بافڵ مافیا قوڕمیشکراوەکەی بارزانی و ئەردۆغان

Friday, 29/10/2021, 15:21

4574 بینراوە


ئەڵێن کاتی ڕۆژ ئاوابوون سێبەری پیاوی بچوک گەورە دەردەکەوێت، کورتو پوخت یانی باڤڵ تاڵەبانی کەخۆی لە"باطین"دا پیاوێکی بێهەیبەتو خاڵییە، لێ لە"زاهیر"دا وەکو سەرکردەیەکی نیشتیمانیی و کاریگەر خۆی عەرز ئەکات. خۆی لەحەقیقەتدا باڤڵ و لاهور دوو ماری ژەهراوی مەترسیدارن، بەڵام وەک وتراوە ماری مارخۆریش هەیە، وە ناتوانم بەهیچیان بڵێم "باش" بەڵکو ئەکرێ بڵێین وەکچۆن باش و باشترو باشترین هەیە ئاواش بەڕێژەیی بڵێین بەهەموو خراپیەکانیەوە هێشتا لاهور خراپی کەمترە لەبافڵ، چونکە لاهور هاوشانی خراپیەکانی، باشیشی هەیە، کەدواتر باسی ئەکەین، لێ بافڵ خاڵییە لەهەرچی باشی. 
شەڕی نێوان ئەم دوو مارە لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانییەوە دەستپێدەکات و لەدوای مەرگی جەلال تاڵەبانیشەوە قوڵتر ئەبێتو بەشاراوەیی دەگوزەرا هەتاکو لە ٨ی تەمموزی ٢٠٢١دا قومبەلەکەی ناو ماڵی یەکێتی تەقییەوەو ماری یەکەم ئەچێتە یەکەم قۆناغی شکستهێنان بەماری دووەم و دەست دەکات بەقوتدانی، قوتدانێک لەسەرەوە بەرەو کلکو کۆتایی لێ بەهێواشی. 
ئەگەرچی باڤڵ تاڵەبانی ناوینا ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نوێبونەوەی یەکێتی و چاکسازی، لێ لەڕاستیدا ئەوەی ڕودادەت چاکسازی نییە، بەڵکو سیاسەتبازی و پاکتاوبازی و خراپسازییە. 
وەکچۆن خراپو خراپترو خراپترین هەیە ئاواش لەنێوان باڤڵ و لاهوردا باشێک لەگۆڕیدانییە، لێ ئەوەی هەیە خراپو خراپترە، بەڵام لەڕاستیدا پاشخانی باڤڵ نەک لەوەی لاهور باشتر نییە، بەڵکو باڤڵ خاوەنی پاشخانێکی قێزەونەو پڕیەتی لەتاوان و کوشتن و تیرۆرو فەسادی. ئەگەرچی لە٢٠٠٣ من مناڵ بووم، بەڵام بیرمە کەسەرەتای ژیانی سیاسیی باڤڵ دەستی پێدەکردو ئەوکات تازە وەکو گەنجێکی ٢٥ ساڵی وەکو فەرماندەیەکی سەربازی دەرکەوت و یەکەمین تاوانی قێزەونی ئەنجامدا ئەوەبوو، کە لەپرسگەی تاسڵوجە مەلا عبدوڵای قەسرێ و پێنج پاسەوانی بەناهەق کوشت، کەئەوکات عبدوڵای قەسرێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی بوو. دواترو لەهەمان ساڵدا لەناوجەرگەی شاری سلێمانی گروپێکی چەکداری یەکێتی بەسەرۆکایەتی باڤڵ تاڵەبانی هێرشیان کردە سەر هەندێک ماڵی نەیاری سیاسیی یەکێتی و چەند قازیفەیەکییان بەناو ماڵەکانەوەنا کە ژن و منداڵی تێدابوو، چەند کەسێکیان کوشت و دوو کەسیشیان بەناوەکانی وریاو ئاسۆ دەستگیرکردو لەزینداندا بەئەشکەنجە کوشتنیان. 
دواتر باڤڵ دەستی کرد بەڕفاندنی ئەو بازرگانانەی کەئامادەنەبوون سەرانەی پێبدەن و کۆمەڵێکی لێکوشتن، دواتر لەساڵی ٢٠٠٤ هەڵگورد تاڵەبانی بەبڕی دوو سەد هەزار دۆلارەوە ڕفاند، بەبیانوی ئەوەی هەڵگورد تاڵەبانی بەنیازی دامەزراندنی حیزبە. دوای چوار ساڵیش لەبێسەروشوێن کردنی و لەزیندانی نهێنی دەزگای زانیارییدا ئازادکرا. 
ئەتوانم بڵێم ئەمانە تاوانە سەرەتاییەکانی باڤڵ بوون و لەوێوە گیانی تەماحبازی لەناخی باڤڵدا پەرەی سەندو بەرەو پاوانخوازی و دەسەڵاتخوازی زیاتر پەلکێشی کرد. یانی لەڕاستیدا باڤڵ تاڵەبانی پێش لاهور هەموو قۆناغەکانی دزی، تاڵانی، سەرانەوەرگرتن، دزینی پارەی حکومەت، تیرۆرو ڕفاندنی تێپەڕاندووە. ئینجا هاتووە بەناوی چاکسازی منافسەکەی لەناودەبات. 
هەڵبەتە من نامەوێت لاهوری شێخ جەنگی بەفریشتەو باڤڵ تاڵەبانی بەشەیتان وەسف بکەم، حەقیقەت ئەوەیە هەردوکیان پاشخانێکی ناشیرینیان هەیە، بەڵام من لێرەدا دەمەوێت ڕەدی باڤڵ بدەمەوە لەوەی کە ئەوەی باڤڵ دەیڵێت ڕاست نییە. چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە کە لاهور هەوڵی ژەهرخواردکردنی باڤڵی دابێت، دواتر باڤڵ لاهوری بەژەهرخواردکردنی خۆیی و دەیان تاوانیتر تۆمەتبار کردو پەلکێشی دادگای کرد، لەهەمان کاتدا داوای ئەوەشی دەکرد کە لاهور کوردستان بەجێبهێڵێت و بچێت بۆ ئەوروپا. ئاخر ئەمە تەناقوزێکی زۆرگەورەیە، چۆن ئەبێت کەسێک کە تاوانبارە ڕێگەی بدەیت بچێتە دەرەوەی وڵات؟ دواتر لاهور زۆر بەبێباکی چوویە بەردەم دادگاو هیچی لەسەر ئیسپات نەبوو، ئینجا باڤڵ درکی بەوە کرد کەسێک کەلەدادگا نەترسێت لە هەڕەشەکانیتریش ناترسێت، چونکە ئەویش پشتی قایمە بەجەماوەرێکی تایبەت بەخۆیی و هاوکات لەئاستی سەرکردایەتی حیزب و پلەدارە سەربازیەکانیشەوە خاوەنی پێگەو نفوسی خۆیەتی. بۆیە کاتێک بافڵ ئەبینێت لەڕێگەی دادگاوە ناتوانێت دەستی بەرامبەرەکەی بشکێنێت، چونکە کەیسەکەی هێندەی سیاسییە هێندە یاسایی نییە، بۆیە ئەوەی ئێستا ئەیبینین ئیجرائاتەکان عەسکەرین نەک قانونی وە یەکێتییەکان خۆییان ئەڵێن ئێمە لەنێوان خراپو خراپتر خراپەکەمان هەڵبژاردووە. بۆیە لەڕاستیدا ئەمە چاکسازی نییە، بەڵکو پاکتاوسازی تەرەفێکیترەو قاچاخچێتی و فەسادی و سەرانەوەرگرتن هەر بەردەوامە. 
ئەوە ئینقیلابێک بوو وە لایەنی دووەم خۆی بۆ ئەم ئینقیلابە ئامادەکردبوو، وە ئەگەر ئەم ئینقیلابە باڤڵ نەیکردبایە بەدڵنیایەوە لاهور ئەیکرد، هەروەکچۆن باڤڵ وتی ئەوە ئینقیلاب نەبووە، بەڵکوو هەڵوەشاندنەوەی ئینقیلاب بووە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە هەردووکیان پیلانیان لەدژی یەکتر هەبووە بەس تەنیا جیاوازی ئەوەبوو کە کام لایەن دەستپێشخەری دەکەن. تەبعەن ئینقیلابەکەش ئۆکەی ئێران و وە بەپشتیوانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان و دەزگای هەواڵگری میتی تورکی بوو. 
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لەگەڵ توندوتیژی نییە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و وتی "ئەگەر بێت و هێرشبکەنە سەرم ئامادە نیم خوێنی‌ کەس لە پێناومدا بڕژێت و پاسەوانەکانم دەنێرمەوە ماڵەوە. ئەگەریش دەرکەوێت کە هۆکاری کێشەکان منم ئەوا ئامادەم لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووربکەومەوه و دەست لە پۆستەکەم هەڵبگرم‌."
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لاهور شێخ جەنگی بە سەرانەسەندن و قاچاخچێتی و قۆرخکردنی بازاڕ تۆمەتبار دەکەن و لاهور شێخ جەنگیش پێی وایە ئەمە گەلەکۆمەیەکە بەرامبەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیای لە پشتە. لەنێوان شەڕە قۆچی ئەم دوو سەرکردەیەشدا ئەوەی باجەکەی دەدات بەر لەخۆیان ئەوا خەڵکی سڤیلی کوردستانە، چونکە زۆر کەسی بێگوناح کەوتنە بەر زەبری شەڕە قۆچەکەی بافڵ و لاهور، ئێستا ئەبێت بپرسین 
چی ماوە پێمان بکەن؟ واتان لە خەڵک کرد ئاوات بەعەرەب بخوازێ تا مووچەی بداتێ، واتان لەتوشبویەکی کیمیایی کرد گەردنی سەدام ئازاد بکا، واتان لە گەنجێک کرد نیشتیمان بەپارویەک نان و تۆزێک سەلامەتی گیانی بگۆرێتەوە، پێکەنینتان نەهێشت لەسەر لێوەکان تەنانەت پێکەنینەکانی خۆشتان دەستکردن، ئێوە یا کە رێککەوتن هەمووی دەبەن یا کە رێکنەکەون ئێمە ئەتۆقێنن، خۆ ئەشزانم نەگوێمان بۆ ئەگرن نەشتێکمان ئەخوێننەوە جا بۆیە ئەڵێم شتێک بکەن یان ئێوە لە کۆڵمان ببنەوە یان ئێمە لە کۆڵ خۆتان بکەنەوەو وڵات بۆخۆتان بەرن. 
باڤڵ ئەڵێت لەدوای ٨ی مانگەوە یەکێتی ئیمتیحان بکەنو پێش ئەوە حیساب مەکەن، وەک ئەوەی بڵێی هەرچی قێزەونی و سەرانە وەرگرتن و تیرۆرو دزی هەیە گشتی لاهور لێی بەرپرسەو خۆی فریشتە بووە، بەڵام لەڕاستیدا وانییەو بنەماڵەی تاڵەبانی بەگشتی و بەتایبەتی دوای مام جەلال باڤڵ تاوانبارو بەرپرسی یەکەمە لەهەرچی نایاسایی و دزی و گەندەڵی کە ڕویداوە. دواتر هەموومان ئەزانین ئەم ئینقیلابە لەسەر دەسەڵاتە نەک لەسەر بەرژەوەندی خەڵک وە ئەمە چاکسازی نییە، بەڵکو پاکتاوسازی تەرەفێکیترەو قاچاخچێتی و فەسادی و سەرانەوەرگرتن هەر بەردەوامە. 
ئەگەرچی باڤڵ ئەڵێت ئەمە کودەتا نەبوو بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو وە لاهور دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوە، بەڵام ئەوەی ئێمە لەئەرزی واقیعدا ئەیبینین ئەوەیە کە ئەوەی ئەم دەزگایانەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێنا باڤڵ بوو نەک لاهور، ئەوەی کودەتای کرد باڤڵ بوو نەک لاهور. ئەو کادیرانەی یەکێتی کە نەدەوێران سیم کارتی ئاسیاسێڵ بەکار بێنن لەترسی باڤڵ بوو نەک لاهور، ئەوەی ڤیدیۆی نائەخلاقی لەسەر بەرپرسانی خودی یەکێتی تۆمارکرد بۆشکاندنی پەنجەکانی یەکتر باڤڵ بوو نەک لاهور. ئەوەی ملکەچی بنەماڵەی بارزانی و ئەردۆغان بوو باڤڵە نەک لاهور، ئەوەی دەستی دەزگای ئیستیخباڕاتی میتی تورکیای گرت و هێنای لەناوجەرگەی سلێمانی بەرپرسانی پەکەکەیان تیرۆر کرد باڤڵ بوو، وە ئەوەی بەشێکی ئەم پلانانەی هەڵوەشاندەوەو پەکەکەی ئاگادار کردەوە لەم سیناریۆیانە لاهور بوو. باشە کاک باڤڵ با من یەک پرسیاری گرنگت ئاراستە بکەم، تۆ ئەڵێیت زیاتر لە ١٠ ساڵە لاهور سەرانە لەبزنزمەنەکان وەردەگرێت و خەڵک دەڕفێنێت و دەیان کردەوەیتری ناقانونی ئەنجامداوە، بەڵام جەنابت لەئاستی ئەم کارانەی لاهوردا چاوت دەنوقاندو گوێچکەکانت دەئاخنی و بێدەنگیت نواندبوو، بەڵام ئەوکاتەی کە هاتە سەرئەوەی کە خودی خۆت دەرمانخواردکراویت ئینجا هاتیتە دەنگو تەقیتەوەو کودەتات بەسەر لاهوردا کرد، ئایا ئەوە مانای ئەوەنییە کە ماوەی ١٠ ساڵ لەخەمی ژیان و گیانی ٦ ملیۆن مرۆڤی کورددا نەبوویت و ئامادەنەبوویت شەڕ لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان بکەیت بەس لەسەر خودی خۆت ئەم شەڕە ئەکەیت؟ جەنابی کاک باڤڵ با شتێکی گرنگترت بیرخەمەوە، ئایا بیرتە لەکاتی شەڕی داعشدا فڕۆکەیەکی پڕ لەچەکو تەقەمەنی هات بۆ مەتاڕی سلێمانی و ویستت چەکەکان بەداعش بفرۆشی بەڵام لاهور پلانەکەی هەڵوەشاندیتەوەو فڕۆکەکە ناچارکرا لەمەتاڕی بەغداد بنیشێتەوەو چەکەکان کەوتنە دەستی حکومەتی عێڕاق و ئەم ڕوداوەش کەلێنی بەینی تۆو لاهوری فراوانتر کرد..  ماوەتەوە بڵێم جیاوازی لاهورو بافڵ هەر ئەوەیە یەکێکیان خراپ و ئەویتریان خراپترە وە جیاوازی ئەوان تەنها وەکو جیاوازی کۆکاکۆلاو پیپسی کۆلا وایە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە