بەرزیی و نەزمیی ئاستی ئازادیی

Sunday, 31/10/2021, 16:14

3062 بینراوە


فیودور داستایفسکی بەرزی و نزمیی ئازادی ئاوا شڕۆفە دەکات:

ئازادی بۆ هەر نەتەوەیەک ئاستێکی هەیە.ئاستیی ئازادی پەیوەندیی راستەوخۆی دەگەڵ بەرزی ونزمیی بیرکردنەوەی خەڵكدا هەیە.بە تێكۆشانی بێ وچانی خەڵک ئاستی ئازادیش بەرز دەبێتەوە.لە کۆمەڵگایەکداکە باڵای بیرکردنەوە ئیرادەی خەڵک نزم بێ،ئاستی ئازادیش بە هەمان رادە کورت دەبێ.
مرۆڤە مەزنەکان ئەوەندە سەریان لە میچی ئازادی دەدرێ کە وەلا دەنرێن!بەڵام مرۆڤە کورتە باڵاکان زۆر بە هاسانی دێن ودەچن.تاقمێک لە مرۆڤە مەزنەکانیش بۆ مانەوەی خۆیان بە ڕادەیەک سەر دادەنەوێنن کە وەک کورتە باڵاکانیان لێ دێ!
کاتیك رادەی ئاستی ئازادی بەرەوخوارووخوارووتر دەچێ،خەڵك زیاتر پشتیان کۆم دەبێ وزیاتردەچەمێنەوە وئیدی ناتوانن باڵایان راست بکەنەوە،بۆیە ئەوکات ئازادی بۆ خەڵک بە ئاسپایی ودرنگ دێتەدی وژیانیش دەبێتە جەهەننەم!
مێژووهیچکات لە بیر ناکرێ.
مێژوو سەهۆڵی بەرخۆرەتاونییەهێدی هێدی بتوێتەوە ولە بەر چاوان ون بێ.مێژووهیچکات لە بیرناکرێ.گرینگ خوێندنی مێژوونییە،خوێندنەوەی مێژوویە.هەرنەتەوەیەک لە مێژووی خۆی ومێژووی دونیاتێ نەگا درنگ دەگاتە مەبەست.کوردستانێکی چل تا پەنجا میلیونی دووجاردابەش بووە.جارێک خێرنەخوازی کورد دابەشی کردوە وجارێکیش سەرکردە وحیزبی سەقەت دابەش دابەشی کردوە!
نەخۆشیەکی مەترسیدار لە ناوتاقمێک حیزب وسەرکردەی حیزبیی ورووناکبیری ناو کۆمەڵگا بڵاو بۆتەوە کە لە کڕۆنازیانی زیاترە.ئەویش ئەوەیە کە پەیتا پەیتا دەڵێن، رووداوەکان وشکستەکانی سەت ساڵ یان ٧٥ ساڵی رابوردوونابێ لە ئاست تاقمێک کەسایەتی وحیزبەکانی ئەوکات دەگەڵ دونیای پێشکەتووی سەردەم هەڵسەنگێندرێ!هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەن کە نابێ رەخنەشیان لێ بگێرێ!بەواتایەکی دیکە لێپرسینەوە وپێداچوونەوە بە شکستە مێژووییەکانمان کارێکی نەشیاوە ودەبێ لە گۆڕ بنرێن.بۆ نموونە مێژووی کۆماری مهاباد وکەسایەتیەکی ناسراوی کورد رەوانشآد قازی محەممەددەبێ دوور بن لە رەخنە ولەهەڵەکانیان؟لەراستیدا هەم کۆماری مهاباد دەبێ بکەوێتە ژێر رەخنە وهەمیش شەخسی قازی محەممەد.
چون رەخنەوتێکۆشانی خەڵكە کە ئاستی ئازادی بەرز رادەگرێ.تا ئاستی رەخنە ورێژەی تێکۆشآن نزمتربێ،ئاستی رزگاریش بە هەمان رادە درنگتر دەگاتە ئامانج.(ئەورستەیە هەوێنێکی قسەکانی داستایوفسکییە کە وەرمگرتووە ).
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژ،کاف) وقازی محەممەد.
لەسەرکۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ،کاف)،چەند وتارێکم لەسەرکوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە.لێرەداپێویست ناکا دووبارە شیکاریی لەسەر بکەمەوە.بەڵام یەکێک لەو رێکخراوە کوردیە بووە کە لە شاری مهاباد ولەسەرخاکی ئەو بەشە لە وڵات خۆی راگەیاند.ئەساسنامەی ژێ،کاف،دوور لە رەخنە وکەموکورتیی نییە،بەڵام لە بەر ئەوەی یەکێک لە خواستە گرینگەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بووە،زۆر زووتوانی لەناو دلێ خەڵكی مهابادوشوێنەکانی دیکە کوردستان جێگای خۆی بکاتەوە.
لە هەمان کاتدازۆر زووکەوتە بەر غەزەبی بەرپرسانی ئامریکاوشووڕەوی وتورکیە.بۆیە لە یەکێک لە سەفەرەکانی قازی محەممەددا بۆ سۆفیەت،باقرئۆف دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان، زۆر بە ڕاشکاوی بە قازی محەممەدی گووت:ئێمە تازە لە شەڕی دووهەمی جیهانی رزگارمان بووە وناتوانین دژایەتی ئەو دەوڵەتانە بکەین کە دژی ژێ،کاف ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردین!بڕۆنەوە مهاباد ژێ،کاف، هەڵوەشآوە رابگەیەنن وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزێنن ولە چوارچێوەی ئێڕاندا داوای خودموختاری بکەن لە دەسەڵاتی ناوەندیی ئێران!
قازی محەممەدیش چون خاوەنی ئیرادەی سیاسی خۆی نەبووولەڕآدەبەدەرپشتی بە سۆفیەت بەستبوولە گەڕآنەوە بۆ مهابادبەرهەمی سەفەرەکەی بۆ خەڵک گێڕاوە وبە شیوەیەک ژێ،کاف وخواستی سەربەخۆخوازیی نەتەوەیەکی کردە فیدای قسەکانی باقرئۆرووسی!خەڵکیش لە جوابی قسەکانی قازی محەممەددا گووتیان:هەر تۆ بیڵێی ئێمە قسەمان نییە وقەبوڵی دەکەین!بۆیەداستایوفسکی دەڵێ:ئاستی ئازادی پەیوەندی راستەوخۆی دەگەڵ بەرزی ونزمیی بیرکردنەوەی خەڵكدا هەیە.
زۆر هاسان لە کەسایەتی قازی محەممەدداویستیی پیرۆزی سەربەخۆیی بۆ کوردستانێكی مەزنیان لە گۆڕناووەدووی خودموختاریان خستین.خودموختاریەکەش بە دەستی قیادەموەقەت سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە ڕێگای دێمۆکڕاتەکان لە کۆی سەنجەق لە باشووڕی کوردستان وەک لێفەی مەلا نەسرەددینی لێ‌هاتووە کە هەر گۆشەیەکی بە دەست لەتە دێمۆکڕاتیكەوە خەریکە بەرە نەمان هەنگاو دەنێ!
قازی محەممەدوراگەیاندنی کۆمار.
بیرۆکەیەک لای تاقمێک لە نووسەرورووناکبیروکتێب خوێن وزانکۆکاردروستبووە تا پاکانە بۆشکستەکانی سەرکردە وحیزبەکلاسیکەکانی بە جێ ماولە مێژوو بکەن ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن: نابێ مێژووی راگەیاندنی سەردەمی کۆمار دەگەڵ سەردەمی پێشکەوتنی ئێستێ هەڵسەنگێندرێ!ئەگەر ئەوقسەیە راست بێ / کە نییە / دەبوایە کەسی شارەزاولێهاتووی ئەوکاتیش رەچاوی بارودۆخی ناوچە ودونیای دەرەوەوکۆمەڵگای ناونەتەوەیی کرابایە بۆ راگەیاندنی کۆمارلە شآری مهاباد. قازی محەممەد کەسایەتیەکی دوورناس نەبووە،دەبوایە بیزانیبایە کە کۆماری ئازەربایجان وکۆماری مهاباد تەنیا بۆ ساتوسەودایەکی سیاسیی بووە لە نێوان ئامریکاوسۆفیەت بە ڕیبەرایەتی ئیستالین.لە کۆتاییشدا دەرکەوت کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان هەردووک کۆماریان فیدا کردودوونەتەوەی ئازەری وکوردیان بە جێ هێشت!لە کۆتاییدا لە سەفیری سۆڤیەت ئاندرە گرۆمیکۆووەزیری دەرەوەی ئامریکاجۆرج وی ئالین یان پرسی بۆ کوردتان بە جێ هێشت؟گووتیان: ئاسایشی نەتەوەییمان بە راگەیاندنی ئەو کۆمارە دەکەوتە مەترسی!
پێش ئەوەی کەڵك لە پێگەی چینایەتی قازی محەممەد وەربگرن،پێشنیاردەدەنە قەرەنی ئاغای مامەش کە دەرەبەگێکی دەوروبەری شآری پیرانشاردەبێ وداوای لێدەکەن رازی ببێ کە پلەی سەرۆککۆماریی لە کوردستانی ئێڕان قەبوڵ بکا.ئەویش زۆر زیرەکانە دەڵێ:ئەگەر ئیستالین بە دەستخەتی خۆی بۆم بنووسێ وئەو ئەرکەم پێ بسپێرێ منیش قەبوڵی دەکەم.لەسەرئەو بۆچونەی قەرەنی ئاغا،دەتوانین بڵێن،ئەو زیرەکانە پێشەرۆژی رەچاوکردوە وزانیویەتی ئەو کارە سەرناگرێ.
پرسی راگەیاندنی کۆمارودروستکردنی حیزبی دێمۆکڕات لە لایان باقرئۆفەوە هیچ پەیوەندیەکی بە پرسی چارەسەریی کێشەی کورد نەبووە لە کوردستانی ئێران.ئەو بابەتانە تەنیا پیلانێکی ناونەتەوەیی دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بووە کە زۆرترین خەسارتا ئەو سەردەمەش گەلی کوردبینیویە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە