ڕاستی و دروستی درۆکەی مەلا بەختیار

Tuesday, 02/11/2021, 21:14

8551 بینراوە


مەلا بەختیار ڕایگەیاند کەوا لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆی کە وەك خۆی ئەڵێ سکرتێرەکەی ژەهر خواردوو کراوە. وە لەهەمان کاتدا وویستویەتی ئەو کارە بخاتە ئەستۆی لاهور و تاقمەکەی . ئەمە ئەو هەواڵەیە کەوا زۆربەی میدیاکانی باشوور بڵاویان کردۆتەوە لەزاری مەلا خۆیەوە.
وەك ئاشکرایە؛ مەلا بەختیار کەسێکە زۆر نێرجیسیانە حەزی بە خۆی و زۆریش ئارەزووی خۆ دەرخستن و باڵ فشکردنەوە و دەم و لچ لە هەموو باسێك و ڕووداوێك ئەدا و چەندین شیکار و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەکا، گەر هیچی لێوە نەزانێ ئەوا بێشك دەمی داناخا و هەچۆنێك بێ شتێك هەر ئەڵێ..ئەم جۆرە مرۆڤانە زۆر تامەزۆری ئەوەن باس بکرێن و ناویان بهێنرێ..جا بەباش بێ وەیان بە خراپ لای ئەوان گرنگ نیە، بەڵکە ئەوەی گرنگە بەلایانەوە و خەمی مەراقیانە تەنها و تەنها باسکردنیانە .
ساڵی ١٩٨٠کۆمەڵێك گەنج بووین بەرەو قەراغ ئەڕۆیشتین و لە دیی جافەران ماینەوە، ئەو کات مەلا بەختیار لەو ناوە بوو، هەر کە زانیبووی ئێمە هاتووین وەك ئەوەی بۆ لای ئەو هاتبووین وویستی بێت و دەست بکا بە قسە کردن و خۆفشکردنەوە. ئێمەش هەر کە زانیمان مەلا بەتەمایە بێت و نەختێ خۆی دەرخا و شیرن و خاوەرمان بۆ باس بکا،پێش ئەوەی بە نیو کاتژمێر هەستاین و جافەرانمان بە جێهێشت و خۆشبەختانە نەمان بینی. جا ئەوە بەزمی مەلا بوو جاران هەر بیزانیانە کەسێك وەیان گرۆپێك لەو شوێنەوە نزیکی ئەون بە پەلە پرۆزکێ خۆی ئەگەیاندە ئەوێ دەستی ئەکرد بە فشە کردن و خۆ دەرخستن.
مەلا دوای ساڵی 1991 و گەڕانەوەیان بۆ ناو شار و دواتر کەوتە کۆڕ بەستن و پاشان خۆ دەرخستنی ڕۆژانەی کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن و بەدوایدا ئینتەرنێت و فەیسبووك و تویتەر و ئەوانی تر، ئێدی مەلا نانی کەوتە ڕۆنەوە و هەر کات وویستبێتی خۆی فڕیداوەتە ناوی و بەئارەزووی خۆی هەر چیەکی بەدەمدا هاتبێ ، ووتویەتی. جا ئەمە کەسایەتی ئەو نالەبارەیە و هەرچیەك بڵێین لەسەری ئێشتا کەممان ووتوە.
مەلا بەختیار ئەڵێ ژەهر خوارد کراوم و چەندین جار سەردانی پزیشکەکانی کوردستانم کردوە و ئەوان پێشنیاریان بۆ کردووم کە سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا بکەم و منیش جارێك لە ئەڵمانیا و جارێك لە ئوردون هەمان دەرئەنجامی پشکنینەکانیان پشت ڕاست کردۆتەوە و ژەهر خوارد کراوم.. مەلا بەختیار و هەموو هاوشێوەکانیان لەباشوور بە ئازاری دانیش ناچن بۆ لای پزیشکی ئەوێ، ئینجا چجای نەخۆشی ئاڵۆز و نهێنی وا کەوا بیەڵن زانیاری بکەوێتە دەستی پزیشکی کورد.. مەلا و هەموو بەرپرس و سەرۆك و سکرتێر و ڕێکخەر و ئەوانی تر بەقەد یەك نووکە دەرزی متمانەیان نە پزیشك و نە نەخۆشخانەی کوردستان نەبوە و نیە.. هیچ کام لەوانە ئەگەر ئازاری لەناکاویش بۆ بێ بەپەلە سواری فڕۆکە ئەبن و ئەڕۆن لەدەرەوەی کوردستان خۆیان و ماڵ و مناڵیان چارەسەر ئەکەن..کەواتە لەمەدا مەلا ناتوانێ ئێمە لەخشتە بەرێ چونکێ ئێمە دەمێکە مەلا ئەناسین و لەنزیکەوە ئاگامان لە کردەوە و ئاکارە نا هەموارەکانێتی.. مەلا خاوەنی کۆمەڵێ ئەتواری ناشرین و بەد خویی هەیە کە تازە بۆی تەرك ناکرێ. وە کاتێ کە ئەڵێ سەردانی دکتۆری کوردستانم کردوە، ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە کە جۆری نەخۆش بوونەکەی لە خەڵکی بشارێتەوە.
ڕاستی و درووستی نەخۆشیەکەی مەلا بەختیار لە ژەهر خواردنەوە نیە و کەم تا دوور پەیوەندی بە نەخۆشیەکی ترەوە هەیە کە لەئەنجامی کاری سیکسی لەگەڵ چەندین سۆزانی کردوویەتی و تووشی جۆرێك لە نەخۆشی وەك ئایدز و سفلس بوە کە گەر ئەمەی بەخەڵکی بووتایە ئەوا ئەوەندەی تر نابووت ئەبوو.. بەڵام مەلا ئەیەوێ نەخۆشیە ڕاستەقینیەکەی باس نەکا و بڵێ نەخۆشیەکی سیاسیم تووش بوە و ژەهر خواردوو کراوم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە