ژەهرخواردکراوەکانی یەکێتی و زانیاریە ووردەکانی دەزگای پاراستنی پارتی

Saturday, 30/10/2021, 22:58

7851 بینراوە


پێش ئەنجامی جۆری ژەهرەکە

رۆژی  10 دە ی ئۆکتۆبەر میدیاکانی پارتی باسی جۆری ئە و ژەهرە دەکەن بە مەلا بەختیار دراو و کاتەکەی کەی بوو...
 ئۆکتۆبەر30 هەفتە دوای ئەو بەروارە و لە  ئۆکتۆبەردا لە پەیجیکی ڕەسمی مەلا بەختیار بڵآو دەکریتەوە هەمەن هەواڵ کە گوایە نوێ ترین لێدوان مەلا بەختیارە و دوینێ ئەنجامی پشکنینەکانیان پێ راگەیاندووە
گوومان....
ژەهر خواردکراوەکان, پارتی و دەزگا مێدیاکانی پاراستنی سەر بە پارتی دیموکرات پێس هەموو جهەتێکیتر ناو گورەپانی کوردستان هەواڵە هەم بڵاودکەوە هەم زانیاری و شیکاری دەقیقی لەسەر باس دەکەنو لە هەندی جاردا لیستی تەواوی کەسەکان دەخەنە ڕوو کە ژەهرخوارد کراون و کاتو زەمەنی ژەهرخواردنەکەش دیاری دەکەن!
پێش یەکێتی دەزانێت کێن ئەوانە ژەهرخوارد کراون ( گەر ژەهرخواردنەکە ڕاست بێت) و، جۆری ژەهرەکە پێش پشکنینی پزیشکەکان ئاشکرا دەکەن.
پارتی دەستی کرد بە دعايه كردن کە مەلا بەختیار هەلبژاردەیەه هەموو لایەک بێت بۆ سەرۆک کۆماری داهاتوو، وەک بژاردەی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری هەژمار دەکرێت و سەرۆک بارزانی هەموو پشتیوانیەکی دەکات بۆ گرتنە دەستنەی ئەو پۆستە...!
گەر راست بێت ئه م مەسەلەی ژەهر خوارد کردنە پێدەچێت دەزگای پاراستنی پارتی و خودسی مەسحود بارزانی ئاگاداری تەوای ئەم پلانە بێت و ڕاستەخۆ لەژێر فەرمانی ئەودا جێبەجێ کرابێت.
قەبول کردنی مەلا بەختیار لەلایان پارتیەوە تەنها بۆ ئه وە بێت هیچ گومانێک نەخرێتە سەر پارتی و بەتایبەتی لای خودی مەلا بەختیار ئەم گوومانە بڕەویتەوە ( گڕ لە کوێ و دوکەڵ لە کوێ )، هەر وەک ئەوەی کاتێک کەسیک ئاگر لە جێگەیەک بەردەدات، خەڵک هێندەی تەرکیز و چاوی لەسەر ئەو دوکەڵە دوورەی لای ئاگرەکەیە ، چاویان لەسەر خودی ئاگرەکە نییە.
پارتی ( گەر ژەهرەکە ڕاست بێت ) ، چەند هەدەفەیک دەپیکێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ساحە، کە بەتایبەت ماوەیە تەواو باس لە سلێمانی دەکات و کە ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە سلێمانی بەچاوی جاران تەماشای پارتی بکات و بەهێز و تواناوە دەگەڕێنەوە و بە شاری خۆیانی دادەنێن.
بەم کارە یەکەم لەناوبردنی کۆمەلێک کارەکتەری کۆنی ینک بۆ پارتی هێندەی تر ساحە کە چۆل دەبێت و خۆی دەکات بە خاوەنی رابردوو هەم ئێستە هەم داهاتوو، چونکە سەرە پیرەکانی ینک و پدک ایکتر باشتر دەناسن و زیاتر ئاگایان لە پۆخڵەوات و ڕابردووی یەکتر هەیەو دەکرێ هەم وەک شایەدحاڵی ڕابردوو و هەم وەک زانیاری زەربە لەیەکتری بدەن.
خاڵێکی گرنگیتر ،دەتوانێ گروپێکی ناو ینک بەم ژەهر خواردنە گوماناوی بکات، بەمەش گروپێکی تری ناو ینک دژیان هانبدات و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی هیندەیتر سەختتر بکات، بەمەش بە تەواوی ینک پەرەوازە دەکات لەناو یەکتردا و هیچ ئەندامێکی بڕوای بە ئەندامێکیتر نەبێت و هەمیشە بە گوومانەوە کار لەگەڵ یەکتر بکەن (وەک زۆرێک لە پارتە تۆتالیتارەکان) کە دواجار لەناوخۆدا سەری یەکتر بخۆن و یەکتر تێکبشکێنن....
نممونەی مەلا بەختیار، هێندەی نزیکی و دانیشتی لە بارەگای پارتی و بارزانی دەکرد، لە بارە گاکانی یە کێتیدا بۆ چەندین سالیش ده بێت مەگەر سەرپێی سەرکردایەتی یەکێتی بینیبێت، دەنا وەکتر ماوەیەکی زۆر زۆرە دوور و دۆست لەگەڵ حزبەکەی خۆی کار دەکات، هەتا گەر بیوویستایە لەسەر باتەتێک لێدوان و قسە بکات، تەلەفزیۆن و دەزگا میدیایاکانی ماڵی بارزانی ئاسانکاریان بۆ دەکرد و لەوێوە بۆچوونەکانی خۆی دەخستە ڕوو.
بە ئاشکرا پێش هەموو لێکۆڵینەوەکانی ناو یەکێتی خۆی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو حزبە و دادگاکان، ڕاستەخۆ میدیاکانی سەر بە دەزگای پاراستنی پارتی ناوی لاهور شێخ جەنگی دەبەن!
بۆخۆی ئەمە یەکەم کارێکی نایاساییە، دووهەم بۆ چەواشەکاری پێش وەختە تا گوومان لە بکەری راستەقیەنەی ڕووداوە دووربخرێتەوە...بێ ئەوەی چاوەڕوان ئەنجامی پشکنین و بریارەکانی دادگا و لیکۆڵینەوەکان بکەن، هەر وکە جۆن مەسرور بارزانی کاتی خۆی لە پیس دادگایی کردنی گیراوەکانی  ناوچەی بادیندان دا هاتە سەر تەلەفزیۆن و تاوانباری کردن پیش ئەویە دادگا و لیۆکۆڵینەوەکان هێشتا هیچ شتێک ەلسەر کەیسەکانیان باس بکەن و تاوانباریان بکەن و باسی جۆری تاوانەکانیان بکەن!
مەلا بەختیار و لاهور شێخ جەنگی پەیوەندیان هێندە بەهێز نەبووە تا هەتا هێندە دانیشتبن پەرداخێک ئاو پێکەوە بخۆن، چ جای هەل ڕەخساندن بۆ دەعوەت و دەعوەتکاری و ژەهرخواردنی یەکتر.
لەژێرەوە پارتی هانی قوباد و باڤل دەدات، کە دوو کەسایەتی لاوازن و بە ئاسانی دەتوانی رای خۆتیان بەسەردا بسەپێنی، کە گوایە ئەوە لاهوری ئامۆزاتانە هەمووتانی ژەهرخوارد کردووە.
چما چۆن ئێوە دەزانن یا زانیووتانە کە لاهورە، ئەم هەواڵ و زانیاریانە سەرچاوەکەی لە کوییە؟
گەر بزانن و وابێت (ژەهرخواردنەکە ڕاست بێت)، ئێ ئه وە دیارە ئێوە ئاگاداری تەواوی ئه م بەرنامەی ژەهر خوارد کردنەن و لەژێر فەرمان و بەرنامەی ئێوەدا ئه‌م کارە ئه نجامدراوە، هەتا لە حاڵەتێکدا ( کە بڕواش ناکەم وابێت )، گریمان کەوا ئیسپات بوو کە لاهور شیخ جەنگی ئەم کارەی ئەنجام داوە، ئەوا بە ئاگاداری ئێوە بووە، ئێوە هاوکاری و ئاسانکاریتان بۆ ی کردووە و هانی ئەم پلانەتان داوە کە پەنای بۆ بەرێت، هەرچەندە بڕوام وایە نە لاهور نە براکانی بیریان لە کارێکی وەها لەگەڵ ئەم دوو ئامۆزایایە خۆیاندا نەکردبێتەوە، بەڵگەش کە لاهور زۆرینەی دەنگی ناو حزبەکەی هێنا ببێتە سەرۆک، تەنازولی لە دەنگەکانی کرد و سەرۆکایەتی یەکەمی دایە باڤڵی ئامۆزای، گەر نیازی خرپا یا تەماحی ئەوەی هەبوایە لە جێگە بە مناڵيکانی تاڵەبانی مامی لەقە بکات، ئەوا ئەو دەنگدانە بەس بوو بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی حزبەکە بە یاساکانی پلینۆمی حزبی لە بەرژوەندی خۆی بەکاربهێنێت و ئامۆزاکانی بخاتە ژێر هەیمەنەت دەسەڵاتی خۆیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە