بزوتنەوەی گۆڕان گلا

Monday, 25/10/2021, 6:40

2294 بینراوە


پێدەچێت لەم دەربڕینەدا نەمەوێت قسە لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەم کە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پەیڕەوی لێبکات بۆ هەستانەوە هێندە هەیە ئەم بزوتنەوەیە ستایلێکی نوێ یە بۆ سیاسەت کردن لەهەرێمی کوردستاندا لەڕابردودا لەزۆر وێستگە دا یەکێتی و پارتی جێ هێشتبوو تێی پەڕاندبون بەڵام لەگەڵ وەفاتی ڕەوان شاددا بەرە بەڕە ڕێچکەی سیاسەت کردنی گۆڕی دەتگوت ئیلهام لەیەکێتیو پارتیەوە وەر دەگرێت توشی نەخۆشی کۆپی کردن بوو لەهەندێک وێستگەدا ڕێک وەک ئەوان سیاسەتی دەکرد بەدو عا کانی ئەوانی دەیگوت ئامین لەسەر ڕاسپاردەی پ د ک کەناڵی  (ک ن ن) داخست  پیرۆزبایی لەسەر کەوتنەکانی پارتی دەکرد لەزۆر شتدا ڕێچکەی ئەوانی گرتبوو زۆر جار ئێمەو مانان ڕەخنە مان هەبوو بەڵام بەدەردەکەی یەکێتی پشتی کردە خەڵکانی دڵسۆز ڕوی لەپلەو پۆست کرد بۆیە هەمان نەخۆشی ئەوانی گرت تاوەکو لەدوا جارد زۆر بەخراپی گلا کەوت ئەم ڕوداوە گەورەیەی گلانی بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوان کراو بو دەیان جار مسجی خەڵکیان پێگەشت کەبکشێنەوە لەو حکو مەتە دیکتاتۆرە ئەمنیەی مەسرور بەر زانی نەچنە هاو پەیمانی لەگەڵ یەکێتی هاتنەدەرەوەو نەبون بەشەریکە دز بەڵام بەداخەوە گوێ یان نەگرت تاوەکو چارەنوسی بەمە گەیشت کەبینی مان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە