هەڵەی فەیلەسوفە باڵاکان، چالس داروین ئاینشتاین و مارک توین 

Tuesday, 10.26.2021, 17:08

1846 بینراوە


زۆربەمان ناوی نووسەر و بلیمەتی ئەمەریکا مارک توینمان بیستووە و ئاگادارین کە مارک توین یەکێکە لە کۆڵەکە هەرە باڵاکانی بیرمەندانی ئەمەریکا، بۆیە ناچمە قوڵی ناسین و کتێبەکانیەوە، تەنها کورتەیەک دەربارە بۆچوونی"مارک توین و کتێبەکەی بەناوی"ڕەگەزی مرۆڤە نەفرەتەکان مرۆڤ" کە وەلامێکە بۆ بۆچونەکانی، کتێبەکەی "چارلس داروین- ڕیشەی ڕەگەزەکان " هەرکە مارک توین کتێبی ڕیشەی ڕەگەزەکان" اصل انواع دەخوێنێتەوە، کە چارلس نووسیوویە مرۆڤ نەوەی گیاندارەکانە، یان ڕیشەی ژیانە، توین زۆری پێی ناخۆش دەبێت و ئەڵێ خۆزگە چارلس زیاتر خۆی بە بیرکردنەوە و نەریتی مرۆڤە خەریک بکرادیە و ڕەخنەی لێدەگرێت. توین بە شێوەیەک لە شێوەکان پێمان ئەڵێ مرۆڤ زۆر دڕندەیە کە نەوەی گیاندارەکان بێت، توین نایەوێت پێمان بڵێ کە لێکۆڵینەوەکانی چارلس داروین ڕاست نیە، بەڵکو دەروناسانە دوو نموونە دەهێنێتەوە، یەکەمیان ئەڵێ کۆمەڵیک بۆ گەشت و گوزار ڕوودەکەنە چۆڵێک، لەو کێوانە کە برسیان دەبێت ٧٠ گا کێوی دەکوژن، بەڵام تەنانەت نیوەی گایەکیشیان پێناخورێت و لاشەی٦٩ گاکێوی لەو کێوانە بەجێدەهێڵن، کەچی " ئەنەکۆدا" مارە هەرە گەورەکان خۆی دەکات بە کێڵگەیەکدا کە ٧ جوانەگای تێدایە، مارەکە تەنیا جوانەگایەک دەخوات، ئیتر، کە تێربوو کاری بە جوانەگاکانی دیکەوە نییە.
 مارک توین لێرەدا پێمان ئەڵێ کە مارەکە یان گیاندارەکانی دیکە بۆ پڕکردنی سکیان و دامرکانەوە هاواری برسێتی ناچارە سکی پڕ بکات، هەروەها توین نموونەی دیکە دەهێنێتەوە، کە دەتوانین کۆمەڵێک گیاندار بخەینە قەفەسێکەوە فێر بکرێن کە ئازاری یەکیتری و خواردنیشیان بدرێتێ ، ئەوا دەبین کە ئازاری یەکتری نادەن، بەڵام بەهەمان شێوە کۆمەڵیک مرۆڤی جیا، جیا بکرێنە قەفەسێکەوە، ئەوا دەبینن کە سەروگوێلاکی یەکتری خوێناوی دەکەن، بەم دوو نموونەی مارک توین لە تەواویی مەبەستەکەی تێدەگەین، کە بەڕێزیان دەیەوێت پێمان بڵێ: ناکرێت مرۆڤ نەوەی گیاندارەکان بێت، چونکە گیاندارە گۆشتخۆرەکانی جگە لە مرۆڤ، هێندەی مرۆڤ دڕندە نین، هەروەها مرۆڤ جگە لەوەی دڕندەیە، شانازی بە دڕندەیی خۆیەوە دەکات و چێژ دەبینێت لە ئازاردانی هاو ڕەگەزەکەی خۆی، بەڵام گیاندارە چوار پییەکان، یان باڵندەکان و گیاندارەکانی دەریاکان، وەک مڕۆڤ دڕندە نین، تا ئەو کاتەی برسێتی زۆریان بۆ نەهێنێت، ئازاری یەکتری نادەن. 
تا ئێرە بۆچونەکانی مارک توینە لەسەر کە لە کتێبەکەیدا بەناوی "رەگەزی مرۆڤە نەفرەتیەکە". هەرچی چارلس داروینیەشە، ئەوەیش بە زەقی دژایەتی" ڕەش پێستەکان"ی  کردووە، هەرچەند چارلس داروین خۆی تا ئێستا بلیمەتریی کەسێکە کە نهێنیەکانی ژیان سەرهەڵدانی ژیانی دۆزییەوە، هەرچەند لەو قۆناغەی کە داروین کتێبی ڕیشەی ڕەگەزەکانی نووسی"اصل انواع"، بڵاوکردەوە، هێشتا زانستی "DNA" نەدۆزرابووە، بەڵکو دوای نووسینی کتێبەی چارلس بە ٣٧ ساڵ، بۆ یەکەم جار زانستی ناوبراو لەلایەن "فرێدریک فیشەر ساڵی ١٨٦٩ دۆزرایەوە، واتا داروین بەبێ زانستی DNA  ئەو گەنجینە ناوازەی بۆ مرۆڤایەتی دۆزیەوە، هەمووشمان دەزانین کە بەبێ زانستی DNA مرۆڤ ناتوانێت کە لە راستی و دروستی تەمەنی بە بەرد بووەکان بزانێت، واتا چارلس بە بێ پیاهەڵدان بلیمەتێکی بێ وێنە بوو، هەروەها ئاگاداری زۆرینەی نهێنیەکانی ژیان بوو بەگشتی. دواجاریش بێینە سەر لەوانیش بلیمەتر "ئەلبێرت ئاینشتاین"
هەرچی ئەلبێرت ئاینشتاینیشە، دژ بە ئاسیایی و چینیەکان بووە و بە نەتەوەیەکی پیس پۆخڵ نابووت ناویان دەبات، تەنانەت ئەینشتاین ئەڵێ نانخواردنی چینیەکان وەک پیساییکردنی ئەوروپیەکانە، خۆشمان بێت ترشمان بێت، ئەوە ئاینشتاین، کە سنگی ئاسمانی دڕی مانگیشی شەقکرد بە هێزی بیرکردنەوەی خۆی، هەر داهێنان و دۆزینەوەیەکی نوێش بێت، ئەگەر بشتوانن کە بە خێرایی تیش بەئاسماندا بدەین لە شەقەی باڵ هێشتا، ئاینشتاین "یەک بەرد" دەرگاکەی ئاسامانی لە مرۆڤ کردەوە، کەچی مخابن بەو شێوە دەڕوانێتە ئاسیایی و چینیەکان.
"جانپۆڵ سارتەر" پێی وایە کە شەهید چ گیڤارا کامڵترین مرۆڤ بووە، واتا ڕاستە کە چارلس داروین بلیمەتێکی بێوینە بووە، هەروەها ئاینشتاینیش، ناشتوانین کە مارک توینیش بە بلیمەت ناونەبەین، لەگەڵ ئەوانەشدا هەر هەمووی ئەو سی بلیمەتە تەنها لە بوارە زانستەیەکەی خۆیاندا بلیمەت بوون، نەیان توانیووە کە بەسەر نەریتە باوەکانی قۆناغی خۆیاندا زاڵبن، ڕیک وەک خەڵک و دەسەڵاتدارن بیریان کردۆتەوە، با بە چەند نموونەیەک دەستنیشانی هەڵە زەقەکانی ئەم فەیلەسوفانە بکەین، ئەوا پێویستە لە بیرکردنەوەی مرۆڤ بەگشتی تێبگەین، بۆ نموونە زاناکان لەوە تێنەگەیشتین، کە بۆ کەسانی پسپۆڕ لە بواری جیناتناسی پسپۆڕن و ئاگادارن کە زانستی جینات ناسی بەڵگەی تەواو دەداتە دەست کە ئەوەی پیاوە ئاینەکانی باسی دەکەن، لەگەڵ زانستی جینات ناسیدا ڕێک پێچەوانەی یەکترین، کەچی دەبینن، کە پسپۆڕی جیناتناسی پاش ئەوەی کە لە کارەکەی تەواو دەبێت دەچێتە کلێسا و سینەگۆگەو مزگەووت، ئیتر پەرستگای بودای و سیخ لاللشیش، بۆ ئەو،مەبەستەش ئەم پرسیارەیان ئاراستە دەرووناناسانی ٢٠ زانکۆی ناوداری جیهانی کرد، کە وەڵامیان دەست بکەوێت، وەڵامی هەموو زانکۆکان هاتەوە لە دەرووناسە پسپۆڕەکانەوە، کە کارێکی سەرسوڕهێنەر نیە، تەنها هۆکار ئەوەی کە ئەو کەسانە ناتوانن، بەسەر داب و نەریت یان کۆنەپەرستی خۆیاندا زاڵبن، هیچی دیکە.

ئەگەر لە ڕووی سیاسیەشەوە بڕواننیە باسەکە ئەوا دەبینن بۆ نموونە کە لەوەتەی بنەماڵەی بارزانی دروست بووەو هەن، دوژمنی سەرسەختی نوێخوازی و ئازادیخواهان بوون و دەستیشیان سوورە بەخوێنی هەزاران نوێخواز بیری نوێ، ئەگەر سەرنجێکی یاداشتەکانی"مامخان شێروانی، ڕەچەڵەکی بارزانیەکان" بدەین دەبینن کە سەدان کەس لەپیاو ژن بوونە قوربانی بیری کۆنەپەرستی بنەماڵی بارزانی، ئەمەسەرەڕای ئەوەی کە کوڕەکانی مستەفا بارزانی خۆیان دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئافرەتانی دەڤەرەکە، بەڵام کاتێک ئافرەتەکە دووگیان بووە، ئەوا مستەفا بارزانی "فارس باوە"ی ناردۆتە هەولێر، ئەو ئافرەتە داماوەیان بە سکی پڕوە کوشتووە، لەم جۆرە تراژیدایە سەدان هەزاران نموونەمان هەیە، جگەلەوەش بنەماڵە هەمیشە قارەمان بوون بۆ گیانی کەسانی نیشتیمان پەروەرە، دەیان سەدان شیعوعیان تیرۆرکردووە، کەچی حشع هەر بەرانبەریان نەرم بووە، یان هەمیشە دۆستایەتیان کردوون لەکاتێکدا کە ڕێخراوەکانی ناو ی ن ک لە ئایدلۆجیەوە نزیکتربوون لە حشعەوە، هەر هیچ نەبێت ئەگەر بە ڕووکەشیش بێت، زۆرینەیان مارکسی بون، ئەوەش نەبێت خوێندەواربوون، کەچی حشع هێشتا نەرمتربوو بەرانبەر بە بنەماڵە، ئەمەوێ بڵێم کە سەرکردایەتی حشع ‌هێشتا خڵتەی کۆنەپەرستی بەرینەدابوو، ناڵێم کە ی ن ک فریشتەبوون، نەخێر بۆچوونم دیارە کەهەمیشە گووتومە "مام گەواد، دەمێکیشە گووتوومە کە هیچ کام لە گەوادەکان یاخود قەحبەکان بە شێوەی سەرانی ئەو جووت بنەماڵە خەڵکیان نەکوشتووە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، تەنانەت نووسیومە کە مارکسیش هەڵەی کردووە کە قەحبەی بەترسناکترین بوونەوەر جواندووە، چوونکە قەحبە و گەواد قوربانی دەستی سیستەمی سەرمایەدارین"، بەڵام ڕاستیەکە بەو شێوەیە کە دەبوو بەهیچ جۆرێک حشع هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو خێڵە کۆنەپەرستە نەبەستێت، چوونکە ئەوان بەبێ هۆ کادر و دۆستەکان وئەندامانی حشعیان تیرۆر دەکرد، ئەگەر سەرنجێکی ئەم ٣٠ ساڵەی دوایش بدەین، دەبینن کە جووت بنەماڵە، نیشتیمانیان وێران کرد، بە ئاشکرا سووکایەتیان بەخەڵک و خاک کرد بەختەوەری خەڵکیان دایە دەستی گورگە بۆرەکان، هەریەک لە سەرانی بنەماڵە و مندالەکانیشیان کردە خاوەنی بیرە نەوت و گەلێشیان ماندوو برسیکرد، شیرازەی گەلێان هەڵوەشاندەوە، ئەوەی کە دوژمنەکانی گەلەکەمان بۆیان نەچووە سەر یان بۆیان نەکرا، ئەوا سەرانی جووت بنەمالە لە جیاتی دوژمنەکان هەر هەموویان بەسەر خەڵک و خاکدا، هێنا، بۆیە دەبوو کە گەرگیز حشع نزیکی دەسەڵات نەبوایە و هەمیشە ئۆپۆسزێۆن بوایە، چوونکە شیوعی واتای داکۆکی لەخەڵک خاک.
زانست ئەڵێ پێست ڕەشەکان بەهۆی دەوڵەمدیانەوەیە بە توخمی" میلانین"، پێستان ڕەش دەبێت،واتا پێست سپیەکان ڕێژەی توخمی میلانیان کەمە، چوونکە دانیشتووی ئەو ناوچانەن کە کەمتر خۆریان لێ هەڵدێت، ئەوەش وا دەکات کە پێستیان و پرچیان زەرد بێت، ئەگەر لەبەستەڵەکی باکورەوە ووردە ووردە بەرەو خوار ببینەوە، دەبینن کە ووردە ووردە زەردی پرچیان کەم دەکات، بۆ نموونە هەر لەناو خوودی ئەڵمانیا بەرەو خوار بڕۆین دەبینن کە وردە ووردە بەرەو قاوەی ڕەش پرچیان دەبینن.
چارلس داروینیش ئەو ڕاستیەی زانیووە،چوونکە ئەو گەیشتە ئەمەریکا و زۆربەی جێگا جیا جیاکانی جیهانی بینووە، بۆیە نەیتوانیوە کە بەسەر دابە باوەکەدا زاڵ ببێت، کە ڕەش پێستی واتای دەولەمەندی توخمەکانی گیانیانە.
ئاینشتاینیش بەهەمان شێوە، ئەو توانی دەرگای ئاسمان بۆ مرۆڤ بخاتە سەر پشت، بۆ ئاسایی و چینی بەنەتەوە بۆگەنەکان ببینێت، ئەگەر ئاینشتاین، توانیبایە کەبەسەر داب ونەریتە باوەکەدا سەر بکەوێت، ئەوا بێگوومان نەیدوگووت کە چوونە سەرئاوی ئەروپیەکان لە نان خواردنی چینیەکان دەچێت.
هەرچی مارک توینیشە، بەدڵنیای کە تورک بەدڕنندە و جانەوەر ناو دەبات، یان ڕووبەڕوو بە چارلس داروین ئەڵێ کە مرۆڤ دڕنندە نەفرەتەیەکە، دیسان ڕاست نیە کە مرۆڤ بەو شێوە دڕنندە بێت، مرۆڤ دەتواندرێت کە نر ڕاهێنان بە دڕندە بکرێت، بۆ مرۆڤ دەتوانێت کە تەنانەت دڕنندەترین گیاندار فێربکات کە دەستبەرداری دڕنندەی بێت، کە توانی دڕنندەترین گیاندار پەروەردە بکات، ئەوا گوومانی تێدا نیە کە دەتوانێت، مرۆڤیش پەردوەردەی ژیانێکی سایشتەبکات، سوید و ئەوروپا بەگشتی هەتا ناوەڕاستی ٨٠ ژیانێکی ئارام دەژیان، سەراپا ئارام و مرۆڤ دۆستی گەیشتە باڵاترین پلە، بەباوەڕی خۆم ئەوەی کەلەم دوایەدا کە پلەی ڕەگەز پەرستی بەر بویەوە،هەروەها کەتنکاری بەرز بویەوە و ئێستا ووڵاتی سوید لەئاستی ترساناکدا دەژی، سەراپای گووناهی سیاسیەکانە، نەک خەڵک، چوونکە بەڵگەمان هەیە، بۆ نموونە هەتا کۆتای٧٠کان دەیان ئاینزا جیا جیاکان لە شاری دەربەندیخاندا دەژیا، هیچ کەس نەیدەزانی کە کێ کریستانە، یان جولەکە و ئێزیدی، شیعە یان سنیە، کەچی لەپڕ سەراپا پەنجەیان بۆ یەکتریدرێژکرد، بۆ لەوە پێش بەو شیوە نەبوو، یان دەبینن کەلە ماوەیەکی ئێجار کورت پێش سەرهەڵدانی نازیزم لە دانیمارک ڕێژەی نازیستی لە ئاستی سفردا بوو، بەڵام کاتێک دەسەڵاتدارانی دانیمارک چوونە هاوشانی نازیزم، ئەوا ڕێژەی نازیزمیش وەک لافاو هەڵکشا. خوێنەری هێژا ئەو وێنانەی دەیبینیت لە مۆزەخانەی کاری کۆبهاگنی دانیمارکدا هەیە