نهێنی سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌ند جار هه‌لهاتووی پارتی له‌ سلیمانی

Friday, 11.05.2021, 13:29

2951 بینراوە


ئاكۆ عومه‌ر ناسراوه‌ به‌ ئاكۆ چاوشین ئه‌ندام  ئه‌نجومه‌ن سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام مه‌كته‌بی پارتییە. پێشتر 15 سال به‌رپه‌رسی مه‌كته‌ب پاراستن لقی 4 بووه‌، ده‌ستی له‌ كوشتنی هه‌زار گه‌نجی سلیمانی هه‌بووه‌، بەتایبەتی  له‌ شه‌ری ناو خۆ وەکو گرتن و بزركردن و ناردنان بۆ قه‌سابخانه‌كه‌ ئاكرێ.
كاتێك پیشمه‌رگه‌بووم له‌ پاش راپه‌رین ئاكۆ عومه‌ر ناسراوه‌ به‌ (ئاكۆ قژلول) یان ئاكۆ چاوشین.
ئه‌و كات كارگیری لقی 4  بوو، کە هەمیشە لە ناو بارەگادا وەکو کچێکی قەیرە خەریکی  سەر و قژ و خۆ جوانکردن بوو، هەروەها لە دەریشەوە خەریکی ده‌عوه‌ت و ده‌عوتكاری و رابوواردن و خواردنه‌وه‌ بوو، دەوروخولی ئه‌و ئافره‌ت و كچانه‌ی دەدا، کە به‌ناوی ریكخستنه‌وه‌ كاریان بۆ ده‌كردن.
 ئاكۆ زۆر بێویژدان و بێ ره‌حمانانه‌ به‌ ناوی هاوكاری و پارە و خۆراكی مانگانه‌وه‌ ،كه‌ ئه‌وكات گوزه‌رانی خه‌ڵك خراپ بوو به‌ ئاسانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌لكی پیشمه‌رگه‌و خه‌لكی هه‌ژار به‌ناوی پارتی بوو دەرفەتی لێدەهێنان و دەستدرێژی دەکردە سەریان. 
 ئاكۆ چاوشین له‌ بانه‌ داده‌نیشت له‌ ژێر ناوی كوڕی مال و تێكه‌لی بنه‌ماڵه‌ی ( ح  م   ع  )وه‌ ده‌ستدرێژی كردبووه‌ سه‌ر كچێكی ئه‌و خێزانه‌ دوای بووه‌ هاوژینی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی، کە لێرەدا بە جوانی نازانم ناوی هاوڕێکەی بنووسم، بەڵام كاتێك بەمه‌ زانرا  ئاكۆ له‌ ترسی ئەو هاوڕێیەی کە پێکەوە کاری دەکرد،  هه‌لهات بوو ، تا كیشه‌كه‌یان كه‌میك خاو ببوه‌وه‌.
ئاكۆ  دوو روو بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو، كه‌ بووه‌ به‌رپرسی پاراستنی لقی 4 ، تا ئه‌و ساته‌ ئه‌و به‌رپرسی پاراستن بوو، به‌ چه‌واشه‌كاری و راپۆرتی درۆ حیزبه‌كه‌ی هه‌لخه‌له‌تاندبوو، به‌ پاره‌ و پاداشت و هاوكاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كه‌ی بێ ده‌نگ كردبوو!
فازیل ره‌وف له‌ كتیبی گوڵبژێرێك باسی چالاكیه‌كی كردبوو ، كه‌ ئاكۆ چاوشین تیدا هه‌لهات بوو له‌ سنووری سیته‌كه‌ و چه‌كه‌كه‌ی خۆشی فریدابوو، بۆ رۆژی دوایی بۆیان دۆزیبوه‌وه‌ .
ئاكۆ چاوشین لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بەتایبەتی 17ی شوبات دەسدرێژ زۆری کردە سەریان و ئازاری دەدان، هەروەها ئەو گەنجانەش کە دەیانویست لە رێگای به‌ریگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بۆ هه‌نده‌ران سه‌ری خۆیان هه‌لبگرن، ئه‌وانه‌ی بی كه‌س بوون و سەر بە پارتیی نەبوون، زۆربەیان کە دەگیران لەسەر راپۆرتی ئەم رەوانەی زیندانی ئاكرێ دەکران. ئه‌وانه‌شی کە مەیلی پارتییان هەبوو، یان کەسانی ئاسایی بوون و بە پارە ئازادی دەکردن ونامەی پشتگیریبۆ دەنووسین، یان لە پەیوەندییەکانیدا داوای بەردانی دەکرد، ئەویش وەک وتمان بە بڕێ پارەی زۆر. شه‌ویش خزمه‌تی ده‌كردن و بۆ رۆژی دواتر ده‌یناردنه‌ دهۆك.‌
ئاكۆچاوشین کابرایەکی تا بڵێیت بێڕه‌وشت و ناپاکە، تا ئیستا ماڵی خوشک و کەسوکاری له‌ دهۆكه‌ و نارۆنه‌وه‌ بۆ سلیمانی، بۆ نمونە لەو جارەوە فه‌ره‌جه‌ شه‌ل برای نوری كاكه‌خان، كه‌ پیاوی ئاسۆی قومری بوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ له‌ ئاسۆی قومری كرا و فه‌ره‌ج برینداربوو، له‌ راپه‌رینه‌وه‌ ماله‌كه‌ی له‌ دهۆكه‌ ، دوو ساله‌ كۆچی كردووه‌.
ئاكۆ چاوشین خاوه‌نی (200 )ملیۆن دۆلاره‌ و شه‌ریكی  نوری حه‌مه‌ عه‌لی دزه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاره‌زووره‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی كه‌ باسی نوری حه‌مه‌ عه‌لی ده‌كه‌ی ده‌ڵێت وازی له‌ دزی نه‌هیناوه‌، تا جارێك مه‌سعود بارزانی ووتبووی شه‌ڵڵا نوری هه‌ر سوشیالیست بوایه‌و پارتی نه‌بوایه‌ .
ئاكۆ له‌ شه‌ری ناوخۆدا  ده‌ستدریژی كردبووه‌ سه‌ر كچی پوری خۆی له‌ مه‌كته‌به‌كه‌ی ئاكۆ له‌ پاراستن بوو، هەروەها ده‌ستدریژی كردبووه‌ سه‌ر خوشكی سایه‌قه‌كه‌ی خۆی له‌ هه‌ولیر.

 نەژاد سیوەیلی