کۆنگرەی نەتەوەیی دەبێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە؟

Tuesday, 26/10/2021, 16:17

4073 بینراوە


کۆنگرەی نەتەوەیی لە رۆژی ١٤ی ئاوریلی ساڵی ١٩٨٥ خۆی راگەیاند و بونیادنرا.کردنەوەی ک،ن، ک،ش لە رۆژی ٢٤ مەی ساڵی ١٩٩٩ بە بەشداریی ٧٠٠ کەس لە نوێنەرانی حیزبە کوردیەکان لە هەر چواربەشی کوردستان دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.لە ناوحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە / پژاک / هیچ حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبونە ئەندامی ک،ن،ک.تەنیا جاڕێک دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق بەشداریان لە دانیشتنێکی تایبەت کردوە لەو کۆنگرەیەدا!
پێش تەواوبونی شەڕی دووهەمی جیهانی وشکستی نازیزم وهیتلێر،تاقمێک ڤەنلاندی خۆیان بە ئۆگری سیاسەتەکانی هیتلێر دەژماردولە نزیکەوە هاوکاریان نازیەکان وهیتلێریان دەکرد.کاتیك هیتلێردانی بە شکستەکانی خۆی هێنا ئەو تاقمە فەنلاندیە دەیانخواست بگەرێنەوە وڵاتی خۆیان.هەر لەسەر سنوری فەنلاند ئیزنیان پێ نەدان کە بێنە ناو خاکی وڵاتەکەیان.بۆیە لە دادگاییەکی خێرای سەردەمی شەڕسزای لە داردانیان بۆ دەرچوووپێیان گووتن ئەوەی سزای کەسانێك کە خەیانەت بە خاک ونەتەوەی خۆیان دەکەن.
لە هیچ کوێی دونیادا خایین وخۆفرۆش ناکرێتە سەرۆک وبەرۆکی وڵات.ئەو کولتورە قێزەونە تەنیا لە بەشێک لە خاکی کوردستان بۆتە دابونەریتی سیاسی وبۆتە مایەی قوڕ بەسەریی بۆ گەلەکەمان لە باشووری کوردستان.ئەو خایینانەی کە دەبێ دادگایی بکرێن،کەچی دەنگیان پێدەدرێ وسەروەتوسامانی ئەو خاکەشیان دەخرێتە بەردەست تا بە مەیلی خۆیان ئاغایەتی لە سەر بکەن ووابزانن گەلیش نۆکەری ئەوانە!
ماوەی چەند ساڵێک دەبێ کۆنگرەی نەتەوەیی خەریکی بەستنی کۆنفڕآنسێکی نەتەوەییە کە تەواوی حیزب ورێکخراوەکانی هەر چواربەشیی کوردستان تێیدا بەشداربن لە چوارچێوەیەکی نەتەوەییدادرێژە بە خەبات وتێکۆشانی خۆیان بدەن.ئەوە مافێکی رەوای نەتەوەیەکی ٤٠تا٥٠ میلیونییە.بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی وشەخسی مەسعود بارزانی بە درێژایی مێژووهەر خەریکی نۆکەری وژێردەستەیی داگیرکار بون،پێشیان لە بەستنی ئەو کۆنفڕآنسە گرتووە!
لێرەداپرسێاڕێک خۆی نیشان دەدائەویش ئەوەیە:لە کوێی دونیادا دیتراوە تاقمێک یان بنەماڵەیە یان چەند حیزبێکی خۆفرۆش رێگربن لە تیکۆشآن بۆ ئازادی نەتەوەیەکی مەزن؟بنەماڵەی بارزانی هیچکات نەیانتوانیوە بە بێ داگیرکارهەناسە هەڵکێشن.چۆن بەشداری لە رێکخراوەیەکدا دەکەن کە پێش بە دزی وخۆفرۆشیی ئەوان بگرێ.ک،ن،ک،پێویستە جوابی پێ بێ لە دواخستنی بەستنی ئەو کۆنفڕآنسە.لێرەدا ئاماژە بە وتوووێژی دوو کەسایەتی دەکرێ کە چون لە ئاکارەکانی دژی کوردیی بنەماڵەی بارزانی دەڕوانن.
یەک: بەرێز موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە وتووێژێکی رادیوییدا زۆر بەرآشکاوی دەڵێ:پاڕتی دێمۆکڕآتی کوردستان لە شەری دوایی ئافاشین وناوچەکانی دیکەدا،هاوکاریی راستەوخۆی ئەردۆغان ودەوڵەتی تورکە کە تا ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی چەند گریلایەک لە لایان چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی!
دوو:بەرێز بەسێ هۆزان هاوسەرۆکی ک،ج ،ک،لەوتووێژێکی مێدیاییدا بەروونی دەڵێ:٩٠ لە سەتای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە بە چاوساغی ورێنموونی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان دژی ئێمە بەرێوە دەچێ!
سێ: بەرێزجەمیل بایک لە چآوپێکەوتنێکدادەگەڵ رۆژنامەی ئەلناهاری میسر،بەڕآشکاوی دەڵێ: یەکینەکانی پاڕتی دێمۆکڕات زانیاری دەدەنە میتی تورک بۆ کوشتنی گریلاکانمان لەو شەڕەدا!
ئیترهەڵوێست ودرکاندنی راستیەکان لە لایان ئەوسێ بەڕێزە قسەی کۆتاییە بۆ ئەوەی دەری بخا،ئەنجامدانی خەیانەت لە لایان بنەماڵەی بارزانی بەرانبەر بە گەلی کورد سنوری سیاسەت وئەخلاقی تێپەڕآندوە..ئایا بەشدارکردنی خایینەکان لە سازی ورێکخراوەیەکی نیشتمانیدا کارێکی ئەرێنیە؟
بەدەیان سازی ورێکخراوەی دڵسۆزلە بەشەکانی کوردستان بونیان هەیە.ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی ئاشکرایە لە ئاست کێشەی کورد،نازانرێ بۆ دەبێ بە خاتری ئەو بنەماڵەیە پێکهێنانی چەترێکی نەتەوەیی بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی کورد وەپشت گوێ بخرێ؟لەلایکی دیکەوە مرۆڤ دەتوانێ بە ڕآشکاوانە بڵێ:وەرگرتنی پاڕتی دێمۆکڕاتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وەک ئەندامێک لە ناو رێکخراوەیەکی نەتەوەیی بەناوی ک،ن،ک، شەرمێکی مێژوویە.٤٠تا٥٠ میلیون کورد لە بەر تاقمێک خۆفرۆشیی دۆستی دووژمنی کوردکارێکی ناکوردانەیە ودەگەڵ هیچ سیاسەتێك خۆی ناگرێتەوە.هیوادارم لە مەو بەدوابەڕێوەبەران وبەرپرسانی ک،ن،ک،لە فکرێ رێچاڕێکی دیکەدابن بە بێ خایین وخۆفرۆشەکانی خۆماڵی تا لەو بارودۆخە ئەستەمەدا کە کوردیی تێدا دەژی هەوڵ بۆپرسیی گەلەکەمان بدرێ. ئەوکۆشک وتەلارانەی کە بنەماڵەی بارزانی لە سەری رەش لەسەر خوێنی رۆلەی کورد بەپارەی دزیەتی دروستیان کردوە،خاوەنی هۆدەی گەورە گەورەن،بەڵام دانیشتوانی چووک وسووکن.حەیفە رێگا بەوکەسانە بدرێ کە رێگەگر بن لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ گەلێکی ٤٠تا٥٠ میلیونی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە