تەکنەلۆژی و دەرمانسازی

Tuesday, 02/11/2021, 19:07

5896 بینراوە


ئایا ئێوەش وەک من ڕاستیەکان دەبینن؟


ئەو دوو کاڵایەی کە لەم ساتەدا زۆرترین پارە پەیدا دەکەن یەکێکیان تەکنەلۆژیە و ئەوی تریان دەرمانسازی.

بۆ ئەوەی ئەم دوو سلکە بتوانن زۆرترین پارە پەیدا بکەن ئەوا بۆ ئەوان کۆڤید ١٩ وەک کانی ئاڵتون وایە و بۆ ماوەیەکی زۆر پارەی پێ پەیدا دەکەن.

ئەمە جگە لەوەی کە کۆڤید ١٩ لە لایەن کۆمپانیایەکی بیڵگەیتس کە خۆی ڤاکسین دروست دەکات، پەرەی پێ دراوە ، پاشان ویستیان لە ڕێگای چینەوە بڵاوی بکەنەوە تاکەس شک بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا و بیڵ گەیتس و بنەماڵەی شەڕەنگێری ڕۆکەفێڵەر نەبات..هاتن ٢١ جۆری دەسکاری کراوی کۆڤیدیان گواستەوە لە کۆمپانیای بیڵ گەیتس فاوندەیش بۆ ڤاکسین بەرەو کۆمپانیایەک لە ووهان کە ئەویش هەر خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن بیڵ گەیتسەوە.

لەهەموی سەیر تر ئەوەیە وڵاتی چین لە مانگی پێنج ٢٠١٩ دا پێنج بەرابەر تێستی پی سی ئاڕی کڕیوە!! ئەمە خۆی لە خۆیدا پرسیار دروست دەکات کە ئایا بۆچی چین شەش مانگ پێش بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە خۆی بۆ ئامادە دەکات؟

لەوەش سەیر تر ئەوەیە بێل گەیتس لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە ساڵی ٢٠١٥ دە ڵێت مرۆڤایەتی ئامادە نیە ئەگەر کۆڤید وەک پەتا سەرهەڵبدات.. کەواتە ئێستا بۆمان دەرکەوت کە تەکنەلۆژی و دەرمانسازی یەکیان گرتوە، بۆ ئەوەی ئەم دوانە دەوڵەمەد بن و زیاتر دەسەڵاتیان بسەپێنن، گەورەترین دوژمنیان مرۆڤایەتیە.. چونکە مرۆڤ کە نەخۆش بوو ئامادەیە هەرچی هەیە بیفرۆشێت بۆ ئەوەی چارەسەی خۆی یان خێزانی پێ بکات.

پاش ئەوەی تەواوی پارەکە لە گیرفانی مرۆڤەکان دەردەهێنن لەویش گرنگتر ئەوەیە کە تەواوی داتای مرۆڤایەتی وەک دی ئێن ئەی، و ناو شوێنی ئیش شوێنی ژیان هەر هەموو ئەم داتایانە بە بێ بەرامبەر کەوتە دەست کۆمپانیای ماکرۆسۆفت و بیڵ گەیتس.

لەبەر ئەوەی هەم ڤاکسینەکە خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن بێل گەیتس هەم تێستەکە هەم ڤایرۆسەکە..

ئێستا کۆڤیدی ١٩ بۆ بیڵ گەیت و  بنەماڵەی ڕۆکەفێڵەر وەک مانگای شیردەری لێ هاتوە و دەڵێن دوای خۆکوتانی یەک و دوو بە ڤایزەر دەبێت هەر شەش مانگ جارێک دەرزیەکی ترت لێ بدەن..واتە وەک نەخۆشی درێژ خایەن دەیانەوێت ماوەیەکی زۆر پارەی پێ پەیدا بکەن و لە پاڵیشەوە بە نیازن کە لە ڕێگای ڤاکسینەوە ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی کەم بکەنەوە.

ئێستا لەوانەیە پرسیاری ئەوەت لا دروست ببێت ئەگەر بیانەوێت مرۆڤایەتی لەناو بەرن ئەی چۆن پارە پەیدا دەکەن؟

هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠ بلیۆن دۆلایان پەیدا کردوە بە ڤاکسین تا مانگی سێپتەمبەر.. کەواتە پارەکە پەیدا بوو ئێستا پلانی دوو دەچێتە جێ بە جێ کردنەوە، هەر ماوەیەک و کۆمەڵێک خەڵک لەوانەی کە خۆیان کوتیوە بە ناوی کرۆناوە دەمرن، چونکە خۆیان دەڵێن مەرج نیە ئەگەر خۆت کوتا کرۆنا نەگریت!!!

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەمریکاش ڕێژەی نەخۆشی کرۆنا کە داخڵی نەخۆشاخانە دەبێت لە  دە کەس هەشتیان خۆیان کوتاوە، ڕێژەی مردوەکان لە دە کەس حەوتیان خۆیان کوتاوە..ئەم ژمارانە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتانەیە..

ئێستا دەڵێن دەبێت QR کیو ئاڕ کۆدت هەبێت کە خۆت کوتاوە، ئەمەش پێویستە ڕۆژانە نیشانی بدەیت بۆ ئیش و سەفەر کردن بۆ چونە  او ڕێستورانت و مەلەوانگە هتد..واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان زۆر لەخەڵک دەکەن خۆیان بکوتن..ئەمڕۆ ئیتاڵیاو نەمسا بڕیایان داوە کە ئەو ڤاکسیەنی وەرت گرتوە تەنها ٢٨٦ ڕۆژ بەکار دێت دوای ئەوە دەبێت سێبارە خۆت بکوتیتەوە ئەگەر نا بۆت نیە داخڵی ئەم دوو وڵاتە ببیت!!

بۆ ئەم ڤاکسینە ئەوەندە گرنگە بۆ حکومەت؟ حوکمەت دەتوانێت پەرە بدات بە نەخۆشخانەکان یان پارە سەرف کردن بۆ دۆزینەوەی دەرمان، بەڵام نەخێر ئەوان ئەو خەڵکانە  لە کار دور دەخەنەوە کە لە خەستەخانە کار دەکەن یان لە شوێنی فریاکەوتن!!

لەسەر ئەم ڤاکسینە لە سەرەتای سەرهەڵدانی کرۆنا چەند بابەتێکم نوسی، باسی ئەوەم کرد ئەم ڤاکسیەن نانۆ تەکنەلۆژی تێدا بەکار هاتوە، ئیشی ئەم نانۆ تەکنەلۆژیە ئەوەیە خڕۆکە سورەکان تێک دەشكێنێت و بەرگری لەش کەم دەکاتەوە، کاتێک بەرگری لەش کەم دەکاتەوە بە ئەنفلاوانزایەکی سادە بۆی هەیە بمریت..

پاشان لەوە دەچێت ئەم فەرمانی خۆکوتانە لە هێزێکەوە بێت کە کەس بۆی نیە تەداخولی ئیشیان بکات، نمونە بۆچی حکومەتی هەرێم دەڵیت خۆت نەکوتیت موچەت نادەنێ؟ لە کاتێکدا حکومەت خۆی بەنزینی ژەهراوی دەهێنێت، خۆراکای ژەهراوی دەهێنێت و دەرخواردی خەڵکی دەدات!! کەواتە ئەم فەرمانە لە شوێنێکەوە پیان کراوە کە ناتوانن موناقەشەشی بکەن.

لەم ڕۆژانەی پێشودا چەند ڤیدیۆیەکم داناوە لە فەیسبوکی خۆم ، لە پەڕلەمانی ئەوروپا داوای مەلەفی ڤاکسینی ڤایزەر کراوە، مەلەفەکە بە ڕەشی خراوەتە بەدەستی پەڕلەمانتارێکی ڕۆمانی..

ئەگەر هیچیان نیە بیشارنەوە بۆ مەلەفەکە تەسلیم ناکەن تا دراسەی بکرێت؟

ئەمڕۆ لە ئەمریکابکەوتنە دەرکردنی دکتۆرەکان ئەوانەی کە خۆیان ناکوتن بۆیان نیە لە خەستەخانە ئیش بکەن! بیر بکەوە دکتۆرەکانی دوو ساڵە لە کاتی کرۆنا ئیش دەکەن نەخۆش نەکەوتون ئێستا بەوان دەڵێن ئێوە خۆتان نەکوتیوە و خەڵک توشی نەخۆشی کرۆنا دەکەن..!!

بە کورتی بە پوختی لەسەرەتادا پارە بەم ڤایرۆس و ڤاکسیەن پەیدا دەکەن، دوایی کۆنترۆڵی داتاکان بەدەست دەهێنن، پاشان دەکەونە کوژاندنەوەی  پیرەکان ئینجا ئەو مرۆڤانەی کە هیچ سودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا..

من دژی ڤاکسین نیم بۆ ئاگاداری، من دژی ئەم ڤاکسینەم چونکە تاقی کردنەوەی تەواوی بۆ نەکراوەو ئەمە یەکەم جارە ڤاکسین بە نانۆ تەکنەلۆژی و RNA  بەرهەم بهێنرێت و  بێ تاقی کردنەوە بدرێتە مرۆڤ، ئێستا تەواوی مرۆڤایەتی کراوەتە تاقیگەی مشکی بیڵ گەیتس و کۆمەڵی کەباڵ.. بۆیە من دژی ئەم ڤاکسینەم..

بۆ زانیاریتان ئەم ڤاکسینە کۆمەڵێک کۆدی دی ئێن ئەی دەگۆڕێت واتە بۆی هەیە دەیەها کەم کوڕی هەبێت کە ئێمە نایزانین.

 لینکەی ئەو بابەتانەی لەسەر کرۆنا نوسیومە:



ڤاکسین یان ئەسپی تەروادە؟

کرۆنا دروستکراوی بیڵگەیتسە

دروستکەری کرۆنا دەستگیرکرا

بۆ ئەو هەو گرنگیە بۆ کرۆنا؟

ڤایرۆس یان چەک؟


ئەم ڤاکسینی کۆڤیدە چی تێدایە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە