پەرێشانەکەی هەولێر

Saturday, 30/10/2021, 23:13

5794 بینراوە


بەندە ئەمڕۆ تەمەنم لە حەفتاوپێنچ ساڵ تێئەپەڕی لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ماڵباتی بەرزانی سەرم نەکردۆتەوە بە کوردستاندا ، هەمو پردەکانی پەیوەندی من لە ڕێگەی کوردستان پۆستو ئاوێنەو چەند ماڵپەڕێکی ترەوەیە ، هەمیشە خۆزگەم ئەخواست کاتێک ئەو ماڵپەڕانە ئەکەمەوە هەواڵێکی خۆش ببیستم ، باسی دیموکراتیو ئاوەدانکردنەوە وئاڵگۆڕی دەسەڵاتو داهێنان بێت ، بەڵام مەخابن ڕٶژ لەدوای ڕۆژ خراپو خراپتر ئەبیستم ، ئەوەی تێبینیم کردوە چەند ڕۆژێکە خەڵکی سەرقاڵ کردوە ئەو شەکر شکاندنەیە کە پورە ڕێواسی دەموچاو هەڵگر ئەڵێ گوێم لێنەبوە ،  ئەوەی من ئەمەوێت باسی بکەم نە پەرلەمانەو نە پەرلەمانتارانن ، چونکە پەرلەمانەکە پیرۆزییەکی نەماوە لەو ڕۆژەوە ماڵی مەلای ئاشبەتاڵچی دەرگاکەیان کڵۆم کرد ،مەسیجێکیان نارد بۆ سەرجەم گەڵی کورد لە باشوردا ، ئەویش ئەبو کە پەرلەمانو کوردستان و کوردو هەمو ئەوانەی لای ئێوە پیرۆزە لای ئێمە دۆلارێکی قەڵبی هەقدەستی خیانەت ناکات پەرلەمانتارانیش بە هاوکاری هەمو حیزبەکان ئاخنرا بە کاسانی ناشایستەو هەلپەرست و ناکەس ، وە سەرجەم حیزبو سەرکردەکان کەسانی بێ کەسایەتی نەفس نزمیان ئاخنیە ناوی لە نەخوێندەوارو بێسەواد ، دوای ئەوە کلتوری سوکایەتی کردن بە میلەت دێرینە یەکێک لە هەرە دەم پیسەکانی سیاسەت مەلا مستەفا بو کەوتبوی ئامادەیە سەرۆکی قەحبە بێت بەڵام ئامادە نیە سەرۆکی پارتی بێت ، لە دواجاریشدا درۆی کرد ، پاش ئەوە مام جەلال بو وتی ئەوانەی قسە ئەکەن سەگن و بە مانگە شەو ئەوەڕن ، هەر دوابەدوای ئەو ، ئەو سەرۆقادرەی کە کۆنە هین بوو ببورن کۆنە شیویعی بوو ، خەڵکی قەڵادزی لەسەر بەد ئەخلاقی بە خێزانەوە لە شار دەریان کردن ، وتی کورد وەک سەگ وایە نانی بدەرێ پێت ناوەڕێت ، لێردا پرسیارێک دێتە گۆڕێ ئایا ماڵی مەڵاو گشت خاین زادەکانی لە پاشڵ بەجێماوی کوردنین وانە هاتنە دەنگ ؟
باسەکەی من لێرەوە دەست پێ ئەکات ، سلێمانی لە کۆمێنتدانو ناو دۆزینەوە بۆ پیاو چاکان بە جێیەکو بۆ خائینان بەجێیەک زۆر تەڕ دەستو وەستایانە بە باڵایان ئەبڕێت ، ئەو کاتەی بەندە هەرزەکاربوم ماڵمان لە گەڕەکی گۆیژە لە خوار ماڵی شێخ محمدی خاڵەوە بو کچێک لە گەڕەکدا هەبو  معلمە بو خۆیو دایکی بەیەکەوە ئەژیان لێرەدا نامەوێت ناوەکەی بنوسم  ڕێزم بۆی هەیە ، ناش زانم لە ژیاندا ماوە یان نا ، بەڵام هەمو ئەوانەی هاوتەمەنی منن بە خوێندنەوەی ئەم چەند دێڕە ئەزانن
 مەبست لە کێیە ناوی (ش پەرێشان)  بو  ئەو ناز ناوەش لەوەوە هاتبو کە ئەو خانمە کەمێک لە هاوسەرگیری دوا کەوتبو ، زۆری حەزئەکرد کە شو بکاتو خێزان پێک بهێنێت . 
هەر لەبەر ئەوە بو کە نازناوی پەرێشانیان خستبوە پاڵ ناوەکەی . بەندە ئێستا ئەو نازناوە بە حەرام ئەزانم بۆ نیمچە پێاوێک کە بە زۆر ئاخنراوەتە  سەرتەنورەکەی ئەو میمکە ڕێواسەی کە گوێی مسی تێکراوە ، وا جوانترە ئەگەر خوێنەران هاوڕا بن لە گەڵمدا ، ناز ناوەکەی بگۆردرێت لە پەرێشانەوە بۆ ( بەد سێکسی ) ، ئەو ناز ناوەشم لە نوسینی بەڕێزێکەوە وەرگرتوە کە لە  ماڵپەڕی ئاوێنەی  ئازیزدا وتارێکی بڵاو کردبوەوە لە ژێر ناونیشانی ( برسیەکی جیهانی سێکس لەسەر شانۆی سیاسەت ) ، کاک ( خالید سلێمان ) دوای دەست خۆشی سوپاسی ئەکەم بۆ بەکار هێنانی  دەستە واژەی ( بەد - سێکسی )  بۆ پەرێشانێک بۆ سێکس من لای خۆمەوە لەمەودوا هەمو پارتی لە چاوی  جەڵال بەد سێکسیەوە ئەبینم . 

شەماڵ سابونکەرانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە