستەفای دڵڕەقی کوردکوژ،شادڕوان کوێستانی سێ جار دەستەواژەی / مامۆستا / بۆ مەلای کورد کوردکوژ بەکاردێنێ ،مەلاش پێی دەڵێ پێم مەڵێ مامۆستا پێم خۆش نییە!.جاری سێهەم کە ئەو وشەیە دەبیسێتەوە، بە دەوروبەریی خۆی دەڵێ: بائەودوو کەسە بڕۆن،بەڵام ئەوەیان سێ مانگ لە زینداندا رابگرن،چون سێ جار بە منی گووتووە مامۆستا!بەوشێوەیە رەوانشآد سەعێد کوێستانی ئەو سزایەی بۆ دەردەچێ!ئەوەیە بەشێک لە شۆڕشی ئەوکەسەی کە منداڵە هەژاری کورد چەک بۆ کوڕوکوڕەزاو… دەشآن دەکەن وبە خۆیان دەڵێن:پێشمەرگە!؟
لەسەرووپەڕی کوردستانپۆست لە بەشی هەواڵ نێریدابابەتێکی سەیرم هاتە بەرچآو.گۆیا،کا… مەسعود بارزانی یەک میلیون دۆلاری بۆ دەزگای پاراستنی بنەماڵەی خۆیان لە هەندەران تەرخانکردوە تا پێش بەو کوردە چالاکوانانە بگرێ کە کاتی خۆی بەرپرسانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دێنە هەندەران،نابێ قسەی زبرو خۆنیشآندان وکاری لە قاودان بەرانبەر بەو بنەماڵەیە بەرێوەبچێ ونابێ هێرش بکرێتە سەریان.تائەوڕۆ چەند جاڕێک ئەو مرۆڤە خۆنەویستانەبوونە هۆی ترس ونیگەرانی ئەو بەرپرسانەی کە بە بیانووی دیپلۆماسی دێنە وڵاتانی ئورووپایی.
بە باوەڕی دامەزراندنی پاراستن لە هەندەران تەنیا بۆ ناساندنی ئەو کەسانە دروست دەکرێ کە رەخنە لە ئاکارە دزێوەکانی ئەو بنەماڵەیە دەگرن.ئەوانە بە بیانووی پاراستن تۆڕی سیخۆری وتڕۆر لە هەندەران دادەمەزرێنن تا لە کاتی پێویستدا دەست بۆ کوشتن وترۆر کردنی ئازادیخوازان بەرن لە هەندەران.مەلای باوکیان تاقەتی بیستنی چوکترین رەخنەی نەبووە،لەوسەردەمەشدا جێگرەوەکانی لە سەری رەش بەردەوامیی دەدەن بەو سیاسەتە قرێژەی کە بە میرات بۆیان بە جێ ماوە.
کوردی وشیار ئەو کوردەیە کە کاتێك بەرپرسە دزەکانی بنەماڵەی بارزانی روو لە هەندەران دەکەن تائازادیخوازانی کورددەست نیشآن بکەن،پێویستە ناوەندە پۆلیسیەکان وپارڵـمان ودۆستانی کورد ئاگادار بکرێنەوە تا ئەو دەزگاپیس ناوە رەخنە نەکاتە دونیای ئازاد.ساڵهایە کۆماری ئیسلامی ئەو تۆڕە تڕۆریستیانەی لە هەندەران دامەزراندوە،ئێستی قوتابیەکانی بنەماڵەی بارزانی لاسایی ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی دەکەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە