کاردانەوەی جەلال پەرێشان لە تۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێو و تۆمەتی ئەخلاقی

Friday, 29/10/2021, 15:36

4486 بینراوە


کاردانەوەی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی لە دژی شایان عەسکەری لەهۆڵی پەڕلەمان بەو ئاستە نزمە نیشانەیەکی ڕوونە کە باش پەروەردە نەکراوە ، بەڵام ئەم بێ موراڵی و خۆداماڵینە لە ئەخلاق ڕیشەیەکی مێژووی هەیە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی بارزانیزم وەک یەکەمین و خودی کەسایەتی مەلا مستەفا کە پیاوێکی جنێوفرۆش و دەمپیس بووە ،یەکەمین  دەستەواژە کە لە زاری مەلا مستەفاوە نەیارەکانی پێ جنێوباران دەکرد دەستەواژەی (قوندەر )بوو ، هەڵبەت مەلا مستەفا پێش ئەوەی پەنا بۆ جنێودان ببات تۆمەتی سیاسی بۆ نەیارەکانی دەهۆننیەوە ،بەڵام دواتر لەگەڵ تۆمەتی سیاسی تۆمەتی دزی و داوێن پیسی جنێودانیشی بەکار دەهێنا ، کاتێک مەلا مستەفا لەناو خەڵکدا باسی جەماعەتەکەی جەلال تالەبانی و برایم ئەحمەدی دەکرد دەیگوت:
( جەلال و بلە سواری ژنی خەڵک ئەبن، سواری پێشمەرگە ئەبن، سواری یەکتر ئەبن".
لەوەڵامی ئەم بێ موراڵییەی مەلا مستەفادا هەندێک سەرکردە ڕەخنەیان گرتبوو کە ئەم قسانە شیاو نین بۆ جەنابی مەلامستەفا ، بەڵام مەلا مستەفا گوتبووی:
 (کورد لەوە تێناگا بڵێم خیلافی سیاسیم لەگەڵیان هەیە، بەڵام لەوە تێئەگا کە بڵێم دزییان کردوە، خەڵکیان گاوە و گانیان داوە، من دوژمنەکانی خۆم بەم ڕێگایە ئەشکێنم.)
جا دەڵێن جەژن دێتە پێشەوە، ئەوڕەحمانە ڕوتە کە دۆستی باڵی جەلالیزمە و نزیکی مەلا مستەفا ئەبێت، بە نوێنەرایەتی ئەمان ئەڕوات بۆ لای مەلا مستەفا ئیجازەیان بۆ وەربگرێ بە بۆنەی جەژنەوە بچن بۆ بینینی ژنەکانیان، ئەو ڕەحمانە ڕووتە ئەچی بۆ لای مەلا مستەفا و بەنائومێدی ئەگەڕێتەوە، هەرلە دورەوە عەلی عبدوڵا لێی ئەپرسێ" ها ڕوتە شێری یان ڕێوی؟ ڕوتە لوت ئەدا بە یەکا و قسە ناکا، سەری ئەکەن سەر ئەڵین:
"چی وت؟'
لەوەڵامدا ئەوڕەحمانە ڕوتە ئەڵێ' مەلا مستەفا ووتی ئیجازەیان نادەم".
ئەمانیش ئەڵێن: "نەیوت بۆچی ئیجازەمان نادا؟ "
ئەوڕەحمانە ڕووتە ئەڵی"قسەیەکی ناشیرینی کرد بۆ گێڕانەوە ناشێ".
خولاسە زۆری لێئەکەن و سەر ئەخەنە سەری  ،ئەوڕەحمانە ڕووتە ناچار ئەبێ بۆیان بگێڕیتەوە،ئەڵێ" وتی ئیجازەیان نادەم بۆ ئەوەی ژنەکانیا حیز بن".
علی عبدوڵا لەوکاتەدا پیاسە ئەکا لە بەرخۆیەوە ئەڵێ"پەکو کە پیاوێکی بێئەدەبە".
لای خۆیەوە نوری شاوەیش یەکسەر هەڵی دابویە وتبوی " گەوادە خۆی تەجروبەی هەیە،یانزە ساڵ لە سۆفیەت بووە".

کلک زەردەکانی ئەم سەردەمە نە خاوەنی خۆیانن نەخاوەنی کەسایەتییەکی باش ، ئەمەش بەهۆی پەروەردەی سەقەتی باوکی ڕۆحیی پارتییەکانەوە خەساربووە ، دیوی پشتەوەی کلک زەردەکان کەسایەتی شاراروەی باوکی ڕۆحی پارتییەکانە ، دیوی شاراوەی مەلا مستەفا ئەو ئاکارانە بووە کە دژ بە نەیارەکانی پەنای بۆ بردووە ، ئیدی ئەم دیووەشاراوەیە بووەتە ئاوێنە بۆ پارتییەکان و لاسایی باوکیان دەکەنەوە ، مرۆڤ بە بێ جنێودان و سوکایەتی و هۆنینەوەی تۆمەت و بوختان کائینێکی عاقڵ و هوشیارە ، چونکە جنیودان و هۆنینەوەی تۆمەت و بوختان چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە و نەخۆشییەکی دەرونییە پێویستە لە ژێر چاودێری دەروونناسەکاندا بێت و پەروەردە بکرێتەوەو جارێکی تر ئامادەبکرێتەوەو بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە